روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای ئەو کۆچبەرانەی بەلەمەکەیان لە نزیک کەناراوەکانی بەندەری تەرتوسی سوریا ژێرئاوکەوت بەردەوامە و تا ئێستا تەرمی ٨٨ کۆچبەر دۆزراونەتەوە و ٢٠ کۆچبەریش بەھاوکاری بەلەمی راوچییە سورییەکان رزگارکراون، ژمارەیەکیشیان بەھۆی خراپی تەندروستییەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بەوتەی کۆچبەرێکی رزگاربوو، بەلەمەکەیان ١٥٠ کۆچبەری بە رەگەز لوبنانی و سوری و فەڵەستینی و چەند رەگەزنامەیەکی تری تێدابووە و بەرەبەیانی رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە لە بەندەری تەرابلوسی باکوری لوبنانەوە بەڕێکەوتووە بۆ قوبرس بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام بەلەمەکەیان لە نزیک دوورگەی (ئەرواد)ی سوریا ژێرئاو کەوتووە.