سەعدی ئەحمەد پیرە پێشوازی لە بەرپرسی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ھەرێم کرد
کوردسات نیوز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٤٣٤
لە بەرامبەردا ریکاردۆ رودریگز سوپاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیکرد کە ھەمیشە ھاوکار و ھەماھەنگی نوسینگەی یونامی بوونە بۆ سەرخستنی بەرنامە و پلانەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان، بەڵێنیشیدا لە ھەر شوێنێک بێت درێژە بەو پەیوەندی و دۆستایەتیە دەدات کە لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھەیەتی .
لە کۆتایی دیدارەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە بۆ رێزگرتن لە ماوەی کارکردن و ھەوڵ و ماندووبوونەکانی بەرپرسی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەرێمی کوردستان، خەڵاتێکی رێزلێنانی پیشکەش بە ریکاردۆ رودریگز کرد.