ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەردانەکەیدا بۆ شاری ئامەدی باکوری کوردستان ڕاگەیاندبوو، ھەدەپە پڕۆسەی ئاشتی تێکدا، لە بەرامبەریشدا دەمیرتاش وتی، لایەنەکانی پڕۆسەی چارەسەری "پەکەکە و ئاکەپە" بوون و "ھەدەپە" تەنھا ھاوکاری و نێواندگیری کردووە و ھەرگیز ھەدەپە نە پڕۆسەکەی دەستیپیکرد و نە کوتایشی پێھێناوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھەر ئەردۆغان بوو "ڕاگەیاندنی دۆلمەباھچا"ی ڕەتکردەوە و پڕۆسەکەی وەلانا، وتیشی، ئاکەپە بیەوێت دەتوانێت جارێکی تر پڕۆسەکە زیندوو بکاتەوە.


جەختیشکردەوە، ھەدەپە و بە تایبەتیش گەلی کورد چارەنووسی ھەڵبژاردنەکانی تورکیا دیاری دەکات.