یەکەمین کۆڕبەندیی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کارسازی و داھێنان بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٧٤٣
کۆڕبەندەکە سبەینێ سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و تێیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتارێک پێشکەش دەکات، ئامانجی کۆڕبەندەکەش پەرەپێدانی کارسازی و پشتگیریکردنی گەنجانی کارساز و داھێنەرە لە بوارە جیاجیاکاندا.
ھاوکات کۆڕبەندەکە دەبێتە پردێکی پەیوەندیی و رەخساندنی دەرفەت بۆ کاری ھاوبەش و ئاڵوگۆڕی زانیاری، لەنێوان کارسازان و گەنجانی داھێنەری ھەرێم و وڵاتانی جیھان.
لە کۆڕبەندەکەدا داھێنان و بیرۆکەی نوێ لە بواری کارسازی دەخرێنەڕوو، ھاوکات ھانی وەبەرھێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەشدار لە کۆڕبەندەکە دەدرێت بۆ وەبەرھێنان لەسەر داھێنان و بیرۆکە نوێیەکان.