دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی قوباد تاڵەبانی...
بە بۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی(قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی و سەرجەم پەیڕەوانی ئایینی یارسان دەکەم.
ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییھاتنی ھەموو نەھامەتی و ناخۆشییەکانی کاکەییەکان. ھەروەھا ببێتە ھەوێنی قوڵکردنەوە و بەھێزکردنی گیانی تەبایی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان ھەموو پێکھاتەکانی کوردستاندا.
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ ...
بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) پیرۆزباییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کاکەیی دەکەم و ھیوای جەژنێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.
کاکەییەکان پێکھاتەیەکی رەسەنی کوردستانن و بەشێکی گرنگی مێژووی خەبات و تێکۆشانن لەپێناو گەلەکەمان، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو مێژووە درەوشاوەیە بەرز دەنرخێنێت و بە شانازییەوە لەو رۆڵی کاریگەرییان لە قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان دەڕوانێت. وەک ھەمیشەش پاڵپشت و پشتیوا دەبێت لەپێناو بەدیھێنانی ماف و داوا رەواکانیاندا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، تێیدا ھاتووە، لە رۆژی ٢٨ی ئەم مانگەوە تا ٨ـی شوبات، پێویستە زانیاری مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەناو سیستمی (ئی-پەروەردە)دا بە دروستی تۆمار بکرێت و تازە بکرێنەوە.
باسی لەوەشکردوە، وەزارەتی پەروەردە بۆ ھەر ھەنگاوێک لە قۆناغی داھاتوویدا کار بەو داتایانە دەکات کە لەناو سیستمەکەدا تۆمارکراون، ھۆشداریش دەدات کە ھەر مامۆستایەکی وانەبێژ ناوی نەبێت لەناو سیستمەکەدا یان زانیارییەکانی ھەڵەبێت، بە مامۆستای وانەبێژ ھەژمار ناکرێت و وەزارەت پابەندی لە بەرامبەریدا نابێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەڕێز مامۆستا مەلا مەزھەر خۆراسانی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک شێخ عومەر، برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) رۆژێک پێش کۆتاییھاتنی دیاریکردنی کاندیدان بۆ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، ھەریەک لە دۆغان ھاتوون، سکرتێری پێشووی ژووی بازرگانی و سێرا بوجاک ھاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە ئامەد، وەک کاندید بۆ سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ئامەد ھەڵبژارد.
ھاوکات دوای بەڕێوەچوونی راپرسی لەلایەن خەڵک و رێکخستنەکانی حزبەکەی، دەم پارتی بڕیاریدا ھەریەک لە ئەحمەد تورک و دەڤریم دەمیریش بۆ سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی مێردین کاندید بکات.
بڕیارە ٣١ی ئاداری ئەمساڵ ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکوری کوردستان بەڕێوەبچێت و ٢٥ی کانونی دووەمیش دوایین وادەیە بۆ یەکلاییکردنەوەی ناوی کاندیدی لایەنەکان.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان بە گشتی ھەور دەبێت و لە کاتی جیاجیاشدا باران دەبارێت و لە ناوچە سنورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.
روونیشیکردەوە، لە سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەبارانی کەم کەمی ھەیە و لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە.
سبەینێش ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و لە ھەندێک کاتدا لە ناوچە جیاجیاکان نمەبارانی کەم دەبێت، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک، لە سنوری ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانیش ئاستی دابارین زیاتر دەبێت، لەسەر ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت .
عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە کوردسات نیوزی راگەیاند ، شەوی رابردوو پێنج کەس کە خۆیان دانیشتوی کەلارن، بە مەبەستی راوکردن چونەتە ناحیەی نەوجولی سەر بە قەزای کفری ، بەڵام دوای سەعاتێک لەلایەن دەستێکی نادیارەوە تەقەیان لێکراوە و بەھۆیەوە یەکێکیان کە تەمەنی ٢٥ ساڵە گیانیلەدەستداوە و چوار کەسەکەی تریش بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای کەلار دەستگیرکراون بۆ دەستکەوتنی سەرەداوی رووداوەکە و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت .
پەیامنێری کوردسات نیوزیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پۆلیسی دارستان رەتیکردەوە ھیچ ھێزێکیان لەو سنورەبێت و تا ئێستا نازانرێت ئەو کەسە لەلایەن داعشەوە تەقەی لێکراوە یان فیشەکەکە لەلایەن ھاوڕێکانییەوە ئاڕاستەی کراوە.
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دوو سکاڵا کۆبووەوە کە تیایدا داواکرابوو ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق، نەوتی سپی و سوتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت، لە سکاڵای دووەمیشدا داواکرابوو پشکی ھەرێم لە خەرجی راستەقینە جیابکرێتەوە و وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا ھاتووە بۆ حکومەتی ھەرێم خەرج بکرێت.
دادگای فیدڕاڵی لە یەکەم دانیشتنیدا ھەردوو سکاڵاکەی رەتکردەوە و دەڵێت، ئەو سکاڵایانە کە لەسەر رێنمایی و رێکارەکانی وەزیرانی نەوت و دارایی و پلاندانان تۆمارکراون، تایبەتمەندی دادگاکەیان نین.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
خەبات و تێکۆشانی مامە ریشە و ھاوڕێکانی لەیادناکەین و بە رێز و وەفادارییەوە یادی مێژووی پڕ لە سەروەری و قارەمانێتییان لەپێناو کوردستاندا دەکەینەوە.
مامە ریشە ئەفسانەیەک بوو لە ورە و سیمبوولێک بوو بۆ ئازایەتی، ئەو لە ھەناوی پۆلایینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە ھەڵقووڵا و مێژوویەکی پڕ لە شانازیی بۆ خۆی و یەکێتییەکەی نووسیووە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پابەند بە خوێنی شەھیدان و ئەو بەڵێنانەی بە خەڵکی کوردستانی داوە، لە خەبات بۆ بەدیھێنانی داھاتوویەکی گەشتر و ژیانێکی شایستەتر بۆ خەڵکی کوردستان بەردەوامدەبێت.
دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و سەرجەم شەھیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆڕبەندەکە سبەینێ سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و تێیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتارێک پێشکەش دەکات، ئامانجی کۆڕبەندەکەش پەرەپێدانی کارسازی و پشتگیریکردنی گەنجانی کارساز و داھێنەرە لە بوارە جیاجیاکاندا.
ھاوکات کۆڕبەندەکە دەبێتە پردێکی پەیوەندیی و رەخساندنی دەرفەت بۆ کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری، لەنێوان کارسازان و گەنجانی داھێنەری ھەرێم و وڵاتانی جیھان.
لە کۆڕبەندەکەدا داھێنان و بیرۆکەی نوێ لە بواری کارسازی دەخرێنەڕوو، ھاوکات ھانی وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەشدار لە کۆڕبەندەکە دەدرێت بۆ وەبەرھێنان لەسەر داھێنان و بیرۆکە نوێیەکان.
د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، وەفدی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێم و تیمی باڵای وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرھەمھینانی نەوت و گاز کۆبوونەوە، لە کۆبونەوەکەدا نیازی حکومەتی ھەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی جەختیلێکرایەوە، ئاماژە بەوەدراوە ئەوەی لەسەر حکومەتی ھەرێم بووە ئەنجامیداوە تاکو گفتوگۆکان بگەنە رێککەوتن و چارەسەر بۆ ئەو مەبەستەش زانیاری و داتا و بەڵگەنامەکانیان خستوەتە بەردەم وەزارەتی نەوتی عێراق.
راشیگەیاندوە، لە کۆبونەوەکەدا خواستی ھەرێم بۆ ھەرچی زوو دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خراوەتەروو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بڕیاردرا ئەو جۆرە کۆبونەوە ھاوبەشانە بەردەوام بن بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ھاوبەش بۆ یەکلایی کردنەوەی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە پێناو دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم.
وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، نوسراوێکی لە بارەی خەرجی و داھات ئاڕاستەی ھەموو وەزرەت و فەرمانگەکان کردووە و تێیدا ھاتووە بەپێی بڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردراوە بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی پەیوەندییان بە خەرجییەکانەوە ھەیە تا پەسەندکردنی بودجەی ٢٠٢٤ی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
بەپێی نوسراوەکە، تا پەسەندکردنی بودجە پێشینەی بەردەوامی مانگانە بۆ دامودەزگاکان خەرج دەکرێت، بەپێی بودجەی مانگانەش ڕێگە بە فەرمانگەکان دەدرێت، ھەندێک پێویستییەکی گرنگ و ئامێر و کەلوپەل بکڕن.
ھەروەھا بەپێی پسوڵەی رەسەن رێگە بە خەرجکردنی کرێی ئاو و کارەبا و تەلەفۆنی نۆرماڵ بۆ ساڵانی پێشوو لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گەنجینەکان.
ھاوکات بڕیاردراوە بە راگرتنی سەرجەم پاداشت و ھاوکارییەکان بێجگە لە بەخشینی بەردەستی وەزیرەکان کە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گشتاندنی بۆ کرابێت.
لیوای ٢١ی پاسەوانی سنوور لە راگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، پاسەوانی سنور ھێزێکە سەر بە وەزارەتی ناوخۆیی فیدراڵە و پابەندە بە یاسا و رێنماییەکان و ئەرکیان رێگریکردنە لە ھاتوچۆی نایاسایی و ھێنان و بردنی قاچاغ بەشێوەیەکی نایاسایی و پاراستنی سنورەکان.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، دیاردەی ھێنان و بردنی کاڵا و شتومەک بەشێوەی نایاسایی لە سنورەکان بوونی ھەیە، ئەوەش دەبێتە ھۆی نائارامی لە سنورەکان، چەندین جاریش داوا لە وڵاتانی دراوسێ کراوە، رێگری بکات لە ھاتنی ھاووڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان بە شێوەی نایاسایی، بەڵام بەھیچ جۆرێک چارەسەری ئەو رەوشە نەکراوە.
جەختی لەوەشکردوەتەوە نیگەرانن لەو رووداوانەی لە چەند رۆژی رابردوو روویانداوە لە سنوری تەوێڵە، لیژنەی لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە پێکھێنراوە بۆ بەدواداچوونی رووداوەکە و سزادانی ئەو کەسانەی کەمتەرخەم بوون. ئەوەش لە کاتێکدایە لە ٢١ی ئەم مانگە چەند کۆڵبەرێک لەلایەن ھێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراقەوە لە سنووری بیارە دەستبەسەرکران و دوای ئەشکەنجە و لێدان و تاشینی قژیان، لە سەرسنوور ئازاد کران.
ئەو پارێزەرانە کە نوێنەرایەتی ٣٥ ژووری پارێزەران دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان بە وەزارەتی دادی تورکیا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاماژەیان بەوەکرد، زیاتر لە چوار ساڵە بەشێوەیەکی نایاسایی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و نۆ ساڵیشە دیدار لەگەڵ سێ زیندانیکراوی دیکەی ئیمرالی راگیراوە.
تائێستا سەدان جار تیمی پارێزەران و بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجەلان داوایان لە وەزارەتی دادی تورکیا کردووە رێگەیان پێ بدات سەردانی ئیمرالی بکەن، بەڵام بەھۆکاری جیاواز سەرجەم داواکارییەکانیان رەتکراوەتەوە.
دوایین پەیوەندی لەگەڵ ئۆجەلان رۆژی ٢٥ی ئاداری ٢٠٢١ بووە، کاتێک رێگەدرا محەمەد ئۆجەلانی برای بۆ پێنج خولەک بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵدا بکات.