دادگای فیدڕاڵی دوو سکاڵای تایبەت بە ھەرێمی کوردستانی رەتکردەوە
کوردسات نیوز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٤٬٦٩٩
ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی دوو سکاڵا کۆبووەوە کە تیایدا داواکرابوو ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق، نەوتی سپی و سوتەمەنی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ ھەرێمی کوردستان دابین بکرێت، لە سکاڵای دووەمیشدا داواکرابوو پشکی ھەرێم لە خەرجی راستەقینە جیابکرێتەوە و وەک ئەوەی لە یاسای بودجەدا ھاتووە بۆ حکومەتی ھەرێم خەرج بکرێت.
دادگای فیدڕاڵی لە یەکەم دانیشتنیدا ھەردوو سکاڵاکەی رەتکردەوە و دەڵێت، ئەو سکاڵایانە کە لەسەر رێنمایی و رێکارەکانی وەزیرانی نەوت و دارایی و پلاندانان تۆمارکراون، تایبەتمەندی دادگاکەیان نین.