کوردستان

(بەشیر حەداد) لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند: پێشنیارەکەی وەزیری دارایی بۆ لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق لە ژێر ناوی (باج)، دژی ماددەی (٣٤)ی یاسایی بودجەیە و ئەنجوومەنی نوێنەران پشتیوانی لەو پێشنیارەی حکومەت ناکات.


ڕوونیشیکردەوە، تا ئێستا حکومەت ھیچ داواکارییەکی ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران نەکردووە بۆ گۆڕانکاری وزاری.


ئاشکراشی کرد، حکومەتی ھەرێم و بەغداد لەسەر میکانزمەکانی جێبەجێکردنی ماددەی (١١)ی بودجە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و لە چەند ڕۆژی داھاتوو بەرەوپێشچوونی باش دێتە ئاراوە، بە تایبەت لەسەر دۆسیەی (داھاتی نەوت و دەروازە سنورییەکان و مووچەی فەرمانبەران). وتیشی، وەفدەکەی ھەرێم پابەندی تەواوی خۆی بە یاسایی بودجەی عێراق نیشانداوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاری جەلال" سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، شەپۆلێکی تری کۆچ بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەستپێکردووەتەوە، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری کوردیش لە کەناراوەکانی تورکیا ماونەتەوە و ڕێگەی دەربازبوونیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا نییە.


وتیشی، ژمارەیەکی زۆری کۆچبەری کورد لە وڵاتانی سوید و نەرویژ و دانیمارک و فللەندە مافی پەنارییان ڕەتکراوەتەوە، ھەڕەشەی مەترسی بە زۆر ناردنەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان لەسەرە.


ڕاشیگەیاند، بە پێی ئامارەکان ساڵی ڕابردوو بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی سنورەکان، ٣٤ ھەزار کەس ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپا کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٥ تا ساڵی ٢٠١١ش، نزیکەی ٦ ھەزار و ٥٠٠ پەنابەر بە زۆرەملێ دیپۆرتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کراونەتەوە.


ھاوکات بە پێی ھەواڵێکی بەشی کوردی ڕادیۆی سوید، لەسەر داوای پۆلیسی ھەواڵگری سوید و دەزگای کۆچ ٣٨ پەنابەری کورد ھەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ تورکیا لەسەرە و بڕیاری ناردنەوەیان دراوە.
پارێزەرانی ئەو کەسانە و چەند پەرلەمانتارێکی ئەو وڵاتە دەڵێن، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو کەسانە نایاساییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(دکتۆر بەرھەم ساڵح) لە توێتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "سەرباری لەشکرێشی و پێشێلکردنی سەروەری و شەڕ و ئاوارە بوونی خەڵک، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەکان لە ھرور و باتیفا و ناوچە سنووریەکانی کوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ و ژینگە، مایەی چاوپۆشی نیە.


ڕاشگەیاندووە، ئەرکیانە لە حکومەتی فیدراڵ و ھەرێم ھاوکاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی و تاڵانیە و سزادانی تاوانکاران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ھاوکات ھەر لەوبارەیەوە لەشکر حەمید- سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لە درێژەی ھەڵمەتی گەڕان و بەدواداچونەکانی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنەگشتییەکان و پشکنینی ئەو کاڵاو شمەک و خواردەمەنییانەی رۆژانە لەلایەن بازرگانەکانەوە بە ھاوڵاتیان دەفرۆشرێت، لیژنەی کۆگاکان لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی لە کۆگایەکدا دەستی بەسەر بڕی (٣) تۆن و (٤٥٠)کگم  (توتن  ) ی بەسەرچووی نێرگەلەدا گرت.


ئاماژەی بەوەشکرد ، خاوەنەکەی بەنیازبووە بە کافتریاکانی شاری سلێمانی بفرۆشێت و ساغی بکاتەوە. 

سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەت وتیشی ، کە کێشانی نێرگەلە لە رووی تەندروستییەوە زیانی چەند ھێندەی جگەرەیە، ئەگەر بێت و پێداویستییەکانی بەسەرچوبن یاخود خراپبوبن ئەوا زیانەکەی چەند بەرامبەرە.


 ھەروەھا دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو توتنە بەسەرچووە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناو براو خاوەنەکەیش روبەروی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەیان بەوەشکردووە ،  لە ئاماری کاروچالاکی لیژنە ھاوبەشەکان (٦.١٨٧) سەردانیان بۆ دوکان و بازاڕ وشوێنە ‌گشتییەکان ئەنجامداوە، لەو بەسەرکردنەوانەشدا پسوڵەی سەرپێچییان بۆ (٦٣٩) شوێن تۆمارکردوە، کەبەشێکی زۆری سەرپێچییەکان کەمتەرخەمی خاوەنی شوێنەکان بوە، نەک چاوچنۆکی بەدەستھێنان پارە بەشێوەی نایاسایی، ھەروەھا (٣٤٤) شوێنیشیان ئاگادار کردوەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن.
 ڕاشیانگەیاندووە ، بەھۆی جێبەجێ نەکردنی ‌رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و مەرجەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە ھاوبەشەکان (٧٨) شوێن داخراوە وەھەروەھا یەک شوێنیشیان ڕوبەڕوی دادگا کردوەتەوە.
ئەوەشیان خستووەتە ڕوو، لە مانگی رابردودا و لە ئەنجامی پشکنیینە بەردەوامەکانیان، لیژنەکانی قایٔیمقامیەت توانیویانە دەست  بەسەر (٤٨) تۆن کاڵاوشمەک و خواردەمەنی خراپدا بگرن و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە لەدەرەوەی ناوچەی نیشتەجێبون لەناوبرێت.
ھەروەھا، بەھۆی سەرپێچی شوێنەکان، لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێک پارە غرامەی خاوەن شوێنەکانی کردوە، کە ‌بڕەکەی لەمانگی پێنجی ساڵی (٢٠٢١) بریتییە لە (٤٢) ملیۆن و (٥٥٠) ھەزار دینارە و بەپێی یاسا دەخرێتەوە  سەرداھاتی گشتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٥٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٠ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٧٨١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا کە دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرەو و سەمیر ھەورامی ئامادەی بوون، پرسی پاکتاوکردنی ڕەسیدی بانکی بازرگانی عێراقی لە بانکەکانی ھەرێم گفتوگۆی لە بارەوە کرا کە لە ماددەی ١١ی یاسای بودجەی عێراقی فیدڕاڵی ٢٠٢١دا تایبەت بە ھەرێمی کوردستان ئاماژەی پێکراوە.


ھەردوولا دۆکیۆمێنت و زانیاری پێویستیان لەم بارەیەوە گۆڕیەوە و ڕێککەوتن کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەکی تر ئەنجام بدەن بۆ دانانی میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو پرسە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بڵاوکراوەیەکدا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم ڕایگەیاند کە لەگەڵ مستەفا کازمیدا گفتوگۆیان کردووە دەربارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق و دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.


 قوباد تاڵەبانی، ئاماژەی بەوەشدا، کە ھەردوولا پابەندییان بە یاسای بودجە دووپاتکردووەتەوە لە پێناو چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکان لەسەر بنەمای یاسا و دەستوور بۆ دروستکردنی لێکتێگەیشتنی درێژخایەن و بەردەوام.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغداد سەردانی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدری کرد و قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، کێشەی بەغداد کێشەی ھەرێمە و بێگومان کێشەی ھەرێمی کوردستانیش کێشەی عێراقە، بۆیە دەبێت ھەوڵبدەن کێشەکان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان پێکەوە چارەسەر بکەن.


نەسار ڕوبەیعی سەرۆکی دەستەی سیاسی ڕەوتی سەدریش سوپاسی ھەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی و وەفدی باڵای دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد بۆ نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان بە تایبەتی بودجە.


ڕاشیگەیاند، پەسەندکردنی بودجە بەو شێوازە، زەمینە لەبار دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پەیامەکەدا مەکتەبی سیاسی پارتی ئاماژەی بەوەشداوە، "یەکێتی، ھاوخەبات و ھاوپەیمانێکی گرنگ و سەرەکی پارتیە، ھاوشان لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکە ڕۆڵی کاریگەری ھەبووە لە بەدیھاتن و پاراستنی دەسکەوتەکان، بۆیە ئومێدەوارین لەو قۆناغەشدا بە ھەموو لایەک ھەوڵبدەین بۆ بەرز ڕاگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانمان، بە گیانی بەرپرسیاریەتی و نیشتیمانپەروەریەوە بە پێی پێویستی قۆناغەکە دەوری شیاوی خۆی ببینێت".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە بۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و تێیدا گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی ئەو حزبە کردووە و ڕایگەیاند یەکێتی پێدەنێتە ساڵێکی نوێ لە خەباتی بەردەوام و خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژە لە تێکۆشان و بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆریەت و بەشدارە لە بونیاتنانی بنچینەی عێراقێکی دیموکراتی نوێ لە پاڵ ھێزە نیشتیمانییەکانی تردا.
عەمار حەکیم ئاماژەی بەوەشدا، کە پێویستە لەم یادە پیرۆزەدا ڕۆڵی شۆڕشگێڕ و نیشتیمانپەروەری نەمر و مەزن مام جەلال تاڵەبانی بەرز ڕابگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاشیگەیاندووە، کە ڕۆژی چوارشەمە بەرواری (٢ / ٦ / ٢٠٢١) ھەڵدەستن بە چاککردنەوەی ئەو ھێڵە لەناو تونێلەکەدا، ھەر بۆ ئەو مەبەستە ھاوڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەکەن کە ڕۆژی (چوارشەممە) سەعات (٨)ی بەیانی تا (١٢)ی نیوەڕۆ تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلە بارھەڵگرانەی کە بە بارەوەن دەبێت لە ھەردوو دیوی تونێلەکە ڕابگیرێن تا کاتی کردنەوەی تونێلەکە، وە ئۆتۆمبێلە بچووک و بارھەڵگرە مام ناوەندەکانیش دەتوانن بەسەر شاخی بەراناندا ھاتوچۆ بکەن، و ڕێکاری پێویست و گونجاو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی مانەوە دەگیرێتە بەر بۆ ھاتوچۆکردنی شۆفێران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھێزێکی سیاسیی سەرەکیی کوردستان خاوەن ڕۆڵێکی دیارە لە مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئازادی و بەدیھێنانی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستاندا، ئەمڕۆش یەکێکە لەو لایەنانەی خاوەن پێگەیەکی بەھێز و سەرەکین لە پرۆسەی سیاسی و دەسەڵاتداری لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا.


سەرۆکی ھەرێم، ڕۆڵ و ئەرک و بەرپرسیاریەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی لایەن و پێکھاتەکانی لەپێناو تەبایی و یەکڕیزی و پێکەوەیی و پاراستنی ماف و دەسکەوتەکان و ئێستا و داھاتووی گەلی کوردستاندا بە گرنگ و پێویست زانی، ھەروەھا لەم یادەدا سڵاو و دروودی بۆ گیانی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال نارد و دووپاتی کردەوە کە بەڕێز و شکۆوە یادی دەکەینەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گشت ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پێناو مافەکانی گەلەکەمان درێژەیان بە خەبات داوە. 
ھیوادارم یەکێتیی وەک لایەنێکی سەرەکی و ھاوپەیمان لە حکومەت، بەردوام بن لە پشتیوانیکردنی کارنامەی ھاوبەشمان بۆ زیاتر خزمەتکردنی گەلەکەمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داواش دەکەن حکومەتی تورکیا ئەو کارە ڕابگرێت و لە ھەمان کاتدا داوا لە ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەکەن بە جدی بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە وەلامیان ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناسر ھەرکی بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، چوار ناوەندی نوێی ھەماھەنگی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان دروستکراون، کە دەکەونە خانەقین، کەی وەن و مەخمور و کەسکێ، بەوەش ژمارەی ناوەندە ھاوبەشەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، بوون بە شەش ناوەند.


وتیشی، ئومێد دەکەن ناوەندی تری ھەماھەنگی دروستبکرێت، چونکە مەترسییەکانی داعش بەردەوامە.


ناسر ھەرکی ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارە دوو لیوای ھاوبەش لە پێشمەرگە و سوپای عێراق دروست بکرێت، بەڵام ھێشتا بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە، کە لە ژێر فەرمانی کێدا بن و مووچەیان لەلایەن کوێوە دابین بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...632633634635636...659