جیهان

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە رایگەیاند، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا لە کەرتی غەززە ١١ ھەزار و ٧٨ کەس کوژراون کە چوار ھەزار و ٥٠٦ یان منداڵن، سێ ھەزار و ٢٧ کەسیان ژنن، ٢٧ ھەزار و ٤٩٠ کەسیش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ژمارەی بێسەروشوێنبووان گەیشتووەتە دوو ھەزار و ٧٠٠ کەس کە ھەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن و تا ئێستا لەژێر داروپەردودا ماونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی کەرتی غەززە دەشڵێت، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ١٩٨ کادری تیمە تەندروستییەکان کوژراون و ٥٣ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیش تێکشکاون و ١٣٥ دامەزراوەی تەندروستیش بە ئامانج گیراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە نیودەلھیی پایتەختی ھیندستان رایگەیاند، رووداوەکانی حەوتی مانگی رابردوو دەریانخست، کە کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین، پێویستی بە ئاشتییەکی گشتگیرە، بۆئەوەش ئەمریکا دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر پڕۆژەی بونیادنانی دوو دەوڵەتی جیا بۆ ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان.

ساڵانی ٦٠کانی سەدەی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٢، پێشنیازی دروستکردنی دوو دەوڵەتی دراوسێی بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل پەسەند کرد، بە پێی پێشنیازەکە دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر ٧٨٪ی خاکی مێژوویی فەڵەستین و دەوڵەتی فەڵەستینیش لەسەر ٢٢٪ی خاکەکەی دروستدەکرێت و کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززەش دەبن بە بەشێک لە دەوڵەتی فەڵەستین و قودسی رۆژھەڵاتیش پایتەختی دەوڵەتەکە دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حسام زەکی، یاریدەدەری سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، کۆبوونەوەی نائاسایی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە ریازی پایتەختی سعودییە لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵاتان بەڕێوەدەچێت و کارنامەی کۆبوونەوەکە لە یەک بڕگە پێکھاتووە، شەڕی کەرتی غەززەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا رەشنووسێک کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبییەوە ئامادەکراوە، دەخرێتە بەردەم سەرۆکانی وڵاتانی عەرەبی تایبەت بە شەڕی کەرتی غەززە و دواتر لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، رەشنووسەکە بڵاودەکرێتەوە، کە بریتی دەبێت، لە ھەڵوێستی وڵاتانی عەرەبی لەسەر شەڕی کەرتی غەززە و پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین و ئیدانەکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل.

کۆبوونەوەکەی کۆمکاری عەرەبی، کە بە بەشداری د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری بەڕێوەدەچێت، دووەمین کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبییە لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا تایبەت بە رەوشی کەرتی غەززە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ١٣ کەس بەھۆی بۆردومانکردنی نەخۆشخانە شیفاوە کوژراون و دەیانی دیکەش برینداربوون.

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رەنتیسی منداڵان لە کەرتی غەززە رایگەیاند، نەخۆشخانەکەیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە گەمارۆدراوە و لەبەردەم کارەساتێکی مرۆییدان ئەگەر رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نەچن بە ھانایانەوە.

ھاوکات بەرگری شارستانی غەززە رایگەیاند، بەھەزاران تەرم ھێشتا لەژێر داروپەردوی باڵەخانە روخاوەکاندان و تیمەکانیان ناتوانن بچنە شوێنەکان.

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا لە کەرتی غەززە نزیکەی ١١ ھەزار کەس کوژراون کە چوار ھەزار و ٤١٢ یان منداڵن و ٢٩٠٠ کەسی دیکەشیان لە ژنان پێکھاتوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزە ئاسمانیەکانیان لە رێگەی دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٥، چەند پێگە و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج.

راشیگەیاند، ئەو ھێرشەش وەڵامێکە بۆ ئەو ھێرشانەیە کە بەم دواییە لە عێراق و سوریا کراونەتە سەر ھێزەکانیان.

لوید ئۆستن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجیان نییە رەوشەکە  ئاڵۆزبکەن، بەڵام وەک پێشتر رایانگەیاندبوو ئەوەی پێویست بکات بۆ پاراستنی ھێزەکانیان لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەیکەن.

ھاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ھێرشەکەی ئەمریکا نۆ چەکداری گرووپەکانی نزیک لە ئێران کوژراون.

لە دوو ھەفتەی رابردوودا، ئەمە دووەمین ھێرشی ئەمریکایە بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، کە رۆژی ٢٦ی مانگی رابردووش پێگەی ئەو گرووپانەی لەسەر سنوری عێراق-سووریا کردە ئامانج، لەکاتێکدا لە ١٧ی تشرینی یەکەمەوە تائێستا، زیاتر لە ٤٠ جار ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج و زیاتر لە ٤٥ سەربازیان بەوھۆیەوە برینداربوون.

ئەمریکا نزیکەی"٢٥٠٠" سەربازی ئەمریکی لە عێراق و "٩٠٠ "سەربازی لە سوریا لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش ھەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، بەھۆی لەکارکەوتنی دامەزراوە تەندروستییەکان و سیستمی ئاو و بڵاوبوونەوەی خۆڵ و خاشاک و بەدخۆراکی و نەمانی ئاسایشی خۆراک، مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە غەززە زیادیکردووە. 

رێکخراوەکە راشیگەیاندووە، ھێرشەکان بۆ سەر کەرتی غەززە چڕکراونەتەوە و ژمارەی بریندارانیش رووی لە ھەڵکشانە، ئەوەش مەترسییەکی دیکەیە لەسەر رەوشی تەندروستی خەڵک.

بەپێی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار کەس ئاوارەی ناوخۆن لە غەززە، لەو ژمارەیە نزیکەی ٧٢٥ ھەزاریان لە ناوەندەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانن و ١٢٢ ھەزار کەسیش لە نەخۆشخانە و کڵێسا و بینا گشتییەکان دەژین، ھەروەھا زیاتر لە ١٣١ ھەزار کەسیش لە ٩٤ خوێندنگە شوێنی مانەوەیان دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئایسەل توغڵوک پەرلەمانتاری پێشوی ھەدەپە لەلایەن دادگای سزای قورسی ھەکاری بەتۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ پەکەکە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرابوو، بۆیە بەمەبەستی وەرگرتنی وتەلێی لە ماڵەکەی خۆی لە ئیستەنبوڵ دەستگیرکرا.

دوای دەستگیرکردنی و بردنی بۆ دادگا، ئایسەل توغڵوک ئەو تۆمەتەی ڕەتکردەوە کە روبەڕوی کرابووەوە و داوایکرد بڕیار لەسەر بێتاوانی بدرێت، لە بەرامبەریشدا دادگا بڕیاریدا بە ھەڵگرتنی فەرمانی دەستگیرکردنی و ئازادکردنی.

ئەو ژنە سیاسەتمەدارەی باکوری کوردستان پێشوتریش لە دۆسیەی رووداوەکانی کۆبانێ، ساڵی ٢٠١٦ تا ساڵی ٢٠٢٢ دەستگیرکرابوو و لەو ساڵەدا بەھۆی خراپی دۆخی تەندروستییەوە ئازادکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی لە غەززە ڕاگرتووە، ھەرچەندە ھۆکاری راگراتنی ئۆپراسیۆنە سەربازیەکەیانی نەخستۆتەڕوو، بەڵام پێشتر وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل رایگەیاندبوو بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆشکی سپی رێککەوتن کراوە بۆ وەستانی جەنگ  بەکاتی بۆ ماوەی چەند رۆژێک یاخود چەند سەعاتێک.

راشیگەیاند، جەنگی نێوان سوپای ئیسرائیل و باڵی چەکداری حەماس راناگیرێت، بەڵام رێگە بە ئاگربەستی کاتی بۆ کاروباری مرۆیی دەدەن.

ھاوکات، ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام باڵی سەربازی حەماس رایگەیاند، ١٣٦ ئۆتۆمبێل و تانکی ھێزەکانی ئیسرائیلیان تێکشکاندووە، وتیشی ئیسرائیل توانای بەرەنگاربوونەوەی غەززەی نییە و بەم زووانە جەنگەکە دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە و بەرەوە ئاڵۆزی زیاتر دەروات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا شەش سەربازی سوپاکەی کوژراون، بەوەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکانی بۆ ٣٥٢ سەرباز بەرزبووەتەوە کە تەنھا ٣٢ سەربازیان لە ئۆپراسیۆنی زەمینیدا کوژراون، ھەروەھا ژمارەی کوژراوانی مەدەنی ئیسرائیلیش بۆ زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە پێنج ھەزار کەس بەرزبووەتەوە.

ھاوکات نەتەوە یەکگرتووەکانیش رایگەیاند، لە سەرەتایی دەستپێکردنی شەری ئیسرائیل و حەماس چەندینجار تیمەکانیان کراونەتە ئامانج و بەوھۆیەوە ٩٩ کارمەندیان کوژراون.

ھاوکات، ئاژانسی ھەواڵی فەڵەستینی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل دەوروبەری کۆمەڵگەی پزیشکی شیفا و نەسریان لە رۆژئاوای غەززە بۆردومانکردووە، بەھۆیەوە سێ فەڵەستینی کوژران و دەیان کەسی دیکەش کەسیش بریندار بوون.

تەندروستی غەززەش رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە غەززە گەیشتووەتە نزیکەی ١٠ ھەزار و ٦٠٠ کەس و برینداربوونی نزیکەی ٢٧ ھەزار کەس کە زۆرینەیان منداڵن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوو سەرچاوەی باڵا دیبلۆماسی ئەمریکا و چین کە نەیانویستووە ناویان بڵاوبکرێتەوە رایانگەیاندووە، رێکەوتنکراوە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەمریکا و چین لە پەراوێزی لوتکەی ھاریکاری ئابووری ئاسیا و زەریای ھێمن کە ئەمریکا میوانداری دەکات لە رۆژی ١٥ تشرینی دووەم کە لە سانفراسیسکۆ  بەڕێوەدەچێت.

لە رۆژی ٣١ی تشرینی یەکەم، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، واشنتۆن ھیوادارە "گفتوگۆیەکی بنیاتنەر لە سانفرانسیسکۆ" لەنێوان ھەردوو سەرۆکدا ئەنجام بدرێت، ئەمەش دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان ھەردوو سەرۆک، لەدوای ئەوەی لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٢ لە پەراوێزی لوتکەی گروپی ٢٠ لە بالی دانوستانێکی درێژخایەنیان ئەنجامدا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ھاریکاری ئابووریی لە تاشکەنتی پایتەختی ئۆزبەکستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کۆبوونەوە و پەیوەندی نێوان ھەردوو وڵات و رەوشی ناوچەکە، بە تایبەت راگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە و رەوشی مرۆیی و  ئەو ھەنگاوانەی کە پێویستە بنرێن بۆ چارەسەرکردنیان تاوتوێکران.

ھەروەھا  ئەردۆغان و رەئیسی لە کۆبوونەوەکەدا جەختیاکرددووەتەوە لەسەر پێویستی راگرتنی دەستبەجێی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و داواشیانکرد، وڵاتانی ئیسلامی ھەڵوێستێکی ھاوبەشیان ھەبێت و فشارەکانی سەر ئیسرائیل زیاد بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لە ١٦ھەمین لوتکەی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئابووری لە تاشکەنتی پایتەختی ئۆزبەکستان رایگەیاند، لە ٧٣٪ کوژراوانی کەرتی غەززە ژن و منداڵن کە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون. 

ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئیسرائیل بەردەوامە لە بۆردومانکردنی قوتابخانە و مزگەوت و کڵێسا و نەخۆشخانە و زانکۆکانی غەززە، ئەوەش پێشێلکردنی ھەموو بەھا مرۆییەکانە.

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگەیاند، وڵاتەکەی زیاتر لە ٢٣٠ تۆن ھاوکاری مرۆیی بە ١٠ فڕۆکە ڕەوانەی فڕۆکەخانەی عەریش کردووە وەک ئامادەکارییەک بۆ گەیاندنی بۆ غەززە.

ئەردۆغان وتیشی، دوای ٣٤ رۆژ لە کۆمەڵکوژیەکانی ئیسرائیل لە غەززە “وەک موسڵمانان و ئەندامانی ڕێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی کەی دەنگیان بەرز دەکەنەوە ئەگەر ئێستا دەنگ بەرز نەکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، سەرەڕای بەردەوامی ھێرشی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بۆ سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا، بەڵام تائێستا تەنھا دووجار پێگەی ئەو ھێزە چەکدارانەیان کردووەتە ئامانج.

وتیشی، ھەر چەندە ھێرشەکانیان نەبووەتە ھۆی راگرتنی ھێرشی ئەو چەکدارانە، بەڵام ئەگەر ئەوەی پێویست بکات بۆ پاراستنی ھێزەکانیان لە ھەرکات و شوێنێک دابێت ئەوان ئەنجامی دەدەن و وەڵامی پێویستیان دەبێت، ئەوەش لە کاتێکدایە کە تائێستا زیاتر لە ٤٠ جار ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و بەھۆیەوە زیاتر لە ٤٥ سەرباز و کارمەند برینداربوون.

ھاوکات، ئەمیر سەعید نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەکەیدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاندووە، ئێران ھیچ کاتێک دەستوەردانی لە ھیچ ھێرشێکدا نەکردووە لە دژی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا و ئەوەی ئەمریکا دەیڵێت تۆمەتی بێبنەمان و تائێستا نەیتوانیوە بیانسەلمێنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیر سەعید ئیروانی نێردەی ھەمیشەیی ئێران لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستپێکردنی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە ئەمریکاش بەرەسمی ھاوکاریکرد لەو ھێرشانە، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی چەند وڵاتێکی عەرەبی و ئیسلامی کە ھاوسۆزن لەگەڵ حەماس، ھێرش و بۆردومانەکانیان بۆسەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکرد.

وتیشی، بەھیچ شێوەیەک و بەھیچ رێگەیەک بەشداری ئەو شەڕەمان نەکردووە و پەیوەندیشمان بەو ھێرشانەوە نییە کە لە عێراق و سوریا دەکرێنەسەر ھێزەکانی ئەمریکا.

راشیگەیاند، ئەمریکا بێ بەڵگە ئێران لەسەر ئەو ھێرشانە تۆمەتبار دەکات و تۆمەتەکانیش دوورن لە راستییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن لەگەڵ ئیسرائیل دانوستان دەکات سەبارەت بە داھاتووی غەززە، دوای کۆتاییھاتنی جەنگەکە، بەڵام بزووتنەوەی حەماس بەشێک نابێت لە غەززە و دووبارە داگیرکردنی غەززە لەلایەن ئیسرائیل کارێکی راست نابێت. 

جۆن کیربی وتیشی، حەماس نیازی کۆمەڵکوژی دژی ئیسرائیل ھەیە و دەیەوێت لەسەر نەخشە بیسڕێتەوە.

لای خۆشیەوە، ڤیدانت پاتیل جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختیکردەوە لەوەی، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ تەلئەبیب بە روونی بە بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلی وتووە، لەگەڵ دووبارە داگیرکاری غەززە نین. ھەروەھا دەیانەوێت ئیسرائیل پارێزراو بێت لە ناوچەکە و غەززە نەبێتە بنکەیەک بۆ ھێرشەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فرانک ھوگەربیتس، پسپۆڕی بواری بوومەلەرزەزانی لە ئێکسێکدا دەڵێت، پێویستە جیھان ئیسرائیل ناچاربکات واز لە بۆردومانەکانی بھێنێت و دەستبەرداری کۆمەڵکوژییەکانی دژی فەڵەستینییەکان ببێت، چونکە بۆردومانەکانی کاریگەرییەکی گەورەی بومەلەرزەییان لەسەر ناوچەکە دەبێت و روودانی بوومەلەرزەی گەورە بەدرێژایی دەریای مردوو خێراتر دەکات.

پێشتر فرانک ھوگەربیتس، پێشبینی روودانی چەند بوومەلەرزەیەکی وێرانکەری کردووە، لەوانە بوومەلەرزەکانی تورکیا، کە رۆژی شەشی شووباتی ئەمساڵ روویاندا و بەھۆیانەوە زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەس گیانیان لەدەستدا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...96979899100...419