بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ھاوخەمی ئاڕاستەی مەلا مەزھەر خۆراسانی دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٥٬٨٤٨
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ...
بەڕێز مامۆستا مەلا مەزھەر خۆراسانی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک شێخ عومەر، برای بەڕێزتانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان