سوریا ڕەتیدەکاتەوە دانوستانی لەگەڵ تورکیا ھەبێت
رێبوار
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
٥٣٥
فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی رایگەیاند، لەم کاتەدا ھیچ دانوستانێکیان لەگەڵ تورکیا نیە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و ھیچ پەیوەندییەکیش لە نێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی ھەردوو وڵات نیە.
وتیشی، پابەندنەبوونی تورکیا ئاستەنگە لەبەردەم چارەسەری کێشەکان بە پێی رێککەوتنەکانی ئەستانە، رونیشیکردەوە، ئەو رێککەوتنانە تەنھا چوارچێوەیە کە بتوانرێت جێبەجێبکرێت بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا.
پێشتر ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردبوو، بەرپرسانی ھەواڵگری تورکیا و سوریا چەند جارێک بە ئامانجی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان، کۆبوونەتەوە.