ڕاپۆرت

ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان پێیان وایە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی سوریا کە بڕیارە ٢٦ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، نایاساییە بە تایبەتی لە کاتێکدا کە تا ئێستاش سوریا لە شەڕی ناوخۆییدایە و کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن بەدی ناکرێت، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستاش چەندین ملیۆن ھاوڵاتی ئاوارەن و نەگەڕاونەتەوە بۆ سوریا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو چین مووشەکی (لونغ مارش ٥ بی)  کە ھەڵگری بەشی یەکەمی وێستگەیەکی ئاسمانیی بوو کە بە نیازە بوو وەک دووەم وێستگە لە بۆشایی ئاسمان بونیادی بنێت، ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد و دوای گەیاندنی یەکەی سەرەکی بە وێستگەی گەردوونی بە سەرکەوتوویی، مووشەکەکە بە شێوەیەکی ناڕێکخراو سوڕانەوەی بە دووری گۆی زەویدا دەستپێکردووە و لە کۆنترۆڵی ئاژانسی گەردوونی چین دەرچووە و بەرەو بەرگەھەوا دەگەڕێتەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێت لە کوێوە دێتە ناو بەرگە ھەوای زەوی و لە کوێدا دەکەوێتە خوارەوە.


مووشەکەکەی چین درێژییەکەی ٣٠ مەتر و تیرەکەی ٤ مەترە و کێشەکەی دەگاتە ٢١ تۆن، ئەوەش نیگەرانی لای ئاژانسەکانی گەردوونی دروستکردووە و ترسیان ھەیە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون بکەوێتە خوارەوە، لە بەرامبەریشدا بەشێک لە ناوەندەکان پێشبینی دەکەن بکەوێتە ناو دەریاوە بەو پێیەی ٧٠٪ی زەوی ئاوە.


ڕێکخراوی (ئێرۆ سپەیس کۆرپۆرەیشن)ی گەردوونی ئەمریکا پێشبینی کردووە ڕۆژی شەممە مووشەکە بێتە ناو بەرگە ھەوا و لە سودان یاخود کەناراوەکانی ئوستورالیا بکەوێتە خوارەوە.
ئاژانسی گەردوونی ڕووسیاش ڕایگەیاندووە، بە چڕی چاودێری جوڵەی مووشەکەکە دەکات و ھەوڵدەدات شوێنی کەوتنەخوارەوەی بزانێت.


بە پێی پێشبینییەکانی ئاژانسی گەردوونی ئەوروپاش مووشەکەکە لە نێوان ٨ بۆ ١٠ی مانگ دەکەوێتە خوارەوە.


ھەروەھا وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە، شوێنی کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە نازانرێت تا چەند سەعاتێک دوای ھاتنی بۆ ناو بەرگە ھەوا. لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، ھیچ پلانێکیان نیە بۆ تێکشاندنی مووشەکەکە.


لە بەرامبەریشدا وەزارەتی دەرەوەی چین دڵنیایی داوە و ڕاگەیاندووە، لە کاتی ھاتنی مووشەکەکە بۆ ناو بەرگە ھەوا بەشێکی زۆری دەسوێتێت و ئەگەری کەوتنەوەی زیان بەھۆی مووشەکەکەوە زۆر کەمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاوانبارکردنی کونسوڵخانەکانی ئەڵمانیا و ئەمریکا لە دۆسیەی گیراوانی بادینان نیگەرانی ھەردوو وڵاتی لێکەوتەوە، چاودێرێکی سیاسیش دەڵێت، تۆمەتبارکردنی وڵات بە کارکردن بۆ تێکدانی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان پێشھاتێکی مەترسیدارە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی ئامارە ڕەسمییەکان تا ئێستا زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس لە جیھاندا بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە. ھەر بە گوێرەی ئەو توێژینەوەیە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا بە کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە نزیکەی ٩٠٠ ھەزار کەس دەبێت، ئەو ژمارەیەش بە ڕێژەی لە سەدا ٥٧ زیاترە لەو ئامارەی بە ڕەسمی ڕاگەیەنراوە.


توێژەران گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە مەرج نییە ھەموو ئەوانەی بە کۆرۆنا گیان لە دەست دەدەن ڕابگەیەنرێن، لەبەرئەوەی وڵاتان تەنھا ناوی ئەو کەسانە تۆمار دەکەن کە لە نەخۆشخانەکان گیان لە دەست دەدەن، و لە زۆر شوێنی جیھان خراپیی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان دەبێتە ھۆکار کە وەک پێویست ئامارەکانی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکرێن.


ئەوەش لە کاتێکدایە کە ھێشتا ئەمریکا لە ڕیزبەندیی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان لە پلەی یەکەمدایە. جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکاش لە وتارێکیدا لە یەکەمین ساڵڕۆژی بڕیاری کەرەنتینکردنی سەرتاسەری لە ئەمریکا بۆ خۆپاراستن لە کۆرۆنا، ڕایگەیاند، ئاماری گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەی ژمارەی کوژراوانی ئەمریکی لە ھەردوو جەنگی جیھانی و جەنگی ڤێتنام و ١١ی سێپتێمبەریشی تێپەڕاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راپۆرتەکە لەلایەن تۆڕی جیھانی بۆ بنبڕکردنی قەیرانەکانی خۆراک ئامادەکراوە و تێیدا باس لەوەکراوە، بەھۆی چەندین ھۆکاری جیاواز، نزیکەی ٢٠ ملیۆن کەس لە ساڵی رابردوودا روبەڕووی قەیرانی خۆراک بوونەتەوە، ھۆکارەکەشی بۆ بەردەوامبوونی توندوتیژیی و ململانێ چەکدارییەکان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرانسەری جیھاندا و ناجێگیریی کەشوھەوا گەڕاندووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەمساڵیش کێشە و قەیرانەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام دەبن، ھەر لەو روانگەیەوە ساڵی ٢٠٢١ مژدەبەخش نییە و پێویستە رێوشوێنی بە پەلە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بگیرێتەبەر.

تۆڕی جیھانی بۆ بنبڕکردنی قەیرانەکانی خۆراک کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە، ھۆشداریشیداوە، نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە ساڵی ٢٠١٧ەوە زیادیکردووە و ئەمەش یەکەم ساڵە، راپۆرت لەبارەی قەیرانەکانی خۆراک بڵاوبکرێتەوە. 

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس ئەمینداری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، پێویستە ھەموو رێکارەکان بۆ بنبڕکردنی برسێتیی بگیرێتەبەر، چونکە برسێتی لەسەدەی ٢١دا جێگەی نابێتەوە، داواشیکرد، لەسەر ئاستی جیھان ھەماھەنگی پێویست بکرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان و رێگرتن لەزیاتر بڵاوبوونەوەی برسێتی و قەیرانی خۆراک.

بەپێی راپۆرتەکە ھۆشداری دراوە قەیرانی خۆراک ئەمساڵیش بەھۆی ململانێ جیاوازەکان بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا رێکارە نوێیەکان بۆ بنبڕکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا مژدەبەخشن و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی برسێتی و قەیرانی خۆراک لە جیھاندا دەبێت.

تۆڕی جیھانی بۆ بنبڕکردنی قەیرانەکانی خۆراک ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ساڵی رابردوودا لەکۆی ٣ کەس، ٢ کەس لە کیشوەری ئەفریقا کاریگەری قەیرانی خۆراکیان لەسەر بووە، یەمەن و ئەفغانستان و سوریا و ھایتیش لەریزی ئەو وڵاتانەن، کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەشێوەیەکی مەترسیدار، روبەڕووی قەیرانی خۆراک و برسێتی بوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاووڵاتیانی خانەقین وەک نەریتێکی ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزان، بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان بە شەوان ڕوو لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەکەن، بەڵام ئەمساڵ بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و پێداویستییەکان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانی ھاووڵاتیان و جموجوڵی بازاڕ دروستکردووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرباری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ھاوڵاتیانی موسڵ لە کەشێکی تایبەتدا شەوانی مانگی ڕەمەزان بەسەر دەبەن، لە دوای بەربانگ و کۆتاییھاتنی ڕۆژێکی قورسی ڕەمەزان، ھاوڵاتیان لە قاوەخانە و چایخانە و شوێنە گشتییەکان کۆدەبنەوە و سەرقاڵی یاری و گێڕانەوەی بیروەری و یادگارییە خۆشەکان دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەولێر مۆزەخانەیەکی خەیاڵی بە ڕووی ھاووڵاتیان و گەشتیاراندا کراوەتەوە، لەو مۆزەخانەیە چەندین جۆر ژووری ئەندازەیی و خەیاڵی تێدایە، بەشێک لە ژوورەکان ھەڵگەڕاوەن، بە ھەڵگەڕاوەیش شێوەی کەسەکە دەردەکەوێت، ھەندێک ژووری تریش بە شێوەی ئەندازەیەکی ترسناک دروستکراوە و ھونەری ئەندازەی تۆقێنەری تێدا بەکارھێنراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژە بەوەش دەکەن، بەردەوامی ئەو بۆردومان و لەشکەرکێشییەی تورکیا لە ڕووی دەرونی و ئابوری و سیاسییەوە کاریگەری زۆری ھەیە و بەھۆیەوە سەدان گوند چۆڵکراون و ژیان و کەرتی کشتوکاڵیشی پەکخستووە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەن چارەسەرێکی گونجاو بدۆزنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی دوو ڕۆژە ئاگری بیری ژمارە ١٨٣ی کێلگەی نەوتی بای حەسەن کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە تەقێنرایەوە کۆنترۆڵ نەکراوە و دوو پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی کێڵگەکەیان کرد، تاوەکو لە نزیکەوە ئاگاداری ھەوڵەکانی کوژاندنەوەی بیرە نەوتیەکان بن و ڕاپۆرتێک لەو بارەیەوە ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز دەڵێت، ڕێگایەکی دوور و درێژیان لە بەردەمە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران، لە بارەی کاریگەری ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێرانیش لەسەر دانوستانەکانی ڤییەننا دەڵێت، خاوەن بڕیار لە ئێران عەلی خامنەیی ڕابەری باڵای شۆرشی ئێرانە، ھەر بۆیە پێی وانیە ھەڵبژاردن ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دانوستانەکان ھەبێت، بلینکن دانوستانەکانی ڤییەننا بە جددی ناو دەبات بەڵام پێشی وایە ھێشتا ڕێگەیەکی دوور و درێژیان لە بەردەمدایە.


ئیدارەکەی بایدن ئێستا فشارێکی زۆری لەسەرە بۆ ئەوەی بە تەواوی سزاکانی سەر ئێران ھەڵنەگرێت، ژمارەیەک لە کۆمارییەکانی کۆنگرێس نامەیەکیان ئاڕاستەی ئەنتۆنی بلینکن کردووە و داوایان کردووە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەردەوام بێت لە چاودێریکردنی پڕۆگرامی ئەتۆمی ئێران و لێکۆڵینەوە لە وێستگە ئەتۆمییەکانی، کۆمارییەکان لەو نامەیەدا دەڵێن، گەیشتنی نوێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە بۆ ئەو ناوچانە نابێت بکرێتە جێی گفتوگۆ.


داواشیان کردووە ستراتیژییەتی ئیدارەی ئەمریکا تا ٧ی ئەم مانگە لە بارەی ئەتۆمی ئێرانەوە ڕوونبکرێتەوە، کۆمارییەکان پێشیان وایە ھەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران و گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بە بێ بەرامبەر مەترسیدار دەبێت.


سەرباری ئەم فشارانە، ئێران پێی وایە ئەمریکا نیازی ھەڵگرتنی سزاکانی ھەیە کە تاران کردوویەتیە مەرجی بەردەوامیی دانوستانەکانی ڤییەننا، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەو بارەیەوە ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا نیازی لادانی گەماڕۆکانی سەر ئێرانی نەبوایە ئەوە تا ئێستا دانوستانەکان بەردەوام نەدەبوون و دەگەیشتنە بنبەست، بەڵام ناشیشارێتەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە ڤییەننا کەم نین.


حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێرانیش دەڵێت، ئێران دەستبەرداری داواکاریی و مافەکانی نابێت لە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا و واشنتۆنیش دەزانێت ھیچ بژاردەیەکی نیە جگە لە پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە، بە وتەی ڕۆحانی دانوستانەکانی ڤییەننا بە ئاڕاستەیەکی ڕاستدا دەڕۆن و سزاکانی ئەمریکاش لە شکستی کۆتایی نزیک دەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمین ناسڕ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرەڕای ئاماژەکانی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە ساڵی ٢٠٢١دا ، ھۆکاری زیاتر ھەن بۆ ئەوەی گەشبین بین بەوەی ڕۆژانی باشتر بە ڕێگەوەن"


پێنج ناوەندی شیکاری بازاڕی نەوت پێشبینیان کردووە پوختەی داھاتی کۆمپانیای ئارامکۆ لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ بە نزیکەی ١٩ ملیار دۆلار بێت بەڵام بە پێی ڕاگەیێندراوێکی کۆمپانیای ئارامکۆ داھاتی کۆمپانیاکە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە بۆ کۆتایی مانگی ئادار ٢١.٧ ملیار دۆلارە لە کاتێکدا لە ھەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو داھاتی کۆمپانیاکە ١٦.٧ ملیار دۆلار بووە. 


کۆمپانیای ئارامکۆ کە لە ساڵی ڕابردوو بەھای پشکەکانی بە ١.٧  تریلیۆن دۆلار خەمڵێنرا و محەممەد بن سەلمان جێنشینی شای سعودیەش وەک بەشێک لە دیدگای ٢٠٣٠ی بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەی داھاتی وڵات ١٪ ی ئارامکۆی فرۆشت بە کۆمپانیایەکی گەورەی بواری نەوتی جیھانی. 


ڕۆبن میڵز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای قەمەر ئینێرجی دەڵێت: "ئارامکۆ کار لەسەر فرۆشتنی پشکەکانی دەکات لە بواری ھێڵی گواستنەوە نەوت، کە بڕێکی زۆر لە داھات بۆ کۆمپانیاکە دەستەبەردەکات کە بە بڕوای من دەکرێت وەک سەرچاوەیەکی دڵنیایی داھات سەیری بکەین.


ئەو سەرمایە ھەمووی بە شێوەی کاش بۆ ئارامکۆ دێت ٩٩٪ی بۆ حکومەتی سعودیە دەچێت و دەکرێت بۆ چالاکییە ئابوورییەکان سوودی لێوەربگرێت، لەوانە وەبەرھێنانی گشتی کە ئامانج لێی فرەجۆرکردنی ئابوورییە".  
ئارامکۆ کە ڕۆژانە ١١ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەمدەھێنێت و کۆمپانیا ئارامکۆی سعودی خاوەن گەورەترین بەھای بازاڕییە و بەھاکەی زیاتر لە دوو تڕیلیۆن دۆلارە و ساڵی ڕابردوو حکومەتی سعودیە ٥٪ ی پشکەکانی ئارامکۆی لە بازاڕی "بۆرسەی"ی وڵاتەکەی خستەڕوو بۆ فرۆشتن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەنتەری شیکاری وەبەرھێنەرانی چینی لە بەریتانیا دەریخستووە لە ١٠٠ گەورە کۆمپانیای بەریتانیا چینیەکان پشکیان ھەیە بە بڕی ٥٧ ملیار جونەیھی ئیستەرلینی و ڕێژەی ٤٩٪ی بانکی ئێچ ئێس بی سی  بەریتانی بە بەھای ٤٩ ملیار جونھەی لە لایەن چینیەکانەوە خاوەنداریەتی دەکرێت.


ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردووە، قەبارەی وەبەرھێنانی چین زۆر لەوە زیاترە کە حکومەت ئاماژەی پێداوە و تەنھا لە کۆمپانیای دەرمانی ئەسترازینیکادا بە بڕی زیاتر لە یەک ملیار جونەی وەبەرھێنانی کردووە و لە کۆمپانیای شێڵ بۆ نەوت و گاز پشکیان ھەیە ھاوشێوەی بریتش پترۆلیۆم.


چینیەکان خاوەنی ١٧ قوتابخانەی تایبەتن لە بەریتانیا و کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی وەرزشی لۆتس لە لایەن چینیەکانەوە بەڕێوەدەبرێت و پشکیان لە یانەی مانجستەر سیتی دا ھەیە.


وەبەرھێنانی چین لە بەریتانیا گەیشتووەتە کڕینەوەی ١٠٪ فڕۆکەخانەی ھیسرۆی نێودەوڵەتی بە بەھای ١ ملیار و ٦٥٠ ملیۆن جونەی ئیستەرلینی و  ٩٪ی کۆمپانیای سیمز وۆتەرز و ٤٩٪ی نپتۆن ئینیرجی بواری نەوت و گازی سروشتی بە بڕی ٢ ملیار و ٥٣٧ ملیۆن جونەیھی ئستەرلینی.


ساڵی ٢٠١٦ تیریزا مەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا پڕۆژەیەکی وزەی ناوەکی ڕاگرت بۆ گۆڕانکاری لە مەرجی کارکردن و گرێبەستەکەیدا کە ٣٣٪ی پشکەکانی بۆ کۆمپانیایەکی چینی دەگەڕایەوە بە بڕی ١٨ ملیار جونەیھی ئیستەرلینی.


نیک تیموسی گەورە ڕاوێژکاری سەرۆکی وەزیرانیش ھۆشداری داوە لە دەست بەسەراگرتنی سیستمی وزەی ئەو وڵاتەوە لەلایەن چینەوە بە جۆرێک دەتوانێت لە ھەر کاتێکدا بێت بەرھەمھێنانی ووزە بوەستێنێت و کارەسات دروست بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە دەستەی وەبەرھێنانی کوردستان پلانی ھەیە نزیکەی ١٠٠٠ پڕۆژە لەم ساڵدا بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام کەمترین پڕۆژە بۆ ھەردوو پارێزگای سلیمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین تەرخانکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی حزبی و حکومی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم نوسینەوەی دەستور و یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی ھەرێم، دەستیپێکردووە و لەگەڵ ڕەخساندنی زەمیینەسازی ھەنگاوەکان بۆ کاراکردنەوەی لیژنەی نوسینەوەی دەستور دەستپێبکەن و پرسی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە بەرەو پێش بچن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...979899100101