سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە
٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٧
سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە دەدات كە ماوەی نزیكەی ساڵێكە بێ سەرۆكە.
بەپێی ئەو خشتەیەی كە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران سەعات یەكی دوانیوەڕۆ كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە.
بەپێی زانیارییەكان، هەریەك لە مەحمود مەشهەدانی و سالم عیساوی كێبڕكێ دەكەن بۆ شوێنگرەوەی محەمەد حەلبوسی كە ماوەی نزیكەی ساڵێكە دەستیلەكاركێشاوەتەوە و تائێستا بەهۆی ناكۆكی نێوان سوننەكانەوە نەتوانراوە ئەو پۆستە پڕبكرێتەوە.