ڕۆشنبیرانی قەزای چەمچەماڵ لە ڕێگەی کوردسات نیوزەوە داوا دەکەن ئاوڕی جدی لە گوندی چەرموو بدرێتەوە و شوێنەوارەکانی لە فەوتان و لەناوچوون بپارێزرێن.
ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ١٠ی تەمووزی ساڵی رابردوو بڕیاری ٢٥٣٣ی پەسەندکرد، کە رێگە دەدات بە رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ ماوەی ساڵێک ھاوکارییەکانیان لە رێگەی دەروازەی بابلھەوا بگەیەننە ناوخۆی سوریا، لە ١٠ی تەمووزی ئەمساڵ کۆتایی دێت و روسیاش بەنیازە مافی ڤیتۆ لە دژی درێژکردنەوەی بڕیارەکە بەکاربھێنێت
پەیمانگای پرۆکینگزی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە، نزیکەی ٣ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار مەدەنی لە ئیدلب، کە دوو ملیۆن کەسیان لە شوێنەکانی ترەوە ئاوارەی شارەکە بوون، پشت بەو ھاوکارییە مرۆییانە دەبەستن کە نەتەوەیەکگرتوەکان لە دەروازەی بابلھەوا بۆیان رەوانە دەکات.
رونیشیکردووەتەوە، رەوشی سوریا لەسایەی قەیرانی ئابوری و پەتای کۆرۆناو ھەرەسھێنانی ئابوری لوبنان و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر حکومەتی بەشار ئەسەد، بەرەو کارەسات دەڕوات و داخستنی دەروازەکانیش ھێندەی تر قەیرانەکە سەخت دەکات.
پەیمانگاکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ھاوکارییانەی لە سنورەکانەوە رەوانە دەکرێن گرنگییەکی زۆریان ھەیە بۆ رێگری لە سەرھەڵدانی کارەساتی مرۆیی، لەحاڵەتی داخستنی سنورەکانیش ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی سوریا دەربەدەر دەبن و ئەگەری ئەوەش ھەیە ببێتە مایەی سەرھەڵدانی ململانێی نێوان تورکیاو روسیا.
ھاوکات کۆمسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە راپۆرتێکدا ئاشکرایکردووە،١٣ ملیۆن و٤٠٠ ھەزار کەس لە سوریا پێویستیان بە ھاوکاری مرۆییە، بەڵام تەنھا ھاوکاری بە ٧ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس دەگات. ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە شێوەی رێکخراو خواردنیان دەستناکەوێت بەرزبۆتەوە بۆ ٥٧%. رێکخراوی یونیسێفیش ئاشکرایکردووە، ٩٠%ی منداڵانی سوریا پێویستیان بە ھاوکاری مرۆییە.
ھەروەک جەژنەکانی ڕابردوو ھاوڵاتیان لە بەرەبەیانەوە دەچنە مزگەوتەکان بۆ بەجێھێنانی نوێژی جەژن، دواتر سەردانی گۆڕی شەھیدان و کەسوکار دەکەن.
ھاوڵاتیانی ڕۆژئاڤا خوازیارن ئاشتی و ئارامی سەقامگیر بێت و ئەم جەژنەش ببێتە ھۆی کۆتایی ھێنانی جەنگ.
لە ئاماژەیەکدا بۆ شکستھێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران، ھەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لەسەر سنوری نێوان ئەمریکا و مەکسیک زیادی کردووە.
لەگەڵ گەیشتنی "جۆو بایدن" بە دەسەڵات، کۆچبەران بە نیازبوون سود وەربگرن لە سیاسەت و ئاسانکارییەکەی ئیدارەکەی "بایدن" بۆ گەیشتن بە ناو خاکی ئەمریکا، بە پێی ئامارە ڕەسمییەکانیش کە لێپرسراوانی سنوری ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە مانگی نیسانی ڕابردوو ١٧٨ ھەزار و ٦٢٢ کەس کە ھیچ دۆکیۆمێنتێکی ڕەسمی و پێویستیان پێ نەبوو، ڕێگەیان پێنەدراوە بێنە خاکی وڵاتەکەوە، ئەو ژمارەیەش ٥ ھەزار کەس بەراورد بە مانگی ئاداری ڕابردوو زیادی کردووە.
ھاوکات ئەو ژمارەیە ١٠ ھێندە زیاترە لە ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ھەمان مانگی ساڵی ٢٠٢٠ ڕوویان لەو سنورە کردووە.
ژمارەی ئەو کەسە باڵغانەشی ھەوڵی گەیشتنیان بە ئەمریکا داوە لە سنورەکانی باشور و خۆرئاواوە، بە ڕێژەی ١٠٪ بەراورد بە مانگی ئاداری ڕابردوو بەرزبووەتەوە، کە دەکاتە تێکڕای ١١ ھەزار و ٣٠١ کەس.
لە بەرامبەردا ژمارەی ئەو خێزانانەی لەگەڵ منداڵەکانیان ڕوو لەو سنورە دەکەن لە مانگی ڕابردوو، ٥٠ ھەزار کەس بووە و ژمارەکە بە ڕێژەی ٨٪ دابەزیوە، کە زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی لە سنوری مەکسیکەوە ڕوو دەکەنە ئەمریکا خەڵکی "مەکسیک و گواتیمالا و ھندۆراس و سلڤادۆر"ن.
لەسەر ئاستی ئەمریکاش و بە پێی نوێترین ڕاپرسی زۆرینەی ئەمریکییەکان لە سیاسەتی کۆچی "بایدن" ڕازی نین و نیگەرانیان دەربڕیوە.
لە ئێستاشدا بەھۆی ڕێکارە ئەمنییەکانەوە ھیچ ھاوڵاتیەک ناتوانێت بچێتە ئەو شوێنە و ئەگەر ڕێگرییەکان نەبوونایە لە بەردەم گەیشتن بەو ئاگرە ھاوشێوەی جاران ھاوڵاتیان ڕوویان لە ئاگرەکەی باباگوڕگوڕ دەکردەوە.
ئەو کەمپانەی لە دورگەکانی یۆنان بۆ پێشوازی کردن لە کۆچبەرانی نایاسایی تایبەت کرابوون، بە بوونی قەرەباڵغییەکی زۆر و نەبوونی سادەترین پێویستی ڕۆژانە بۆ مرۆڤ دەناسرانەوە و ناوبانگێکی خراپیان ھەبوو.
ئێستا ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لەو دوورگانە ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە، بە شێوەیەک تا کۆتاییەکانی مانگی نیسانی ڕابردوو، ژمارەی ئەو کۆچبەرانە لە دورگەکانی "لیسبۆس و خیوس و کوس و لیروس" بوون بۆ نزیکەی ١١ ھەزار و ٢٠٠ کەس دابەزیوە، کە لە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو ژمارەیان ٤٠ ھەزار کەس دەبوو.
ھۆکاری کەمبوونەوەی کۆچبەران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، حکومەتی یۆنان کارمەندی زیاتری دامەزراندووە بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی کۆچبەران و ھەروەھا ھەزاران کۆچبەریش بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا گوێزراونەتەوە، کە زۆربەی ئەو کۆچبەرانە ھەرزەکاری بێ سەرپەرشت بوون و کێشەی تەندروستیان ھەبووە.
ھاوکات یۆنان چاودێری کردنی سنورەکانی لەگەڵ تورکیا چڕکردووەتەوە بۆ ئەوەش ڕووبەڕووی ڕەخنەی ڕێکخراوە مرۆییەکان بووەتەوە، ئەو ڕێکخراوانە پێیانوایە یۆنان ھەڵمەتی نایاسایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەران ئەنجام دەدات، بەڵام حکومەتی "ئەسینا" ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردووەتەوە.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان، لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی لە ڕێی تورکیاوە گەیشتوونەتە دورگەکانی وڵاتەکە نزیکەی ٩ ھەزار و ٧٠٠ کەس بووە، لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩ ژمارەیان ٥٩ ھەزار و ٧٠٠ کەس بووە.
عەمید محەمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کەرکوک دەڵێت، ڕێگە بە ھاتوچۆی ئۆتۆمبێل نادرێت و وەک قۆناغی یەکەم سزای ٢٥٠ شۆفێردراوە ھەر یەکەیان بە بڕی ١٠٠ ھەزار دینار.
لە پێناو گێڕانەوەی ھاوسەنگی بۆ بەھای دراوەکەی و کەمکردنەوەی کۆی گشتی نرخەکان، لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگدا سێ جار پارێزگاری بانکی ناوەندی تورکیا لەلایەن (ئەردۆگانەوە) گۆڕا، بەڵام ھەنوکە ڕێژەی ھەڵاوسان لە تورکیا زیاتر لە ١٧٪ی کۆی گشتی نرخەکانی تێپەڕاندووە و تەنگی بە ھاوڵاتیانی تورکیا ھەڵچنیوە.
دابەزینی بەھای لیرە و خراپی ڕەوشی ئابووری تورکیا ڕەنگدانەوەی لەسەر ئابووری ئەو وڵاتانەش دروستکردووە کە ئاڵوگۆڕی بازرگانیان لەگەڵیدا ھەیە، چونکە ئەنجومەنی ھەناردەکارانی تورکیا ئاشکرای کردووە کە وڵاتەکەیان ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ١٣٩ وڵات ھەیە و لە نێویشیاندا عێراق بە ھەرێمی کوردستانەوە کە نزیکەی ٢٠٠٠ کۆمپانیای تورکی کاری تێدا دەکەن سەرەڕای ئەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیانیان لە ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ٢٠ ملیار دۆلارە.
لەسەر زاری (نەواف قەلیج)ی سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەوەران و بازرگانانی تورکیا و عێراقیش بڵاوبووەتەوە کە دابەزینی بەھای لیرەکەیان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیان تا کۆتایی ٢٠٢١ بگەیەننە ٥٠ ملیار دۆلار لەگەڵ عێراقدا ھەتا بتوانن ئابوریەکەیان لە مەترسی داڕمان ڕزگار بکەن.
پەیمانگا ئاماری تورکیا لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاشکرایکرد کە ڕێژەی ھەڵاوسانی نرخی شمەک و خزمەتگوزاریەکان لە وڵاتەکەیان ڕووی لە ھەڵکشان کردووە و داھاتی گشتیش ڕووی لە دابەزین کردووە، کۆی داھاتی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ (٢ملیار و ٥٤٢ ملیۆن) دۆلار بووە کە ئەمەش بەراورد بە ھەمان وادە لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێژەی ٤٠.٢٪ کەمی کردووە، ھاوکات قەبارەی بازرگانیەکەشی بە ڕێژەی ١٥٪ کەمی کردووە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کورتھێنانی ساڵانەی بودجەکەیان زیاتر لە ٤ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.
"جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم مانگەوە کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی و کۆتاییھاتنی جەنگی لە "ئەفغانستان" ڕاگەیاند، بە پێی ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئێستا ئەمریکا بەدوای شوێنێکدا دەگەڕێت کە ئەو ھێزانەی تێدا جێگیر بکات و وەک بژاردەش وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و نزیک سنورەکانی ڕووسیا لە بەردەم ئەمریکادان.
بە پێی ئەو ڕۆژنامەیە، ئەمریکا پێویستی بە بنکەی سەربازی ھەیە نەک تەنھا بۆ لەخۆگرتنی سەربازەکان بەڵکو بۆ جێگیرکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ھاوەن و مووشەکھاوێژ، ئەوەش لە پێناو پشتیوانی کردنی حکومەتی "کابول" لە ڕووبەڕووبوونەوەی بزووتنەوەی "تاڵیبان"دا.
لە ئێستاشدا "پنتاگۆن" پێیوایە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست و وڵاتانی کەنداوی نزیک لە ئەفغانستان باشترین شوێنن بۆ جێگیرکردنی ھێزە کشانەوەکانی لە ئەفغانستان و دانانی کەشتیگەلەکانی لەو ناوچانە لە داھاتوودا.
ژمارەیەک لە سەربازان و نوێنەرانی ئیدارەی ئەمریکاش پێیانوایە، "ئۆزباکستان و تاجیکستان" لە باشترین شوێنەکانن بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ھێزانە، بەڵام بڵاوکردنەوەیان لەو دوو وڵاتە قورسی و ئاڵۆزی خۆی ھەیە چونکە ھێزێکی سەربازی زۆری ڕووسیا لە ناوچەکە بوونی ھەیە و ھەژموونی "چین"یش لەوێ زیادی کردووە، ئەوەش پەیوەندییەکانی ئەو سێ وڵاتە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەبات.
لە ماوەی ڕابردووشدا "سێرگی شوەیگۆ" وەزیری بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا و ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" ھێزەکانیان بەرەو سنوری بەشی ئەوروپی لە ڕووسیا ڕەوانە دەکەن و تەرکیزیان لەسەر ناوچەکانی "دەریای ڕەش و بەڵتیق"ە.
وتیشی، ساڵانە ناتۆ لە ئەوروپا نزیکەی ٤٠ چالاکی ڕاھێنان و مانۆڕی سەربازی گەورە لە دژی "ڕووسیا" ڕێکدەخات، ڕووسیاش بێ وەڵام نابێت لە بەرامبەر جمۆجۆڵەکانی ناتۆ و ئەمریکا و چاودێری ڕەوشەکە دەکەن.