ئاماژە بەوەش دەکەن، بەردەوامی ئەو بۆردومان و لەشکەرکێشییەی تورکیا لە ڕووی دەرونی و ئابوری و سیاسییەوە کاریگەری زۆری ھەیە و بەھۆیەوە سەدان گوند چۆڵکراون و ژیان و کەرتی کشتوکاڵیشی پەکخستووە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەن چارەسەرێکی گونجاو بدۆزنەوە.
ماوەی دوو ڕۆژە ئاگری بیری ژمارە ١٨٣ی کێلگەی نەوتی بای حەسەن کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقێنرایەوە کۆنترۆڵ نەکراوە و دوو پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی کێڵگەکەیان کرد، تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری ھەوڵەکانی کوژاندنەوەی بیرە نەوتیەکان بن و ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز دەڵێت، ڕێگایەکی دوور و درێژیان لە بەردەمە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، لە بارەی کاریگەری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانیش لەسەر دانوستانەکانی ڤییەننا دەڵێت، خاوەن بڕیار لە ئێران عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆرشی ئێرانە، ھەر بۆیە پێی وانیە ھەڵبژاردن ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دانوستانەکان ھەبێت، بلینکن دانوستانەکانی ڤییەننا بە جددی ناو دەبات بەڵام پێشی وایە ھێشتا ڕێگەیەکی دوور و درێژیان لە بەردەمدایە.
ئیدارەکەی بایدن ئێستا فشارێکی زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی بە تەواوی سزاکانی سەر ئێران ھەڵنەگرێت، ژمارەیەک لە کۆمارییەکانی کۆنگرێس نامەیەکیان ئاڕاستەی ئەنتۆنی بلینکن کردووە و داوایان کردووە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەردەوام بێت لە چاودێریکردنی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران و لێکۆڵینەوە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی، کۆمارییەکان لەو نامەیەدا دەڵێن، گەیشتنی نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بۆ ئەو ناوچانە نابێت بکرێتە جێی گفتوگۆ.
داواشیان کردووە ستراتیژییەتی ئیدارەی ئەمریکا تا ٧ی ئەم مانگە لە بارەی ئەتۆمی ئێرانەوە ڕوونبکرێتەوە، کۆمارییەکان پێشیان وایە ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بە بێ بەرامبەر مەترسیدار دەبێت.
سەرباری ئەم فشارانە، ئێران پێی وایە ئەمریکا نیازی ھەڵگرتنی سزاکانی ھەیە کە تاران کردوویەتیە مەرجی بەردەوامیی دانوستانەکانی ڤییەننا، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا نیازی لادانی گەماڕۆکانی سەر ئێرانی نەبوایە ئەوە تا ئێستا دانوستانەکان بەردەوام نەدەبوون و دەگەیشتنە بنبەست، بەڵام ناشیشارێتەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ڤییەننا کەم نین.
حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێرانیش دەڵێت، ئێران دەستبەرداری داواکاریی و مافەکانی نابێت لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا و واشنتۆنیش دەزانێت ھیچ بژاردەیەکی نیە جگە لە پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە، بە وتەی ڕۆحانی دانوستانەکانی ڤییەننا بە ئاڕاستەیەکی ڕاستدا دەڕۆن و سزاکانی ئەمریکاش لە شکستی کۆتایی نزیک دەبێتەوە.
ئەمین ناسڕ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرەڕای ئاماژەکانی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی ٢٠٢١دا ، ھۆکاری زیاتر ھەن بۆ ئەوەی گەشبین بین بەوەی ڕۆژانی باشتر بە ڕێگەوەن"
پێنج ناوەندی شیکاری بازاڕی نەوت پێشبینیان کردووە پوختەی داھاتی کۆمپانیای ئارامکۆ لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە نزیکەی ١٩ ملیار دۆلار بێت بەڵام بە پێی ڕاگەیێندراوێکی کۆمپانیای ئارامکۆ داھاتی کۆمپانیاکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە بۆ کۆتایی مانگی ئادار ٢١.٧ ملیار دۆلارە لە کاتێکدا لە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو داھاتی کۆمپانیاکە ١٦.٧ ملیار دۆلار بووە.
کۆمپانیای ئارامکۆ کە لە ساڵی ڕابردوو بەھای پشکەکانی بە ١.٧ تریلیۆن دۆلار خەمڵێنرا و محەممەد بن سەلمان جێنشینی شای سعودیەش وەک بەشێک لە دیدگای ٢٠٣٠ی بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەی داھاتی وڵات ١٪ ی ئارامکۆی فرۆشت بە کۆمپانیایەکی گەورەی بواری نەوتی جیھانی.
ڕۆبن میڵز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەمەر ئینێرجی دەڵێت: "ئارامکۆ کار لەسەر فرۆشتنی پشکەکانی دەکات لە بواری ھێڵی گواستنەوە نەوت، کە بڕێکی زۆر لە داھات بۆ کۆمپانیاکە دەستەبەردەکات کە بە بڕوای من دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی دڵنیایی داھات سەیری بکەین.
ئەو سەرمایە ھەمووی بە شێوەی کاش بۆ ئارامکۆ دێت ٩٩٪ی بۆ حکومەتی سعودیە دەچێت و دەکرێت بۆ چالاکییە ئابوورییەکان سوودی لێوەربگرێت، لەوانە وەبەرھێنانی گشتی کە ئامانج لێی فرەجۆرکردنی ئابوورییە".
ئارامکۆ کە ڕۆژانە ١١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنێت و کۆمپانیا ئارامکۆی سعودی خاوەن گەورەترین بەھای بازاڕییە و بەھاکەی زیاتر لە دوو تڕیلیۆن دۆلارە و ساڵی ڕابردوو حکومەتی سعودیە ٥٪ ی پشکەکانی ئارامکۆی لە بازاڕی "بۆرسەی"ی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ فرۆشتن.
سەنتەری شیکاری وەبەرھێنەرانی چینی لە بەریتانیا دەریخستووە لە ١٠٠ گەورە کۆمپانیای بەریتانیا چینیەکان پشکیان ھەیە بە بڕی ٥٧ ملیار جونەیھی ئیستەرلینی و ڕێژەی ٤٩٪ی بانکی ئێچ ئێس بی سی بەریتانی بە بەھای ٤٩ ملیار جونھەی لە لایەن چینیەکانەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.
ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، قەبارەی وەبەرھێنانی چین زۆر لەوە زیاترە کە حکومەت ئاماژەی پێداوە و تەنھا لە کۆمپانیای دەرمانی ئەسترازینیکادا بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار جونەی وەبەرھێنانی کردووە و لە کۆمپانیای شێڵ بۆ نەوت و گاز پشکیان ھەیە ھاوشێوەی بریتش پترۆلیۆم.
چینیەکان خاوەنی ١٧ قوتابخانەی تایبەتن لە بەریتانیا و کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی وەرزشی لۆتس لە لایەن چینیەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و پشکیان لە یانەی مانجستەر سیتی دا ھەیە.
وەبەرھێنانی چین لە بەریتانیا گەیشتووەتە کڕینەوەی ١٠٪ فڕۆکەخانەی ھیسرۆی نێودەوڵەتی بە بەھای ١ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی و ٩٪ی کۆمپانیای سیمز وۆتەرز و ٤٩٪ی نپتۆن ئینیرجی بواری نەوت و گازی سروشتی بە بڕی ٢ ملیار و ٥٣٧ ملیۆن جونەیھی ئستەرلینی.
ساڵی ٢٠١٦ تیریزا مەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا پڕۆژەیەکی وزەی ناوەکی ڕاگرت بۆ گۆڕانکاری لە مەرجی کارکردن و گرێبەستەکەیدا کە ٣٣٪ی پشکەکانی بۆ کۆمپانیایەکی چینی دەگەڕایەوە بە بڕی ١٨ ملیار جونەیھی ئیستەرلینی.
نیک تیموسی گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی وەزیرانیش ھۆشداری داوە لە دەست بەسەراگرتنی سیستمی وزەی ئەو وڵاتەوە لەلایەن چینەوە بە جۆرێک دەتوانێت لە ھەر کاتێکدا بێت بەرھەمھێنانی ووزە بوەستێنێت و کارەسات دروست بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان پلانی ھەیە نزیکەی ١٠٠٠ پڕۆژە لەم ساڵدا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام کەمترین پڕۆژە بۆ ھەردوو پارێزگای سلیمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانکراوە.
لە ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی حزبی و حکومی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم نوسینەوەی دەستور و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم، دەستیپێکردووە و لەگەڵ ڕەخساندنی زەمیینەسازی ھەنگاوەکان بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی نوسینەوەی دەستور دەستپێبکەن و پرسی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەرەو پێش بچن.
ڕێژەی ھەناردەکردنی نەوتی لە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل ڕۆژانەوە دا بەزیوە بۆ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە ماوەی ١٥ ساڵدا بە ھۆی دواکەوتووی کێڵگە نەوتیەکان و دابەزینی توانای بەرھەمداریان و نەبوونی سەرمایەی پێوویست بۆ تازەکردنەوەیان , گەمارۆکانی سەر ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ وە ھۆکارێکی تری کەمبوونەوەی بەرھەمھێنان بووە بە جۆرێک ڤەنزوێلا پەنای بردووە بۆ کڕینی نەوت و سووتەمەنی لەئێران بە ڕێگای دەریای دا بۆ پڕکردنەوەی پێداوویستیەکانی ناوخۆی .
ڤەنزوێلا لە ساڵی ٢٠١٧ دا خاوەنی ٣٠٣ ملیار بەرمیل نەوتی یەدەگی زانراوی دڵنیا بووە کە ئەوەش زۆرترین یەدەگە لەسەر ئاستی جیھان بەڵام بەھۆی سیاسەتە ئابووریە ھەڵەکانی ھۆگۆ شافێزی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەوە و پشت بەستن بە کەرتی نەوت بە شێوەیەکی سەرەکی دووچاری مایەپووچ بوون بووە .
لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بە ھۆی دابەزینی نرخی نەوت لە جیھاندا ڤەنزوێلا بە تەواوەتی توشی داڕمانی ئابووری بووە و ڕێژەی ھەڵاوسان ٣٠٠٠ % ی تێپەڕاندووە و ڕێژەی بێکاریش گەیشتە ٤٥ ٪ و دراوی نیشتمانی ئەو وڵاتەش کە بە بۆلیڤار ناسراوە لە ٩٥ ٪ ی بەھاکەی لە دەست داوە .
لە تازەترین بڕیاری حکومەتی ڤەنزوێلادا بە سەرۆکایەتی نیکۆلاس مادۆرۆ بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ھەڵاوسانەی لە وڵاتەکەدا ھەیە ئاستی مووچەی بەرزکردۆتەوە بۆ چوار ھێندە بە ئامانجی قەرەبووکردنەوەی ھێزی کڕین بەوەش مووچەی کارمەندانی بۆ ٧ ملیۆن بۆلیڤار بەرزکردەوە کە بەرامبەرە بە ٢ دۆلار و ٥٠ سەنتە لە کاتێکدا یەک کیلۆ گۆشت بە نزیکەی ١٠ ملیۆن بۆلیڤارە کە دەکاتە ٣ دۆلار و ٧٥ سەنت .
چایخانەکە شوێنێکی کەلتوری و مێژووییە، بەجۆرێک لە شاری بەغداد و شارەکان تریشەوە سەردانی ئەو چایخانە دەکرێت بۆ خواردنەوەی چایی و دەڵێن، چایی زۆرە بەڵام تایبەتمەندیەکانی چایی کەمە.
کۆمپانیای ئەلفابێت گەورە کۆمپانیای بواری تەکنەلۆژیا لە ئەمریکا لە ماوەی چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٥ ملیار و ٣٣٠ ملیۆن دۆلار داھاتی ھەبووە، ئەوەش بەراورد بە چارەکی کۆتایی ٢٠٢٠ بە ڕێژەی ٣٤٪ زیادیکردووە و لە کۆی داھاتەکەش ١٧ ملیار و ٩٠٠ ملیار دۆلار قازانجی کردووە.
ئەلفابێت پلانی کڕینەوەی پشکەکانی ھەیە بە بڕی ٥٠ ملیار دۆلار لە بازاڕەکانی بۆرسە لە وەبەرھێنەرانی بەھۆی باشی بارودۆخی دارایی کۆمپانیاکەوە، بەھای پشکەکانی کۆمپانیاکەش لە بازاڕەکانی بۆرسەدا بە ڕێژەی ٤.٣٪ بەرزبووەوە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفتیش لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا توانیوویەتی ٤١ ملیار و ٧١٠ ملیۆن دۆلار داھات بە دەستبھێنێت و لەو بڕەش ١٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە و بەراورد بە چارەکی یەکەمی ساڵی ڕابردوو داھاتی بە ڕێژەی ١٩٪ بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەرزترین ئاستی داھاتی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتە کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە کۆمپانیاکە تۆماری کردبێت.
کۆمپانیای ئەپڵیش کە کۆمپانیایەکی دیاری تەکنەلوژیای ئەمریکییە، لە چارەکی یەکەمی ٢٠٢١دا داھاتەکەی بە ڕێژەی ٥٤٪ زیادیکردووە کە دەکاتە ٨٩ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار، قازانجی ئەو داھاتەش کە بۆی ماوەتەوە ٢٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و بە تەنیا لە فرۆشتنی مۆبایلی ئایفۆندا کۆمپانیای ئەپڵ نزیکەی ٥٠ ملیار دۆلار داھاتی بە دەستھێناوە.
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکیش کە یەکێکی ترە لە کۆمپانیا گرنگەکانی ئەمریکا، بە ھەمان شێوەی کۆمپانیاکانی تری بواری تەکنەلۆژیا لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا داھاتی بە ڕێژەی ٤٨٪ زیادیکردووە و بووەتە ٢٦ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار، سەرچاوەی داھاتی کۆمپانیای فەیسبووک بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی ڕیکلامەوە بە دەست دێت.
کشتوکاڵ کە بە شادەماری ئابووری ھیندستان ھەژمار دەکرێت بەو پێیەی سەرچاوەی بژێوی ٧٠٪ی دانیشتووانەکەیەتی و لە ٦٠٪ی زەوی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، لە ئێستادا بەھۆی کۆرۆناوە دووچاری داکشانەوە بووە و لە ڕێژەی ٥٥٪ی کۆی بەرھەمی ناوخۆوە کەمیکردووە بۆ ١٦٪ کە بە ٤٠٠ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
دابەزینی بەرھەمی ھیندستان تەنھا کاریگەری لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە نییە، بەڵکو لەسەر ئاستی بازرگانی نێودەوڵەتیش کاریگەری دروستکردووە، بەو پێیەی ھیندستان ئاستی بازرگانی کاڵای لە ساڵی ٢٠١٩دا بە بڕی ٨١٠ ملیار دۆلار لەگەڵ وڵاتان ئەنجامداوە و لە بواری ئەلیکترۆنیشدا بە بڕی ٢٣ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار ھەناردەی ھەبووە، وڵاتانی کەنداویش بە پێی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، تەنھا لە ساڵی ٢٠١٩دا بە بڕی ١٦٢ ملیار دۆلار کاڵای ھیندییان ھاوردە کردووە.
عێراق بە گشتی ساڵانە ١ ملیۆن و ٢٤٠ ھەزار تۆن برنج لەلایەن ١٠٠ کۆمپانیاوە ھاوردە دەکات و لەو ژمارەیەش ھیندستان ٥٥٠ ھەزار تۆنی پێکھێناوە و ھەرێمی کوردستانیش بەھۆی ئەوەی برنج بە دووەم خۆراکی سەرەکی ھاوڵاتیانی دادەنرێت لە دوای گەنمەوە، ساڵانە ٢٧٧ ھەزار تۆن برنج بەکاردەھێنێت کە تەنھا ٦٪ی بەرھەمی ناوخۆیە و ٩٤٪ی لە وڵاتی ھیندستان بە پلەی یەکەم و ڤێتنام و ئۆرگوایەوە ھاوردە دەکات و ٩٨٪ی ھەموو برنجی ھاودەکراوی عێراقیش لە ڕێگەی ھەرێمی کوردستانەوە بە شارەکانی دیکەی عێراقدا بڵاودەبێتەوە، بۆیە دابەزینی ٥٥٪ی کۆی بەرھەمی برنجی ھیندستان بۆ ١٦٪ کاریگەری لەسەر ئەو ماددە سەرەکییەی ھاوڵاتیانی عێراق بە ھەرێمی کوردستانەوە بەجێدەھێڵێت.
لە تازەترین لێکۆڵینەوەی ناوەندە پەیوەندیدارەکانیشدا ھاتووە، نرخی نەوت لە چەند مانگی داھاتوو بە شێوەیەکی سەرسوڕھێن بەرز دەبێتەوە، لەو بارەیەشەوە تیمی گەڕان و پشکنینی کاڵا لە بانکی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی، پێشبینی کردووە لە ماوەی شەش مانگی داھاتوو نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی تێکەڵ بەرزدەبێتەوە بۆ ٨٠ دۆلار و، نەوتی خاوی تەکساسیش نرخەکەی لە ٧٧ دۆلاردا لەنەگەر دەگرێت.
ھاوکات بانکی گۆڵدمان ساکسی ئەمریکی پێشبینی بەرزبوونەوەی خواستی ھەمووەکی کردووە لە سەر نەوت بۆ پێنج ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەویش بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە جیھاندا و فراوان بوونی خواستی گەشت کردن بە وڵاتاندا.
ھەروەھا بانکە ئەمریکیەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئاسانکاری لە گەشت کردنی ھاوڵاتیان لە مانگی ئایاردا خواست لەسەر سووتەمەنی فرۆکە لە جیھاندا بۆ یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەکاتەوە.
لە ساڵی ٢٠٢٠ دا بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت نزمترین ئاستی تۆمار کرد، کە لە ٣٥ ساڵی رابردوودا خوار ٢٠ دۆلاری بەخۆیەوە نەبینی بوو، بەو ھۆیەشەوە رێکخراوی ئۆپیک پڵەس بە سەرکردایەتی روسیا و سعودیە بڕی ھەناردەی نەوتیان سنوردارکرد و بەتەنھا سعودیە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەی خۆی بۆ بازاڕەکانی جیھان کەمکردەوە تا بەر بەدابەزینی زیاتری نرخەکەی بگرن.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەباش، ھەردوو وەزارەتی دارایی و کارەبای عێراق پێکەوە ستراتیژی کەرتی کارەبا بۆ دانیشتنەکانی ئامادەسازی بودجەی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٤ ی عێراقیان خستەڕوو.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەی نێوانیان وەزارەتی کارەبا ستراتیژی خۆیان دەربارەی نۆژەنکردنەوەی ویستگەکان و بڕی تێچووی پلانەکەیان بۆ وەزارەتی دارایی خستووەتەڕوو، ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە ئەگەر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ھاوکاری بکرێن ئەوا دەتوانن لە سەرەتای ٢٠٢٤ کێشەی کارەبا چارەسەر بکەن.
چاودێرانی ئەم بوارەش ئاماژە بۆ دەکەن کێشەی کەمی کارەبا پێویستی بە پلانی خێرا ھەیە نەک پلانی درێژخایەن.
بەھادین نوری ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، کەمی کارەبا پەیوەندی بە نۆژەن نەکردنەوەی ویستگەکانەوە ھەیە کە وەزارەتی کارەبا بە پاساوی نەبوونی بودجەی پێویست ئەنجامی نادات.
لەبەرامبەردا ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق دەڵێت، وەزارەتەکەی لە توانایدایە نزیکەی ١٢ ھەزار میگاوات دابین بکات، لەکاتێکدا لەوەرزی ھاویندا پێویستیان بە ٢٩ ھەزار میگاواتە ھەتا کارەبای تەواو بۆ عێراقیەکان دابین بکەن.
حکومەتی ئێرانیش ھەرەشەی بڕینی ئەو پێنج ھەزار میگاواتە دەکات کە بۆ عێراقی دابین کردووە ئەگەر بێت و عێراق سەرجەم حساباتە داراییەکانیان لەگەڵدا ساغ نەکاتەوە، بەم پێیەش وەزارەتی کارەبا لە توانایدایە تەنھا ١٢ ھەزار میگاوات کارەبا بەرھەم بھێنێت و ١٧ ھەزار میگاوات کارەبا کورتھێنانی ببێت لەم وەرزی ھاوینەی ئەمساڵەوە.