جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بەھۆی ئەوەی لێپرسراوان و میدیاکانی بەریتانیا بە شێوەیەکی زۆر خراپ قسە لەسەر رووداو و خۆپیشاندەکانی ئێران دەکەن و بە ئاشکرا دەست لە کاروباری ناوخۆی ئێران وەردەدەن، ئەوەش کارێکی نایاسایی و پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری ئێرانە.

ئاماژەی بەوەش کردوە، لەسەر ئەو پرسە باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگھێشت کراوە و نامەی ناڕەزایی رەسمی ئێرانیان رادەستکردوە و داوایان لێکردووە بەریتانیا بەو شێوەیەی ئێستا مامەڵە لەگەڵ کاروباری ناوخۆی ئێران نەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە وەڵامی تویتێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە گرتنەبەری رێوشوێن بۆ بەھێزکردنی ئازادی ئینتەرنێت و ئازادی گەیاندنی زانیاری بە ئێرانییەکان، ئیلۆن ماسک، ئامادەیی پیشاندا لەڕێی مانگی دەستکردەوە خزمەتگوزاری ستارلینک بۆ ئینتەرنێت کارا بکەن و  ئینتەرنێت بۆ ئێران دەستبەردەکەن.

پیشتریش ماسک داوایکردبوو کۆمپانیاکەی بەدەر بکرێت لە سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران تاوەکو بتوانێت لەڕێی مانگی دەستکردی ستارلینکەوە ئینتەرنێت بۆ ناوخۆی ئێران دابین بکات.

(ئەنتۆنی بلینکن) وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی ھەینی رایگەیاند، وڵاتەکەی رێگەدەدات بە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیا  خزمەتگوزاری زیاتری ئینتەرنێت بۆ خەڵکی ئێران دەستبەر بکەن. رونیشیکردەوە، ئەو ھەنگاوانەی واشنتۆن بڕیاری لە سەر داون، ھاوکار دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی ھەوڵەکانی حکومەتی ئێران بۆ چاودێریکردنی ھاوڵاتییەکانی و سەپاندنی چاودێری بەسەریاندا.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاش لە راگەیەنراوێکدا کۆتوبەندەکانی ھەناردەکردنی تەکنەلۆژیای بۆ ئێران سوککرد ، ئەوەش رێگە خۆش دەکات بۆ کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای ئەمریکی، خزمەتگوزاری پێشکەشکردنی ئینتەرنێت بۆ ئێران فراوان بکەن.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی رایگەیاند، لەم کاتەدا ھیچ دانوستانێکیان لەگەڵ تورکیا نیە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و ھیچ پەیوەندییەکیش لە نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی ھەردوو وڵات نیە.

وتیشی، پابەندنەبوونی تورکیا ئاستەنگە لەبەردەم چارەسەری کێشەکان بە پێی  رێککەوتنەکانی ئەستانە، رونیشیکردەوە، ئەو رێککەوتنانە تەنھا چوارچێوەیە کە بتوانرێت جێبەجێبکرێت بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا.

پێشتر ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردبوو، بەرپرسانی ھەواڵگری تورکیا و سوریا چەند جارێک بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، کۆبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراین رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان لەماوەی رابردوودا لەگەڵ روسیا، چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لەلایەن سوپای ئۆکراینەوە خراونەتە خوارەوە کە دروستکراوی ئێرانن، بەڕەسمی نیگەرانیان لەو بارەیەوە گەیاندووەتە حکومەت و دەسەڵاتدارانی ئێران، بەڵام ھیچ وەڵامێکیان نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە فەرمانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین وەک ناڕەزایی دەربڕین لە بەردەوامی ئێران بۆ ھاوکاریکردنی روسیا، باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە شاری کیێڤ دادەخەن و سەرجەم دیپلۆماتکارەکانیشیان دەردەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای ئەو کۆچبەرانەی بەلەمەکەیان لە نزیک کەناراوەکانی بەندەری تەرتوسی سوریا ژێرئاوکەوت بەردەوامە و تا ئێستا تەرمی ٨٨ کۆچبەر دۆزراونەتەوە و ٢٠ کۆچبەریش بەھاوکاری بەلەمی راوچییە سورییەکان رزگارکراون، ژمارەیەکیشیان بەھۆی خراپی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەوتەی کۆچبەرێکی رزگاربوو، بەلەمەکەیان ١٥٠ کۆچبەری بە رەگەز لوبنانی و سوری و فەڵەستینی و چەند رەگەزنامەیەکی تری تێدابووە و بەرەبەیانی رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە بەندەری تەرابلوسی باکوری لوبنانەوە بەڕێکەوتووە بۆ قوبرس بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەلەمەکەیان لە نزیک دوورگەی (ئەرواد)ی سوریا ژێرئاو کەوتووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زیلینسکی لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا ئاماژەی بەوەکرد،  سوپای روسیا فرۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی بەکارھێناوە بۆ بۆردومانکردنی ناوچەکانی  ئۆدیسا و دنیپرۆ پترۆڤیسک، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەشی راسپاردوە کاردانەوەی توندی ھەبێت.
سەرۆکی ئۆکراین رونیشیکردەوە، شەش لە فڕۆکە ئێرانییەکان لەلایەن فەرماندەیی ئاسمانی  رۆژھەڵات و باشورەوە خراونەتە خوارەوە و یەکێکی تریش دژە فڕۆکەی ھێزەکانی دەریایی خراوەتە خوارەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ھێزەکانی پۆلیسی فەڕەنسا لە (ئەمبلتیۆس و مارک و ویمیرۆ) رێگریکردوە لە سێ ھەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەران لە دەریای مانشەوە بۆ بەریتانیا و زیاتر لە ١٦٠ کۆچبەر دەستبەسەرکراون.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیاش بڵاویکردەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٣٠ ھەزار کۆچبەر ھەوڵیانداوە بە بەلەم لە دەریای مانش بپەڕنەوە، کە بەراورد بە تەواوی ساڵی رابردوو، بەرزترین رێژەیە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ڕوسیا لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕاپرسی ساختە و بێبنەماوە لە چەند ناوچەیەکی ئۆکراین کە داگیریان کردوون و لە ئێستادا لە ژێر دەسەڵاتیاندان، باس لەوە دەکەن ئەو ناوچانە بە پێی ئەنجامی راپرسییەکانیان داوا دەکەن بخرێنە سەر ڕوسیا، کە ئەوەش جگە لە ساختەکاری و فێڵکردن ھیچی تر نییە، چونکە خەڵکی ئەو ناوچانە ناچار دەکرێن، داوا بکەن ناوچەکانیان بە رەسمی بخرێنە سەر روسیا.

وتیشی، داوا لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەن بەرامبەر ئەو فێڵ و ساختەکارییانەی ڕوسیا بێدەنگ نەبن، چونکە داگیرکردنی خاکی وڵاتان و لکاندنیان بە وڵاتێکی ترەوە مەترسییەکی گەورەیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەنجومەنی ھاریکاری کەنداو کۆبووەوە و رایگەیاند، وڵاتانی ھاوپەیمانی ئەمریکا دڵنیا دەکەنەوە ھیچ کاتێک دەستبەرداریان نابن و بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنیان لە ھەر بوارێکدا کە داوایان لێبکرێت.

وتیشی، خۆرھەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریکا گرنگی و بایەخی تایبەتی ھەیە و زۆربەی وڵاتانی ئەو ناوچەیەش ھاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکان و بە یەکەوە کێشە و ئاڵۆزییەکان چارەسەر دەکەن و رووبەڕووی مەترسییەکانی ئێران دەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە گفتوگۆیەکی زۆر کورتدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن ھاوتا ئەمریکییەکەی رایگەیاندووە، ھەڵوێست و ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە بارەی تایوان زۆر مەترسیدارە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری چینە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئەمریکا وەک ئێستا بەردەوام بێت لە ھەڵوێستەکانی لەبارەی تایوان، کێشە و ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات و باجێکی قورس دەدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە راگەیەندراوێکدا داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە، زەمینە بۆ ئازاد کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) دەستەبەر بکات کە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە.

لیژنەکە داواشی لە لێپرسراوانی تورکیا کردووە، تا ١٣ی تشرینی یەکەم زانیاری لە سەر دۆسیە و رەوشی بازرگان، عوسمان کاڤالا ئاشکرا بکەن، بە شێوەیەک ھەموو لێکەوتە نەرێنییەکانی تۆمەتی تاوانکاری، دژی داواکارەکە لاببەن و ئازادی بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا ئیمزای لەسەر فەرمانێک کردووە، کە توتدترین سزای ھەر سەربازێک بدرێت کە ئارەزوومەندا لە مەیدانەکانی جەنگدا خۆی رادەست دەکات یاخود ئامادەنییە لە ریزەکانی سوپای روسیا بەشداری جەنگ لە ئۆکراین بکات، بەپێی فەرمانەکە، ھەر کەسێکی بیانی کە ئامادە بێت بۆ ماوەی ساڵێک لە ریزەکانی سوپای روسیا خزمەت بکات، ئاسانکاری بۆ دەکرێت لە وەرگرتنی رەگەزنامەی روسی.

ھەفتەی رابردوو ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا فەرمانێکی دەرکرد، بۆ پەیوەندیکردنی خەڵک بە سوپا، فەرمانەکە نزیکەی ٣٠٠ ھەزار کەس دەگرێتەوە، ئەوانیش ئەو کەسانەن کە تەمەنیان گوونجاوە و ئەزموونی سەربازییان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، سعودیە دەیەوێت پەیوەندیی ئەرێنی لەگەڵ ئێراندا ھەبێت، بەڵام ناکۆکیەکانی ڕیاز و تاران، رێگرن لە کۆبوونەوەی لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران.

وتیشی، سعودیە ترسی لە زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لە نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا ھەیە، بەڵام رێککەوتنێکی بە کەموکورتی باشترە لە نەبوونی رێککەوتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمنیی ھەفتەیەکی تێپەڕاند و تا ئێستا ٣٥ کەس کوژراون و سەدانی تریش دەستگیرکراون.

وەزیری ناوخۆی ئێرانیش دەڵێت خۆپیشاندانەکان رێکخراون و  پەیوەندییان بە بابەتی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمنییەوە نیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا رایگەیاندوە، کەمکردنەوەی سزا سەپێنراوەکانی ئەمریکا بەسەر تۆڕی پەیوەندییەکانی ئێران، ھەوڵدانە بۆ بەلارێدابردنی  ئاسایش و ئارامی ناوخۆی ئێران شکستی ھێناوە.

کەنعانی ئەوەشی رایگەیاندوە سوککردنی سزای سەر تۆڕی پەیوەندییەکان بەشێکە لە ھەوڵەکانی بۆ توندکردنی سزاکانی سەر وڵاتەکەی بەڵام ئەو ھەوڵانەی بۆ درێژەپێدانی ئەجێنداکەی لە دژی ئێران شکستی ھێناوە و ھەوڵەکانیشی بۆ دەستوەردان لە سەروەری ئێران بە بێ وەڵامدانەوە تێپەڕ نابێت.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(کزاڤییە دیلریۆ) سەرۆکی نوسینگەی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، لە ھەڵمەتێکدا لە باکوری فەرەنسا، لێکۆڵەرەوان لە دەوروبەری شاری لیل دەستیانگرتووە بەسەر حەشارگەیەک کە پێداویستی تەواوی دەریاوانی تێدا بووەو ٧ کەسیش دەستگیرکراون کە ٤ پیاو و سێ ژن بوون، سێ لە پیاوە دەستگیراوەکان کوردی عێراقن.

ھەروەھا (گیریک لوبرا) داواکاری گشتی لەشاری بۆلۆنی رایگەیاند، شەش قاچاغچی تر راگیراون و چاوەڕێن ئەمرۆ دادگا بڕیاریان لەسەر دەدات.

رونیشیکردەوە،  راگیراوەکان بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی کەسانی بیانی دادگایی دەکرێن و پێدەچێت سزاکەیان بگاتە ١٠ ساڵ.

لێکۆڵەرەوان لە فەرەنسا ئاماژەیان بەوەکردوە، قاچاغچییەکان لە ھاوینەوە ٨٠پرۆسەی پەڕینەوەی کۆچبەرانیان ئەنجامداوەو ٨٠ ھەزار یۆرۆیان دەستکەوتووە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...218219220221222...416