سەرۆککۆمار

سەرۆککۆمار سەردانەکەی لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی چارڵزی سێیەم، پادشای شانشینی بەریتانیا دێت.

خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار، دکتۆر ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی لەسەردانەکەدا یاوەری سەرۆککۆماری عێراق دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پیرۆزباییەکەی سەرۆککۆمار.... 

بەبۆنەی ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ڕۆژنامەنووسانی عێراق و جیھان دەکەین، ھیوای داھێنان و پێشکەوتن بۆ ھەمووان دەخوازین لە ئەنجامدانی پەیامی شکۆداری میدیاییدا.

لەم بۆنەیەدا پێویستی دابینکردنی کەشیکی گونجاو وەبیردەھێنینەوەی بۆ بیری میدیای ئازاد و بەرپرسیار، بۆ گەیشتن بەئامانجە باڵاکان لە چارە سەرکردنی ئەو کێشانەی کە کۆمەڵگەکانمان تووشی ھاتوون، ئەمەش پێویستی بە ھەوڵی بونیادنەرانەی ھاوبەش ھەیە بۆ دروستکردنی کەشێکی کەلتووری و میدیایی کە نەرێنییەکان دەستنیشان بکات و چارەسەریش بخاتەڕوو  وگوزارشتیش لەئەرێنییەکان بە بێلایەنانە بکات .

رەخساندنی ئازادی بەرپرسیارانە بۆ خستنەڕووی بۆچوون و بیروڕاکانی  ڕۆژنامەنووسان و ڕۆڵ گێڕانی خۆیان بەبێ سنووردارکردن و چاودێرکردن، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونە بە پرەنسیپ و بنەماکانی دیموکراسی کە ڕۆژنامەنووسان بەدرێژایی ساڵان قوربانییەکی زۆریان بۆ داوە و لە ھەمان کاتدا پێویستە کاریگەریی نەرێنی میدیایی کەم بکرێتەوە و لەسەر ڕێبازی کۆمەڵەگەکەمان و خستنەڕووی ڕاستییەکان و ڕووداوەکاندا ھەنگاو بنێت، ھەروەھا، پێویستە پابەندبوون بە پیشەیی و بابەتییانە لەگواستنەوەی ڕوداوەکاندا ڕەچاو بکرێت، ھاوکات داوای پەسەندکردنی یاسایەک دەکەین کە پارێزگاری لە ڕۆژنامەنووسان و میدیاکاران بکات لەو فشارانەی کە رووبەروویان دەبنەوە و پشتیوانیان بکەین بۆ ئەوەی ڕۆڵی کارای خۆیان بگێڕن لە بونیادنانی کۆمەڵگە و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانییەکەیدا.

بە ستایش و رێزەوە.. سڵاو لە شەھیدانی ڕۆژنامەگەری کە لە گەیاندنی ڕاستی و ھەڵوێستی ڕاستی و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و نادادپەروەری و ستەمکاری و کۆیلایەتیدا قوربانیاندا و ھەڵوێستی بوێرانەیان نیشاندا، ئاواتەخوازین ھەموو ڕاگەیاندنکاران بەردەوام بن لە ڕێبازی نیشتمانی خۆیان لە چەسپاندنی ڕۆڵی میدیا و بەھێزکردنی ھاودەنگی و پەیوەندی و پێکەوەژیانی نێوان گەلەکەمان.
ھەمو ساڵێک ڕۆژنامەنووسان لە ئاشتی و ئارامی بەختەوەریدا بن. 

د.لەتیف ڕەشید
سەرۆککۆمار

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی جیھانی کرێکارانەوە رایگەیاند، گەرمترین پیرۆزبایی لە کرێکارانی عێراق دەکات و بە رێز و پێزانینەوە لە خەبات و شۆڕشیان لە پێناو بنیاتنان و بوژانەوەدا دەڕوانن. 

جەختیشی کردەوە لە پشتیوانیکردنی کرێکارانی عێراق، بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانیان و بەشداریکردنیان لە بنیاتنانەوەی سبەینێیەکی باشتر و داھاتوویەکی گەشەکردوو.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ موسڵ چاوی بە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کەوت.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، سەرۆک کۆماری عێراق داوای لە حەلبوسی کردووە پەلەبکرێت لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە.

سەرۆک کۆمار ھەروەھا داوایکرد موچەی فەرمانبەران بە یەکسانی و بەبێ جیاوازی لەسەرجەم پارێزگاکاندا دابەشبکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق بەیاوەری خانمی یەکەم و وەزیری دەرەوە و وەزیری کارەبا و سەرچاوە ئاوییەکان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمان عێراق و سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران، خاکی عێراقییان بەجێھێشت و بەرەو تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرێکەوتن.

ئەم سەردانەی سەرۆککۆمار لەسەر بانگھێشتنامەی فەرمی سەرۆککۆماری ئێرانە و پرسی ئاڵگۆری بازرگانی و وزە و پیوەندیەکانی نێوان ھەردوو وڵات و پرسی ئاو و رەوشی سیاسی ناوچەکەو جیھان بەگشتی تاوتوێ دەکرێت.

هاوکات لەم سەردانەشدا سەرۆککۆمار و وەفدی یاوەری زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدات کە گرنگترینیان لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران و رابەری شۆرشی ئیسلامی ئێران دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاروایە رۆژی شەممە د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق، بە سەردانێکی رەسمیی سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات و لەلایەن ئیبراھیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێدەکرێت و پاشان ھەردوو سەرۆک کۆدەبنەوە.

سەردانی سەرۆککۆماری عێراق بۆ تاران یەک رۆژ دەخایەنێت و لەسەر بانگھێشتی رەسمیی سەرۆککۆماری ئێرانە، ھاوکات یەکەمین سەردانیەتی بۆ ئێران دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق و "حسێن ئەمیر عەبدولاھیان" وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و پیرۆزبایی جەژنی رەمەزانیان ئاڕاستەی یەکتر کردووە. 

ھاوکات بیروڕاکانیان سەبارەت بە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی تاران و بەغداد و پێشھاتەکانی ناوچەکە و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و روبەڕوبوونەوەی تیرۆریان تاوتوێ کرد. 

ھەر لەو پەیوەندییەدا، وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، دڵخۆشە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ریاز و راشیگەیاند، بەمنزیکانە "د.لەتیف رەشید" سەرۆک کۆماری عێراق بە سەردانێکی رەسمی دەچێتە تاران.

مانگی رابردوو، "ئیبراھیم رەئیسی" سەرۆک کۆماری ئێران لەڕێی "محەمەد ئال سادق" باڵیۆزی ئێرن لە عێراق بانگھێشتنامەی رەسمی بۆ سەرۆک کۆماری عێراق نارد بۆ سەردانکردنی تاران، سەرۆک کۆماری عێراقیش رایگەیاندبوو کە بەزووترین کات سەردانەکە ئەنجام دەدات. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیەمەکە... 

لەگەڵ ھاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا، پیرۆزبایەکی گەرم لە سەرجەم عێراقیەکان و مسوڵمانان دەکەم.

 ھەموو ساڵێک وڵاتەکەمان و ھاووڵاتییەکانمان جەژن بەبێ جیاوازی و بە ئاشتی و گەشەسەندن بەڕێبکەن، خوای گەورە بەبیکاتە مایەی خێرو خۆشی و بەرەکەت و ئاشتی و ئەمنی و سەقامگیری بۆ ھەموو

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پێشھاتەکانی سودان کەبوونەتە ھۆی گیانلەدەستدانی ھاوڵاتیان و زیانگەیاندن بە دامەزراوەکان و لەباربردنی دەرفەتەکانی بەردەوامبوون لە بونیادنان و پێشکەوتنی دیموکراسی و ئاشتییانە مایەی نیگەرانییە، بەڵام متمانەی تەواویان ھەیە سودان دەتوانێت بە دیالۆگی ئاشتییانە و دیموکراسی ئەو قەیرانە تێپەڕێنێت و جەنگ و کردەوە چەکدارییەکان رابگرێت.

راشیگەیاندوە، داوا دەکەن لە سودان پشت بە بنەماکانی دیموکراسی ببەسترێت بۆ باشترکردنی دەرفەتەکانی دیالۆگ بە شێوەیەک ژیان و ئاشتی و دادپەروەری بپارێزێت، جەختیشیکردوەتەوە عێراق ئامادەیە بۆ ھەوڵدان و ھاوکاریکردنی سودان لە پێناو دەستەبەرکردنی دەرفەتەکان بۆ گفتوگۆی بونیادنەرانە بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە سەرکەوتنی لۆژیکی ئاشتی و بەھێزکردنی ئاراستەی دیموکراسی.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید لە پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵڕۆژی تاوانی ئەنفال، داوا دەکات لەم رۆژە خەمناکە و پڕ مەرگەساتەی گەلی کورددا بنەماکانی دیموکراسی و بەدیھێنانی خواستی گەل بۆ ژیانێکی شایستە و رێگرییکردن لە دووبارەبوونەوەی کارەساتەکە پەیڕەو بکرێت.

دەشڵێت، تاوانی ئەنفال کە رژێمی دیکتاتۆری بەرامبەر بە گەلی کورد کردی، ھەڵمەتی جینۆساید و زیندەبەچاڵکردن بوو کە لە سایەی ستەمکاری و دەسەڵاتی خۆسەپێن دژی ھاوڵاتیانی عێراق جێبەجێکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی لە دامەزراندنی گروپەکە کرد وھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان.

سەرۆککۆمار باسی لە پێویستی پەرەپێدانی سیستەمی بانکی و کەمکردنەوەی رۆتین کرد، ھاوکات ئاسانکاری بکرێت بۆ ڕێکارەکانی بانکی پەیوەست بە وەبەرھێنان و جوڵەی سەرمایە، سەرۆککۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی پشتیوانی و ھاندانی کەرتی تایبەت لە پێناو باشترکردنی ئاستی ژیانی ھاووڵاتی و پشتگیریکردنی کارگە و بازرگانان و خاوەنکارەکان.

 لای خۆیانەوە ئەندامانی شاندەکە باسیان لە کارەکانی گروپەکەیان کرد، لە پارێزگا جیاجیاکان و دووپاتیان کردەوە کە پشت بەبنەمای ئیسلامی دەبەستن لە کارەکانیاندا و ئاماژەیان بەوەکرد، کە بانکە ئیسلامییەکان تا ساڵی ٢٠١٥ گرفتی نەبوونی یاسایەکی تایبەت بە خۆیانەوە ھەبوو.

جەختیشیان لەوە کردەوە، کە کاردەکەن بۆ ھاندانی ھاووڵاتیان بۆ دانانی پارە و مامەڵەکردن لەگەڵ بانکەکان، ھەروەھا بوونی یاسایەک بۆ وەبەرھێنەر جێگەی بایەخە، وەک ئاماژەیان بەوەدا کە بانکە تایبەتەکان کاردەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری نرخی دینار لە بازاڕدا، ھیوایان خواست کە یاسای کۆکردنەوەی قەرزی حکومەت ھەمواربکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆککۆماری عێراق لە تویتێکدا پیرۆبازیی جەژنی قیامەی لە مەسیحییەکان کرد و ھیوای خواست مەسیحییەکان جەژنێکی خۆش بەڕێبکەن و ھەموو عێراقییەکانیش لە ئاسایش و ئارامییدابن.

سەرۆککۆمار دەشڵێت، "ھەمەجۆری گەلەکەمان رەگەزی بەھێزی و بەڵگەی میراتی شارستانییەت و مرۆڤایەتییە لە وڵاتەکەمان و پاڵنەری کارکردنی ھاوبەشە لەپێناو داھاتوویەکی پرشنگدار بۆ ھەمووان".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە


سەرۆککۆمار، لەوتارەکەیدا پیرۆزباییکرد لە سەرکردە و جەماوەری ڕێکخراوی بەدر و ستایشی ئەو قوربانییە مەزنانەی خەباتگێڕانی  ڕێکخراوەکە و شەھیدانی عێراق پێشکەشیان کرد  لە پێناوی ئامانجە نیشتمانییە باڵاکاندا بە درێژایی ساڵانی خەباتی دژ بە دیکتاتۆری.

سەرۆککۆمار جەختی کردەوە، لە گرنگی کاری جددی کە یارمەتی عێراقییەکان دەدات لە بونیادنانی ڕاستەقینەی دەوڵەتێکی  خاوەن سەروەری کە دامەزراوەکانی ھێز و توانای تەواویان ھەبێت بۆ زاڵبون بەسەر قەیرانەکان و وڵاتەکەمان لە مەترسییەکانی تیرۆر ڕزگار بکەن و ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان پێویستی بە ھەوڵی چڕ ھەموو ھەیە ، خەڵکیش چاوەڕوانی ئەوە لە دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکانیان دەکەن.


دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار:


بەناوی خودای گەورە و میھرەبان

 بەڕێزان ئامادەبوونی ئازیز

 سڵاو و ستایشی پەروەردگاری مەزنتان لێ بێت

 جێگای شانازییە کە ئەمڕۆ لێرەین، لە بۆنەیەکی وادا، کە کە ھاوزەمانە لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی بەدر، ڕێکخراوێک کە بە تێکۆشان و خەباتی لەدژی دیکتاتۆریەت شانبەشانی پێکھاتە نیشتمانی و ئیسلامییە کانی دیکە، خەباتی کردووە، بۆ بەدیھێنانی ئازادی و شکۆمەندی و دیموکراسی بۆ گەلەکەمان و وڵاتەکەمان.

 لەکاتێکدا گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی برایانی ڕێکخراوی بەدر و سەرکردە و جەماوەرەکەی دەکەین بەم بۆنەیەوە، ستایشی ئەو قوربانییە مەزنانە دەکەین کە خەباتکارانی ڕێکخراوەکە و شەھیدانی عێراق بە گشتی لە پێناوی ئامانجە بەرزە نیشتمانییەکان لەساڵانی خەبات دژی دیکتاتۆر ییەت پێشکەشیان کردوە، ھەروەھا بە شانازییەوە ڕۆڵی ڕێکخراوەکە بەرز دەنرخێنین لە پرۆسەی بونیادنانی سیاسیی ئاشتیانە، لەدوای لەناوچونی دیکتاتۆرییەت و بونیادنانی دەوڵەتی دامەزراوەیی دیموکراتی. 

  بەم بۆنەیەوە جەخت دەکەینەوە لە گرنگی چاکسازی و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکانی پرۆسەی سیاسی لەڕێگەی کاری جددی کە یارمەتی عێراقییەکان دەدات لە بونیادنانی ڕاستەقینەی دەوڵەتێکی  خاوەن سەروەری کە دامەزراوەکانی ھێز و توانای تەواویان ھەبێت لە تێپەڕاندنی قەیرانەکان، و وڵاتەکەمان لە مەترسییەکان و تیرۆر بپارێزن لە پێناوی سەقامگیری ئابووری لە بەرژەوەندی گەلەکەمان و وڵاتەکەمان.

 ئامانجی گرنگ چەسپاندنی ئاسایشە، کەبەبێ ئەو ھیچ سەقامگیری و پێشکەوتنێک بەدی نایەت.

 خوشکان و برایان.

 بەم بۆنەیەوە دوپاتی دەکەینەوە لەسەر گرنگی پەرەپێدانی کاری ھاوبەشی نێوان ھێزە سەرەکییەکانی پەرلەمان پێویستی بە ھەوڵێکی ھاوبەشە کەیارمەتیدەر دەبێت بۆ ھەوڵدان بەگەیشتن بە کۆمەڵێک یاسای بنەڕەتی، کە بەشێکیان یارمەتیدەرن لە بەھێزکردنی ئابووری نیشتمانی، کە ڕووبە ڕووی ئاڵنگاریەکان و ھاوکات لەگەڵ قەیرانی کەشوھەوا و ئەو ئاستەنگانەی دەوروبەرمان کە قورساییان خستۆتە سەر بەرپرسیارێتی کارەکانی دەوڵەت و پابەند بوونەکانی.

 ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان پێویستی بەوەیە کە ئێمە ئەو ئاراستانە ڕەت بکەینەوە کە خەڵک لە دەسەڵاتە جۆراوجۆرەکانیان چاوەڕێی دەکەن و ھیچی ترمان لێ چاوەڕێ نەکرێ جگە لە بەھێزکردنی کاری ھاوبەش و نزیککردنەوەی دیدگاکان لە ھەموو ئاستێک کە کاریگەری لەسەر بەرژەوەندییەکانی وڵات و پێداویستییەکانی خەڵک دەبێت.

 جارێکی تر پیرۆزبایی خۆم ائاراستەی برایانی (بەدر) دەکەم، ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم ھاوشانی ھێزەکانی تری گەلەکەمان لە پێناو عێراق و ھاونیشتمانیانی بەگشتی.

 سڵاوی خوداتان لێ بێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 دەقی پەیامەکە....

لە ساڵیادی ھەڵبژاردنیدا بە سەرۆککۆماری عێراق، رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە خەباتی مێژوویی لە کوردستانی عێراق و کۆماری عێراق بەرزدەنرخێنین لەپێناو ئازادی و دیموکراسیدا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف ڕەشید، لە بەغداد لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی کۆبووەوە و ھەردوولا باسیان لە چۆنیەتی پاڵپشتیکردنی بەرنامەی حکومەت کرد کە ئامانج لێی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییە بە ھاووڵاتیان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری.

لەکۆبوونەوەکەدا ھەردوولا جەختیان لە گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجە کردەوە، چونکە کاریگەریی لەسەر ژیان و بژێوی خەڵک دەبێت.

ھاوکات سەرۆککۆمار باسی لە ئەنجامی بەشداریی عێراق کرد لە کۆنفرانسی ئاو کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە نیویۆرک ڕێکخرابوو، ئەو ئەنجامەی کە کاری لەسەر کر ابو بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاوی جیھان کە سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی بەشداربوو پشتیوانی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ ھەوڵەکانی عێراق لە روبەڕوبوونەوەی کەمی ئاو لە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. لەتیف رەشید ، لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و بەشێک لە ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکردووە، دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز زامنی ئەوەدەکات کە عێراقییەکان بە یەکسانی و دادپەروەری  سودمەندبن لە سامانی نیشتمانی خۆیان کە موڵکی گەل و نەوەکانی داھاتووە، ھەروەھا دەبێتە پاڵپشتێک بۆ زیاتر بە پیشەسازیکردنی نەوت و غاز.

لای خۆیەوە سەرۆک و ئەندامی لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیانکردەوە لەوەی کاردەکەن بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و گاز کە ساڵانێکە لە ئەنجومەنی نوێنەران راگیراوە و خواستێکیش لەنێو زۆربەی پێکھاتەکاندا ھەیە بۆ تێپەراندنی.

ھاوکات سەبارە بە دۆسیەی ئاویش، سەرۆککۆمار کە ھەفتەی رابردوو بەشداری کۆنفرانسی ئاوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە نیویۆرک کرد، وتی، مەترسییەکانی کەمبوونەوەی ئاو کاریگەری لەسەر ژیان و بژێوی ھاوڵاتیان بە گشتی دروستکردووە، بۆیە لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتان ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر کەمی ئاو و گۆڕانی کەشوھەوادا پشتیوانی عێراق بکەن.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...789101112