بەشێکیش لەبیری ئاوی باخەکانی نزیک ئاوی حەسار بەھەمان ھۆکارووشک بوون بەڵام پرۆژەکانی ئاووی خواردنەوەی قەزاکە کەسەرچاوەیان بیرە قوڵەکانە بەپێ ی ئەو زانیاریانەی دەست کوردسات نیوز کەوتووە مەترسی ووشک بونیان لەسەر نییە.
ھەر بە پێی ئامارەکە کۆی بێکاران لە ساڵی ڕابردوودا ١٨٧ ملیۆن کەس بووە و چاوەڕوانیش دەکرێت ژمارەی بێکاران لە ساڵی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٥ ملیۆن کەس بەرزببێتەوە، ئەم ژمارەیەش لە ساڵی ٢٠١٣وە بێوێنە بووە.
لە بارەی وڵاتە زیانلێکەوتووەکانەوە ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لە وڵاتانی کاریبی، ئەمریکای لاتین، ئەوروپا و ناوەڕاستی ئاسیا، بەھۆی کۆرۆناوە زۆرترین کرێکار کارەکانیان لە دەستداوە.
"گای ڕایدەر" سەرۆکی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی دەڵێت، کۆرۆنا تەنھا قەیرانیکی تەندروستی نییە، بەڵکو قەیرانێکی ئابووری و مرۆییە و ئەگەر گروپ و کەرتە زیانلێکەوتووەکان نەپارێزن، تا چەند ساڵێکی دیکە کاریگەرییە خراپەکانی کۆرۆنا بەردەوام دەبن و بە ئاسانی کۆتایی نایەت.
بە پێی زانیارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەو کەسانەی بەھۆی کۆرۆناوە کارەکانیان لە دەستداوە ناچاربوون ڕۆژانە بە کەمتر لە سێ دۆلار ژیانیان بەڕێبکەن و پێویستە وڵاتان ھەنگاو بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە بنێن کە ئاستی نادادپەروەری لە ئاستی جیھاندا بۆ ئاستێکی مەترسیدار بەرزکردووەتەوە.
ڕێکخراوەکانی بەرگریکردن لە مافی ژنانیش باس لەوە دەکەن، ڤایرۆسی کۆرۆنا زیانێکی زۆری لەو ژنانە داوە کە لە کەرتی تایبەتدا کار دەکەن و زیاتر لە پیاوان زیانیان بەرکەوتووە.
تا ئێستا لە جیھاندا زیاتر لە ١٧٢ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ڕێژەیەش زیاتر لە سێ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار کەس گیانیان لە دەستداوە، ژمارەی ئەو کەسانەشی تا ئێستا ڤاکسینیان وەرگرتووە گەیشتووەتە دوو ملیار کەس.
لە کەمپی شاریا نزیکەی ٢٠ ھەزار ئاوارەی شنگال دەژین، ئاوارەکانی ناو کەمپەکە دەلێن یەکەم جار چادرێک سوتا و بە رێوبەرایەتی کەمپەکەمان ئاگادار کرا، بەڵام بەھۆی کەمتەرخەمی ئەوانەوە نیزیکەی ٤٠٠ چادر سوتان .
وتەبێژی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش دەڵێت، ماوەی ١١ ساڵە چاوەڕوانن ئەو ڕەشنووسەی پێشکەشی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە، بکرێت بە یاسا.
ھاوکات ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانیش ڕایگەیاند، لە ڕێگەی بەرنامە و پڕۆژەیەکەوە کار بۆ ھۆشیاری خێزان و کۆمەڵَگە دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش لە شارەکانی ھەرێم چەندین لیژنەی تایبەتمەند پێکھێندراوە.
بەشێک لە ئەندامانی کۆنگرێس بڕی بودجەی دیاریکراو بە زۆر دەزانن و دەڵێن ئەو پارەیە قەرزی گشتی حکومەت دەگەیەنێتە لوتکە، چونکە گەورەترین بودجەی ئەمەریکایە لە دوای جەنگی دووەمی جیھانەوە.
ئەو بودجەیەی ئیدارەی بایدن پێشنیازی کردووە بڕی ٢ ترلیۆنی بۆ بنیاتنانەوە و بەھێزکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و ١ ترلیۆن و ٦٠٠ ملیار دۆلاری بۆ پەرەپێدانی پڕۆسەی خوێندن و ھێزی کار تەرخانکراوە.
بایدن بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢ پشتی بە زیادکردنی باج لەسەر سەرمایەداران و خاوەن کارگە و پڕۆژەکان بەستووە، سەرچاوەکانی ناو کۆشکی سپی پلانی بایدن بۆ زیادکردنی بودجەی ساڵانەی ئەمریکا ئاشکرا دەکەن کە بە نیازە بەو سیستمە تا ساڵی ٢٠٣٠ بودجەی ئەمریکا بگەیەنێتە ٨ ترلیۆن و ٢٠٠ ملیار دۆلار.
ئەمریکا ساڵانە کورتھێنانی بودجەی ھەیە و لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەھۆی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڕی ٣ ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دۆلار کورتھێنانی ھەبووە کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ قەبارەی کورتھێنانەکە سێ ھێندە بووە.
ئەمساڵیش تا ئێستا زیاتر لە ١ ترلیۆن و ٩٠٠ ملیار دۆلار کورتھێنانی تۆمارکردووە و ئیدارەی بایدنیش پێشبینی دەکات قەرزی گشتی وڵاتەکەی تا ساڵی ٢٠٣٠ بەرەو ھەڵکشان بڕوات و دواتر دەست بە داکشان بکات تا دەگاتەوە بە دۆخی ھاوسەنگ، واتە کۆی داھات و خەرجییەکان بەرامبەر دەبنەوە.
ھانز کلوگە بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، بە بێ کوتانی نزیکەی ٧٠٪ی دانیشتوانی جیھان، ئەستەمە ڤایرۆسی کۆرۆنا بنبڕ بکرێت. وتیشی، تا ئێستاش شێوازی خۆپارێزی لە ئەوروپا لاوازە و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، پێویستە ڕێوشوێنی زیاتر بگیرێتەبەر. نیگەرانی خۆشی لە سەرھەڵدانی ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا لە بەریتانیا و ھیندستان نیشاندا و ھۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەکە لە جیھاندا.
بە پێی دوایین ئامار، لە ٥٣ ناوچەی جیاوازی سەر بە کیشوەری ئەوروپا کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە دیاریکراوە، نزیکەی ٢٦٪ی دانیشتوان، دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان پێدراوە، ١٦.٩٪ش ھەردوو دۆزی ڤاکسینەکەیان پێدراوە.
لێدوانەکەی بەڕێوەبەری لقی ئەوروپای ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە کاتێکدایە، زۆربەی وڵاتانی جیھان دەیانەوێت بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ ژیان ئاسایی بکەنەوە و لە ماوەیەکی کورتیشدا زۆربەی ھاوڵاتیان، ڤاکسینەکەیان پێبدرێت.
ئەمریکا و بەریتانیاش داوایان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی کردووە، توێژینەوەی زیاتر لە بارەی سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات، داواشیان کردووە ڕێکخراوەکە سەرلەنوێ تیمێک ڕەوانەی چین بکات بۆ ئەو مەبەستە و توێژینەوەکانیش شەفاف بن و دواتر بۆ ڕای گشتی بڵاوبکرێنەوە.
ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیش جەختیکردووەتەوە، وروژاندنی پرسی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بە سیاسی کراوە. مایک ڕایان بەڕێوەبەری بەرنامەی باری نائاسایی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی داوای لە ھەموو لایەک کردووە تا دەکرێت ئەو پرسە ئاوێتەی سیاسەت نەکەن. ئەو لێدوانەی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانی دوای ئەوە دێت کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەزگای ھەواڵگریی وڵاتەکەی ڕاسپارد لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بکات.
ھەژین دەرچووی بەشی زمانی کوردی بوو، یەکێک بووە لە خوێندکارە یەکەمەکانی زانکۆکەی، لەمانگی نیسانی ئەمساڵدا بە مەبەستی کۆچکردن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا رووی لە تورکیا کردبوو، رۆژی ٢٥ی ئایار لە شارۆچکەیەکی سەر بە پارێزگای ئەدیرنەی تورکیا کە دەکەوێتە نزیک سنورەکانی یۆنان بە رووداوی ھاتوچۆ گیانی لەدەستدا و گەنجێکی دیکەی ھاوڕێشی لەھەمان ڕووداودا بریندار بوو.