جیهان

ئاژانسەکە لە راپۆرتی ساڵانەیدا بڵاویکردەوە، لەو کۆمەڵگە ئەتۆمییەی دەکەوێتە ناوەندی کۆریای باکورەوە، ھیچ ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکان نەبووە تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، لەدوای ئەو کاتەشەوە چەندین ئاماژە ھەن بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کورەی ئەتۆمی بۆ بەرھەمھێنانی ماددەی پۆلۆتنیۆم بۆ چەکی ئەتۆمی.  


لە دوای دەرکردنی لێکۆڵەرەکانی لەلایەن پیۆنگ یانگەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە نەیتوانیوە بچێتە کۆریای باکور، مانگی پێشووش ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رایگەیاندبوو، چەندین ئاماژە ھەن بۆ دەستپێکردنەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی پیۆنگ یانگ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی ناوخۆی پۆڵەندا ئاشکرای کردوە، وڵاتەکەی لە رێگەی ناردنی پۆلیسەوە ھاوکاریی لیتوانیا دەکات لە پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ بیلارووس تا رێگە لە کۆچی نایاسایی بگرێت، رونیشیکردۆتەوە، لیتوانیا ھاوبەشێکی ستراتیژی پۆڵەندایە و ھەردوو حکومەت رێککەوتون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بەزاندنی سنوورەکان لە لایەن کۆچبەرانی نایاساییەوە.
بەھۆی ئەو ناکۆکییەی لەنێوان بیلارووس و لیتوانیادا ھەیە، دەسەڵاتدارانی بیلارووس سنورەکانیان لەگەڵ لیتوانیا بەرووی کۆچبەراندا کردوەتەوە و ئەوەش قەیرانێکی گەورەی کۆچی نایاسایی بۆ حکومەتی لیتوانیا دروست کردوە.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی عێراق و پێکەوە کار دەکەن بۆ بەدیھێنانی سەقامگیری زیاتر لە تەواوی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست، پابەندیشن بە پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانیان لە چوارچێوەی رێککەوتنە ستراتیژییەکەیاندا. وتیشی کۆنگرەکەی بەغداد لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و فراوان کردنی ھەماھەنگییە لە ناو خۆرھەڵاتی ناوەڕاست. 
کۆکشی سپی جەختیشی کردەوە لەوەی پێویستە دیبلۆماسیەت بکرێتە خاڵی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەو لە کۆبوونەوەکەی مانگی رابردووشدا لە نێوان "بایدن و کازمی" لە ئەمریکا، گرنگی رۆڵی "عێراق" لە ناوچەکە باس کراوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  و بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ، بلینکن دوپاتیکردۆتەوە واشنتۆن پابەندە بە بەدیھێنانی سەقامگیری لە عێراق و بەردەوامیش دەبێت لە مەشقپێکردنی ھێزە عێراقییەکان،  دەشڵێت ، ھەوڵەکان بۆ لەناوبردنی داعش کۆتایی نەھاتووە ، بەڵکو چۆتە قۆناغێکی نوێوە کە ئەویش قۆناغی پتەوکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراقە .
ھەر لەو پەیوەندییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتگیری بەرێوەچونی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردوە و رایگەیاندوە ، ئەمریکا پشتگیری ئەو تیمە نێودەوڵەتیانە دەکات کە چاودێری پرۆسەی ھەڵبژاردن دەکەن .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانەکەی بۆ سوریا بە یەکەم سەردانی بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت لەدوای دەستبەکاربونی وەک وەزیری دەرەوەی ئێران، پێشتر لە کۆنگرەکەی بەغداددا لە بارەی ئارامی ناوچەکەوە ھێرشی توندی کردە سەر ئەمریکا و ئەوەش کاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆیدا ھێنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"بایدن" لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ راوێژکارانی سەربازی و ئەمنی رایگەیاند، رەوشەکە لە ئەفغانستان زۆر مەترسیدارە و فەرماندەکان پێیان راگەیاندووە ئەگەری پەلامارێکی تری تیرۆریستی ھەیە لە فڕۆکەخانەی "کابول" لە ماوەی ٢٤ بۆ ٣٦ سەعاتی داھاتوودا، وتیشی ئەو ھێرشەی "واشنتۆن" کردوویەتی سەر تیرۆریستان و کوژرانی ٢ داعشی لێکەوتەوە، کۆتا ھێرشیان نابێت. 
ئێوارەی پێنج شەممەی رابردووە، دوو تەقینەوە دەوروبەری فڕۆکەخانەی "کابوڵ"ی ھەژاند و زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران کە ١٣یان ئەمریکی بوون، گروپی خۆراسانی سەر بە داعشیش بەرپرسیارێتیان لەو پەلامارە راگەیاند. 
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ (نەفتالی بینیت) سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ڕێگەچارەی دیپلۆماسییان لە پلەی یەکەم داناوە بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و چاوەڕێ دەکەن بزانن ڕەوشەکە بە کوێ دەگات، بەڵام ئەگەر ھەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان ھێنا، پەنا بۆ بژاردەی تر دەبەن.


لە بەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، دژایەتی وڵاتەکەی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگەیاند و جەختیکردەوە ئێران بە کردەوە ھەنگاوی ناوە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و کەمکردنەوەی سزا سەپێنراوەکان، ھەر ڕێککەوتنێکیش لەگەڵ ئێران دەرفەتی پێدەبەخشێت تواناکانی بەکاربھێنێت بۆ پشتیوانیکردنی نەیارەکانی ئیسڕائیل لە ناوچەکەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی ڕایگەیاند، ڕەوشی ئەفغانستان کارەساتبارە و گرنگی گەیشتنی پێداویستییە مرۆییەکانیش زیاتر دەبن، لەگەڵ ئەوەی ڕێکخراوەکەشیان داوای ملیارێک و ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری کردووە بۆ ھاوکاریکردنی ئەفغانییەکان، بەڵام تەنھا بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاریان بە دەست گەیشتووە و پێویستیان بە ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری ترە.


کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت نیو ملیۆن ئەفغانی ڕوو لە سنورەکان بکەن و وڵاتەکەیان بەجێبھێڵن، ئەوەش خراپترین سیناریۆیە کە ڕوودەدات، ئاماژە بەوەش کراوە، ڕووداوەکانی ئەفغانستان چاوەڕوان نەکراون و زۆر خێرا دەگۆڕێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوپای ئەمریکا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ھەرێمی نەنگەھار لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕکەوانەوە ھێرشیان کردووەتە سەر گروپی تیرۆریستی داعش و لە ئەنجامی ھێرشەکەشدا پلانداڕێژەری تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ کوژراوە.


کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو داعش لە نزیک فڕۆکەخانەی کابوڵ دوو تەقینەوەی ئەنجامدا و بەھۆیەوە ١٣ سەربازی ئەمریکی کوژران و ١٨ سەربازی تریش بریندار بوون. بە پێی سەرچاوەکانی ئەفغانستانیش لە تەقینەوەکاندا ١٧٠ کەس کوژراون. 


دوای تەقینەوەکانی کابوڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرپرسانی تەقینەوەکە دەستگیر دەکەن و دەیانکوژن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەم ڕاگەیەندراوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دوای ئەوە ھات ئەمریکا لە بارەی ئەنجامدانی تەقینەوەی تر لە فڕۆکەخانەی کابوڵ ھۆشداری دابوو.


پیتەر فۆرد باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سوریا ڕایگەیاندووە، واشنتن ھاوکارییەکانی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبان زیاتر کردووە بۆ ئەوەی بە ھاوبەشی ڕووبەڕووی داعش ببنەوە و ڕێگر بن لە ئەنجامدانی ھێرشی ھاوشێوەی ھەفتەی ڕابردووی فڕۆکەخانەی کابوڵ کە تیایدا ١٧٠ کەس کوژران و ١٣ کەس لە کوژراوەکانیش سەربازی ئەمریکی بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، ٤٠ کۆچبەری نایاسای ڕزگارکران، کە لەلایەن یۆنانەوە ڕەوانەی کەناراوەکانی تورکیا لە سنوری پارێزگای ئایدن کرابوون.


بە پێی زانیارییەکان ئەو کۆچبەرانە بە بەلەمی پلاستیک ھەوڵیانداوە بپەڕنەوە بۆ یۆنان، بەڵام لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیاوە ڕزگارکراون و ھەموویان گەیەنراونەتە وشکانی و دوای ڕاییکردنی کارەکانیان گواستراونەتەوە بۆ فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگای ئایدن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ شاری ئامەدی باکوری کوردستان ڕاگەیاندبوو، ھەدەپە پڕۆسەی ئاشتی تێکدا، لە بەرامبەریشدا دەمیرتاش وتی، لایەنەکانی پڕۆسەی چارەسەری "پەکەکە و ئاکەپە" بوون و "ھەدەپە" تەنھا ھاوکاری و نێواندگیری کردووە و ھەرگیز ھەدەپە نە پڕۆسەکەی دەستیپیکرد و نە کوتایشی پێھێناوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر ئەردۆغان بوو "ڕاگەیاندنی دۆلمەباھچا"ی ڕەتکردەوە و پڕۆسەکەی وەلانا، وتیشی، ئاکەپە بیەوێت دەتوانێت جارێکی تر پڕۆسەکە زیندوو بکاتەوە.


جەختیشکردەوە، ھەدەپە و بە تایبەتیش گەلی کورد چارەنووسی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا دیاری دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی خامنەئی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی کابینەی نوێی حکومەتی ئێران، داوای بەھێزکردنی ئابوری و پەرەپێدانی پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی جیھان کردو  رایگەیاند، نابێت بابەتی ئەتۆمیی کاریگەری لەسەر دیبلۆماسی ھەبێت، چونکە پرسی ئەتۆمیی بابەتێکی جیاوازە و دەبێت بەشێوەیەکی گونجاو و شایستە چارەسەر بکرێت.


رێبەری باڵای ئێران، جارێکی تر ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپای بە پێشێلکردنی بەڵێنەکانیان تۆمەتبارکرد و ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی ئێستای ئەمریکا ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ حکومەتی پێشوو نییە، چونکە ئەوەی ئێستا لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمییەوە، داوای دەکەن، ھەمان ئەو شتەیە کە ترەمپ داوای دەکرد، بەڵام بەزمانێکی تر، ئەوەش پێشتر لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە رەتکراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زەبیحوڵڵا موجاھید وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان بە ئاژانسی ھەواڵیی رۆیتەرزی رایگەیاند، حکومەتی نوێ تەنھا وەزیرەکان ناگرێتەوە بەڵکو سەرکردەکانیشی تێدا دەبێت. 


وتیشی، لەم کاتەدا قورسە پێشبینی بەشداری ژنان لە ئەنجومەنی وەزیران بکەن، بەڵام بڕیاری کۆتایش لای سەرکردەکانی بزوتنەوەکەیە.


رونیشیکردەوە، بزوتنەوەکەی تا ئێستا حاکم و فەرماندەی پۆلیسی بۆ ٣٣ ویلایەت لەکۆی ٣٤ ویلایەت داناوە و تەنھا ویلایەتی پەنجشیر لەدەرەوەی دەسەڵاتە.


وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان جەختیشی کردەوە، ھەوڵی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی پەیوەست ئابوری و دراوی وڵاتەکە دەدەن، داواشی لە ئەمریکاو بەریتانیاو وڵاتانی خۆرئاوا کرد پارێزگاری لە پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئەفغانستان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بایدن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی ئیدانەی تەقینەوەکانی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حامید کارزای لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کرد و رایگەیاند، وڵاتەکەی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە دەکات و ئەنجامدەرانی روبەڕوی سزا دەکاتەوە.


وتیشی، تیرۆرستان ناتوانن رێگە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بگرن و پرۆسەی کشانەوەی گواستنەوەی دیپلۆماتکاران و ھاوپەیمانەکانیان لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام دەدەن.


بایدن راشیگەیاند، ھیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە بیسەلمێنێت، تاڵیبان و داعشی خوراسان بە ھاوکاری یەک تەقینەوەکانی کابوڵیان ئەنجامداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...359360361362363...413