بارانبارین لەناو شارەکان و بەفربارین لەناوچە سنورییەکان بەردەوام دەبێت
شنیار
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٬٤٥٥
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان بە گشتی ھەور دەبێت و لە کاتی جیاجیاشدا باران دەبارێت و لە ناوچە سنورییەکانیش بەفرێکی کەم دەبارێت.
روونیشیکردەوە، لە سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەڕۆ ئەگەری تاوەبارانی کەم کەمی ھەیە و لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە.
سبەینێش ئاسمان نیمچە ھەور و ھەوری تەواو دەبێت و لە ھەندێک کاتدا لە ناوچە جیاجیاکان نمەبارانی کەم دەبێت، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک، لە سنوری ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانیش ئاستی دابارین زیاتر دەبێت، لەسەر ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لوتکەی شاخە بەرزەکانیش بەفر دەبارێت .