گۆڤاری (ئەلمۆنیتەر)ی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، جیاواز لە ئیدارەی پێشوو، (جۆو بایدن) سیاسەتێکی نوێ لە ناوچەکانی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا جێبەجێ دەکات و نایەوێت کۆمپانیاکانی ئەمریکا لە سوریا بکەونە نێو مامەڵەیەکی مەترسیدارەوە.
ئاشکراشیکردووە، لە بەرامبەر کۆتایھاتنی گرێبەستی کۆمپانیای نەوتیی (دەلتا کریسێنت)، ئیدارەکەی بایدن دەیەوێت بە ڕێگەی گواستنەوەی یارمەتییە نێودەوڵەتییەکان بۆ باکوری سوریا، قەرەبووی ئیدارەی خۆبەڕوەبەری ڕۆژئاڤا بکاتەوە.
(ئەلمۆنیتەر) ئاماژەی بەوەکردووە، لە سەردانەکەی وەفدی باڵای کۆشکی سپی بە سەرۆکایەتی (جۆن ھود) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆژئاڤای کوردستان، دڵنیایی دراوە کە یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ جێگیربوونی ڕەوشی باکوری سوریا کە لە سەردەمی تڕەمپدا ڕاگیراون دەستپێبکاتەوە، کە دەتوانێت ببێتە جێگرەوەی پشت بەستن بە داھاتی نەوت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، واشنتۆن لەبری ئیمزاکردنی گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ ڕۆژئاڤای کوردستان، پلانی ھەیە ڕێڕەوە سنوورییەکان بۆ دابینکردنی سەرچاوەی دارایی بۆ کورد بکرێنەوە، ھاوکات ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریاش، ئەو بڕیارەی (بایدن) بۆ کۆتایھێنان بە گرێبەستی کۆمپانیای (دەلتا کریسێنت)، بە گۆڕینی سیاسەتی واشنتۆن لە بەرامبەر ڕۆژئاڤا نابینن.
ھاوکات کۆمپانیای (دەلتا کریسێنت)یش، ھەڵمەتێکی گەورەی لۆبیکردنی دەستپێکردووە بۆ ئەوەی دیموکراتەکان ڕازی بکات ماوەی پارێزبەندییەکەی لە کیڵگە نەوتییەکانی باکوری خۆرھەڵاتی سوریا درێژبکاتەوە کە ھەفتەی داھاتوو کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەو ھەوڵانە تا ئێستا ئەنجامیان نەبووە.
چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی و حکومی بە ڕۆژنامەی عەرەبی چاپی لەندەنییان ڕاگەیاندووە، کاتیک چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ ئازادکردنی قاسم موسڵیح فەرماندەی میحوەری ئەنباری حەشدی شەعبی ڕوویان لە ناوچەی سەوز کردووە و دەستیان بەسەر چەند شوێنێکدا گرتووە، مستەفا کازمی بە ھادی عامری سەرۆکی ڕێکخراوی بەدری وتووە، ئەگەر چەکدارەکان نەکشێنەوە دەست لە کار دەکێشێتەوە و بەرپرسیاریەتی شکستھێنانی دەوڵەتیش دەخاتە ئەستۆی لایەنە شیعەکان.
سەرچاوەکان دەڵێن، ھادی عامری کە کەسایەتییەکی بەھێزی شیعەکانە، تووشی سەرسوڕمان بووە کاتێک ئەم مکوڕییەی مستەفا کازمی بۆ ئازادنەکردنی فەرماندەکەی حەشدی شەعبی بینیوە و پێی وا نەبووە کازمی بەرگەی فشارەکان بگرێت و فەرماندەیەکی ئاوا بەھێزی حەشدی شەعبی دەستگیر بکات.
چەند کەسایەتییەکی نزیکیش لە حکومەت دەستخۆشییان لەو ھەڵسوێستەی کازمی بەرامبەر حەشدی شەعبی و دەستگیرکردنی فەرماندەکە کردووە.
ھادی عامری بە بێ ئەوەی ھیچ لێدوانێک لە بارەی ئەم زانیارییانەوە بدات، ڕایگەیاند، ئەو کەسەی دەیەوێت شکۆی حەشدی شەعبی بشکێنێت، شکۆی دەوڵەت دەشکێنێت، چونکە حەشدی شەعبی بە خوێنی ڕژاوی خۆی شکۆی دەوڵەتی دروستکردووە، دەشڵێت، ھەندێک دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان ھەیە مایەی قبوڵکردن نییە.
چەند سەرچاوەیەکی ڕۆژنامەوانیش باسیان لەوە کردووە، سەرکردەکانی حەشدی شەعبی تووشی سەرسوڕمان بوون و ھەرگیز بڕوایان بەوە نەکردووە کازمی بەرگەی فشاری گروپە چەکدارەکان و سەرکردە شیعەکان بگرێت و ئەو ماوە زۆرە فەرماندەکەی حەشدی شەعبی لە زینداندا بھێڵێتەوە.
"یونسێف" لەو ڕاپۆرتەدا ھەڵسەنگاندنی بۆ ڕەوشی ٩ وڵات کردووە کە سەرچاوە ئاوییەکانیان کراوەتە ئامانج، ژمارەی ئەو کەسانەشی کە پێویستیان بە ئاوی پاک و چاودێری تەندروستی ھەیە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و بەشێک لە ئەوروپا بە نزیکەی ٤٨ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، کە لە نێویاندا منداڵ ھەیە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە لە عێراق ١.٨٥ ملیۆن کەس ناتوانن ئاوی خواردنەوەیان دەست بکەوێت و لە چاودێری تەندروستی و ئاوەڕۆی پێویست بێبەشن.
سەبارەت بە یەمەن، لە ماوەی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠١٥ تا شوباتی ٢٠٢١، ژێرخانی ئاوی وڵاتەکە ڕووبەڕووی ١٢٢ بۆردوومان بووەتەوە، نزیکەی ١٥.٤ ملیۆن دانیشتووی وڵاتەکەش پێویستی بە پەلەیان بە ئاوی خواردنەوەی پاک ھەیە بە تایبەت کە ھەفتانە ھەزاران منداڵ تووشی کۆلێرا دەبن.
لە ساڵی ٢٠١٩شەوە ٩٥ ھێرش کراوەتە سەر سەرچاوەی ئاو و ئاوەڕۆی فەلەستین، بەھۆیەوە ئێستا زیاتر لە ١.٦ ملیۆن کەس بە بێ گەیشتن بەو پێداویستییە سەرەکییە دەژین. سەبارەت بە سوریا، نزیکەی ١٢.٢ ملیۆن کەس بەھۆی ئەو زیانەی بەر وڵاتەکە کەوتووە ناتوانن ئاویان دەستبکەوێت.
لە خۆرھەڵاتی "ئۆکراین"یش لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٤ ھێرش کراوەتە سەر سەرچاوە ئاوییەکان و لە ساڵی ٢٠١٧ەوە کۆی ھێرشەکان گەیشتووەتە ٣٨٠ ھەروەھا ٣.٢ ملیۆن کەسیش پێویستیان بە خزمەتگوزاری گەیاندنی ئاو و سەرچاوەی تەندروستی ھەیە.
"یونسێف" داوای کردووە بە پەلە ھاوکاری منداڵان بکرێن کە لەو وڵاتانەن جەنگ و ئاڵۆزییان تێدایە و داوای لە ھەموو لایەنە ناکۆکەکانیش کردووە بە ئامانج کردنی سەرچاوە ئاوییەکان ڕابگرن.
دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی نور بە پاڵپشتی گرووپی کۆمپانیاکانی قەیوان و بە ھاوکاری پارێزگاری ئەنبار ڕێکخراوە و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دەزگای میدیایی کوردسات سپۆنسەری میدیایی لە ئەستۆیە.
لە پێشانگاکەدا زانکۆ حکومی و ناحکومیەکانی ١٠ پارێزگای عێراق و ھەرێم بەشدارن و تیایدا ٧٠ پڕۆژەی زانستییان خستەڕوو.
شارەزایانی ئابووریش ھاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیار لەم کاتەدا بە ئاماژەیەک ناودەبەن بۆ سەر لەنوێ بوژانەوەی کەرتی گەشت و گوزار لەدوای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.