کشتوکاڵی کەرکوک دوو ھەزار گرێبەستی کشتوکاڵی دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانیان
کوردسات نیوز
٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٨٨٧
"ئەحلام فەخرەدین" بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای کەرکوک بە رۆژنامەی "سەباح"ی راگەیاند، وەزارەتی کشتوکاڵ نوسراوێکیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکە کردووە بۆ ھەڵوەشانەوەی سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان بۆ ئەو زەوییانەی پێشتر گرێبەستیان بۆ کراوە و بڕیاری ژمارە ٢٩ی ساڵی ٢٠١٢ دەیانگرێتەوە.
راشیگەیاند، لە ئێستادا خاوەن ئەو زەوییانە دەتوانن زەوییەکانیان وەربگرنەوە و گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.
وتیشی، گرێبەستی ئەو زەوییانە نوێ ناکرێنەوە و ناچنە پلانی کشتوکاڵی وەرزی زستانی داھاتوو، ئەو بڕیارەش دوای تاوتوێکردنی بابەتەکە لەلایەن لیژنەیەک کە لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەغداد پێکھێندراوە لەگەڵ لیژنەی ماددەی ١٤٠ و پسپۆڕان.