بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەکان دەکات
کوردسات نیوز
٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
٦٥٨
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکیدا بۆ جەژنی جەمای ئێزدییەکان، پیرۆزبایی لە ئێزدییەکانی کوردستان و عێراق و جیھان کرد و ھیوای خواست لە خۆشی و کامەرانیدا بن.
راشیگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە کار بۆ پاراستن و بەدیھێنانی مافی ئێزدییەکان دەکات و لە ھەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بەردەوام دەبێت.