وەزارەتی ناوخۆی پۆڵەندا ئاشکرای کردوە، وڵاتەکەی لە رێگەی ناردنی پۆلیسەوە ھاوکاریی لیتوانیا دەکات لە پاراستنی سنوورەکانی لەگەڵ بیلارووس تا رێگە لە کۆچی نایاسایی بگرێت، رونیشیکردۆتەوە، لیتوانیا ھاوبەشێکی ستراتیژی پۆڵەندایە و ھەردوو حکومەت رێککەوتون لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بەزاندنی سنوورەکان لە لایەن کۆچبەرانی نایاساییەوە.
بەھۆی ئەو ناکۆکییەی لەنێوان بیلارووس و لیتوانیادا ھەیە، دەسەڵاتدارانی بیلارووس سنورەکانیان لەگەڵ لیتوانیا بەرووی کۆچبەراندا کردوەتەوە و ئەوەش قەیرانێکی گەورەی کۆچی نایاسایی بۆ حکومەتی لیتوانیا دروست کردوە.