وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە نیودەلھیی پایتەختی ھیندستان رایگەیاند، رووداوەکانی حەوتی مانگی رابردوو دەریانخست، کە کێشەی ئیسرائیل و فەڵەستین، پێویستی بە ئاشتییەکی گشتگیرە، بۆئەوەش ئەمریکا دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر پڕۆژەی بونیادنانی دوو دەوڵەتی جیا بۆ ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان.

ساڵانی ٦٠کانی سەدەی رابردوو، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە بڕیارنامەی ژمارە ٢٤٢، پێشنیازی دروستکردنی دوو دەوڵەتی دراوسێی بۆ فەڵەستین و ئیسرائیل پەسەند کرد، بە پێی پێشنیازەکە دەوڵەتی ئیسرائیل لەسەر ٧٨٪ی خاکی مێژوویی فەڵەستین و دەوڵەتی فەڵەستینیش لەسەر ٢٢٪ی خاکەکەی دروستدەکرێت و کەناری رۆژئاوا و کەرتی غەززەش دەبن بە بەشێک لە دەوڵەتی فەڵەستین و قودسی رۆژھەڵاتیش پایتەختی دەوڵەتەکە دەبێت.