کوردستان

"خالد شوانی" وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای گەیشتنی وەفدی ھەرێم بۆ بەغداد،چەند تیمێکی جیاجیا دروستکراوە بۆ رێککەوتن لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی گشتی، لەو چوارچێوەیەشدا یەکەمین کۆبونەوە لە نێوان وەفدی ھەرێم و وەزیری دارایی عێراق بەڕێوەچوو بۆ چۆنیەتی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.
وتیشی، ھەردوو وەزارەت پابەندبوونی خۆیان بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە راگەیاندوەو بڕیارە کۆبوونەوەیەکی تریش بکرێت و راپۆرتێکی ھاوبەش لەسەر دۆسیەی نەوت ئامادە بکرێت و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت.
خالید شوان راشیگەیاند، رۆژی سێ شەممەش لەگەڵ وەزارەتی نەوت و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش کۆدەبنەوە، جەختی لەوەشکردەوە بەردەوام دەبن لە کۆبونەوەکان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی پەیامەکە : 

ھەردوو ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان 


(بافڵ تاڵەبانی لاھور شێخ جەنگی) بەڕێز 


سڵاوێکی گەرم :


بە بۆنەی یادی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە لە ڕۆژی یەکی حوزەیراندا و بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ لە کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکی کۆچکردووە جەلال تاڵەبانی ، مەکتەبی سیاسی حیزبمان (پارتی دیموکراتی پێشکەوتوخوازی کوردی لە سوریا) لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و کادیران و لایەنگرانی خەباتگێڕی یەکێتی دەکات . 
برایانی خۆشەویست :
گومانی تێدا نیە کە دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارودۆخێکی سەخت و پڕ لە ئاستەنگی گەورە و لە دوای نسکۆکەی پاش ڕێککەوتنە شوومەکەی جەزائیری ساڵی ١٩٧٥دا ھاتە ئاراوە . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بروسکەسەک بوو کە بووە ھۆی ھەڵگیرسانی بڵێسەی شۆڕشێکی نوێ و لە ماوەیەکی زۆر کورتدا ھەموو شاخەکانی کوردستانی عێراق و شار و شارۆچکەکانی گرتەوە و بزوێنەرەکەشی خوێنی شەھیدان و فرمێکی بێ دایک و باوکەکان و بێوەژنەکان و دایکانی جەرگ سوتاو بوو، ھەموو ئەو قوربانیە مەزنانە و بە کۆششکی ھەموو ھێزە سیاسیەکان و ھاوپەیمانییان لە یەک بەرەدا و بە پشتیوانی نێودەوڵەتی بوونە ھۆی ئەوەی کە گەلەکەمان لە بەشێکی کوردستاندا ئازادی و شکۆمەندی خۆی بەدەستبھێنێت و قەوارەی فیدرالی خۆی دروست بکات لەسەر پاشماوەی داروپەردووی ڕژێمی فاشی لە بەغداد و دادگاییکردنی سەرانی و گەیشتنیان بە سزای ڕەوای خۆیان لە پێش ھەمووشیانەوە سەدام حسێنی خوێن ڕێژ. 

ھەڤاڵانی تێکۆشەر :
ئێمە ھەست بە شانازی دەکەین و لەگەڵتاندا بەشدارین لە زیندوکردنەوەی دەستپێکە مێژوییە کە حیزبەکەمان و سەرکردایەتیەکەی بەو توانایەی کە لەبەردەستیاندا بوو ڕۆڵێکی دیاریان تێدا ھەبوو، تەنانەت ھەڤاڵی کۆچکردوو (عبدالحمید دەروێش) بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە لەقەڵەم دەدرێت، ئەوە جگە لە شانازیکردنمان بە پەیوەندی دێرینی نێوان ھەردوو حیزبەکەمان کە میژووەکەی زیاد لە نیو سەدەیە و سەرۆکی کۆچکردوش مام جەلال بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریکرد لە دامەزراندنی حیزبەکەمان و لە ساڵی (١٩٥٧) پشتیوانی لە دامەزرێنەرەکانی کرد و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی ھەردوولا و سەربەخۆیی لە بڕیاری سیاسی پەرەی سەند و گەشەی کرد و لە میانەی سەردانی وەفدێکی حیزبەکەمان بۆ سلێمانی لەسەر بانگھێشتنامەیەکی ڕەسمی ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرەتای مانگی ئازاری ڕابردوودا جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی ئەو پەیوەندییە مێژوییەی کە ھەردوولا کردەوە .

بەو بۆنەیەوە خۆشحاڵین کە سەرلەنوێ پابەندیمان بەو پەیوەندییەوە ڕابگەیەنین کە ھەردوو سەرۆکی کۆچکردوو مام جەلال و کاک حەمید) دایانمەزراند و پێویستە ئەو پەیوەندییە پتەوتر بکرێت بە جۆرێک لە خزمەتی خەباتی گەلەکەمان و پرسە ڕەواکەیدا بێت. 


لە کۆتاییدا لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حیزبە تێکۆشەرەدا سڵاوی گەرمتان ئاراستە دەکەین و نەمری و سەربەرزی بۆ شەھیدانمان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"شەریف ڕەحیم"جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، گەنجێک کە پیشەی مامۆستایەو دانیشتوی سەنتەری قەزای چەمچەماڵە، بەمەبەستی سەردانیکردن چۆتە گوندی ئەحمەد لەوەنی سەربە ناحییەی شۆڕش، دواتر بەمەبەستی مەلەکردن چونەتە بەنداوی گوندەکە، لە ئاوەکەدا خنکاوە.
وتیشی، دوای گەیاندنی تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی شەھید پێشڕەو، دەرکەوتووە لەئاوەکەدا خنکاوە، دوای گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی و تەندروستیی، تەرمەکەیان ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردوە، کەسوکاریشی ھیچ سکاڵایەکیان تۆمار نەکردووە، ھاوکات پزیشکی دادی سلێمانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە خۆی لەئاودا خنکاوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان کاک کۆسرەت ڕەسوڵ..
بەڕێزان ھاوسەرۆکان کاک بافڵ و کاک لاھور..
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان..
بەبۆنەی (٤٦) چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ھەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان یٔاڕاستەی بەڕێزتان، بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان، پێشمەرگەو ڕێکخستنە دێرینەکان، زیندانییە سیاسییەکان، کەمیٔەندامانی سەنگەرو تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتییەکەمان دەکەین.
دیارە ئەم یادە مەزنە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە کوردستان و ناوچەکە بەھەستیارترین دۆخی سیاسی و ئابووری، ھەژموونی وڵاتانی ئیقلیمیدا تێدەپەڕێت،
بۆیە پێویستە ئەو ڕاستییە بیر بخەینەوە کەیەکێتی لەبەردەم ئاڵنگارییەکی بەھێزی سیاسیدایە، لەسەر ئاستی کوردستان، عێڕاق و ناوچەکەدا، ئەم دۆخەی ئێستاش لێمان دەخوازێت لەھەموو کاتێک زیاتر دەستبگرین بەدروشمە باڵا پەسەندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەم لەبوارە جیاوازەکانداو بەپێداگرییەوە کار بۆ بەدیھاتنی ئامانجەکانی گەلەکەمان و بەرجەستەکردنی پلان و بەرنامەکانمان بکەین.
دەکرێت ئەم یادە بکەینە دەرفەتی دەسپێشخەریی بەرقەرارکردنی یەکڕیزیی نێوان ھێزە سیاسییەکان بەیٔاراستەی دەربازکردنی ھەرێمی کوردستان لەم دۆخە چەقبەستووەی یٔێستا، لەپێناو خزمەتکردنێکی شایستەتر بەھاووڵاتیان و پاراستنی ماف و یٔازادییە گشتییەکان و یٔارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم یادە پڕشکۆیە وەبیرھێنانەوەی گووتارە دانسقەو کارو ھەڵوێستە مەزنەکانی سەرۆک مام جەلال ئیلھامبەخشی ئایندەمانە، وەک چۆن ئەوێ ڕۆژێ دروشمی (مافی چارەی خۆنووسین)ی کرد بەواقیع و ئەنجامدانی یەکەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانیش بوو بەڕایەڵەی نێوان شۆڕشی نوێ و ڕاپەڕین، ھاوکات نەسرەوتن و بەردەوامی لەخەباتی مەدەنی و پێشمەرگایەتی تاجێگیرکردنی فیدڕاڵییەت لەدەستووری عێڕاقدا، ھەرێمەکەمانی کرد بەقەوارەیەکی دەستووری، ئێستاش پێوستە واقعبینی و حیکمەتی مام ببێتە بنەمای کارو ھەڵوێستمان بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێم و بەدیھێنانی خواستە ڕەواکانی گەلەکەمان و پاراستنی ماف و ئازادییە گشتییەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان.
بەرزو پێرۆز بێت یادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێ و دامەزراندنی ی.ن.ک.
نەمری بۆ ڕۆحی پاک و بەرزەفڕی شەھیدان.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 
بەڕێز : ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان
بەڕێزان مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان

سڵاوی سەربەخۆیی و شۆڕشگێری ...

 بە بۆنەی یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیە تێکۆشەرەکەتان ( ی . ن. ک ) گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندام و دۆست و جەماوەرتان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەم یادە ھاندەر بێ بۆ زیاتر پێشکەوتنی خەبات و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلی تێکۆشەری کوردستان.
ئەم یادە لە کاتێک دایە ، کە  رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی سیاسی زۆر ھەستیار و ئاڵۆز  تێپەڕ دەبێت ، کوردستانیش لەگەڵ ھەڕەشە و پیلانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەرەو ڕوو بۆتەوە ، بۆیە بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان بەھێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان ، وەک زەرورەتیی قۆناغەکە و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی داگیرکاریی لێکدەداتەوە. 
ھەر لەم بۆنەیەدا ، وێڕای دەربڕینی پیرۆزبایی دووبارەمان ، جەخت لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بزوتنەوەی نوێبوون و یەکێتی نیشتمانیی دووپات دەکەینەوە.
لەگەڵ ڕێزماندا ...
ئەنجومەنی سەرکردایەتی
١-٦-٢٠٢١

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە :
سلاوی خەبات وتێکۆشان 
 بەنۆنەی ٤٦ ەمین ساڵیادی دامەزاندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتان گەرمترین پیروزبایی خۆمان ئاڕاستەی ئێوەی بەرێز و گشت سەرکردە و ئەندامانی دۆست ولایەنگرانتان دەکەین
 ھیوای زیاتر بۆ بەرەوپێشچوونەکانتان و خزمەتی  بەردەوام بۆ یەکێتییەکەتان دەخوازین 
ئەم بۆنەیە بەدەرفەت دەزانین جارێکی  تر جەخت لەسەر پتەوکردن و  بەرەو پێشەوە بردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان " بزوتنەوەی  دیموکراسی دادپەروەی و یەکێتی نیشتمانی کوردستان " ی دۆست دووپاتدەکەینەوە .
 لەپێناو خزمەتکردن  بە ئامانج و بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کوردستان و زیاتر بەرەو دان بە یەکڕیزی نیشتمانی بدەین لەپێناو ئامانجە بەدینەھاتووەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان  دووبارە پیروزە .
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھاوکات ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا محەمەدی حاجی مەحمود پیرۆزبایی خۆی یٔاراستەی کۆسرەت ڕەسول و سەرجەم ھەڤاڵانی یەکێتی کرد و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان حزبی سۆشیالیست دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول عەلی سوپاسی محەمەدی حاجی مەحمودی کردو فراوانکردن و بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی بە ھەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دەقی پەیامەکە : 

ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ھەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان لە خۆمان و کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و یەکێتییەکان پیرۆز دەکەم، ھیوادارم ئەم یادە پیرۆزە بکەینە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی زیاتری کوردستانیان و خەبات کردن لەپێناو ئەو دروشمانەی یەکێتی لەپێناو دامەزراو خەباتی کرد.
 (٤٦) ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرفەتە بۆ ئەوەی رێز لە خەباتی تێکۆشەران و قارەمانانمان بگرین و لەئاست گڵکۆی سەربەرزی شەھیدانمان سەردانوێنین و بەڵێنی درێژەدان بە خەبات و پاراستنی رێبازەکەیان بدەین.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە : 

بەیاننامەی مەکتەبی سیاسی بۆ یادی (٤٦) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان‌و (٤٥) ساڵەی ھەڵگیرسانی  شۆڕشی نوێ
کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ...
کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان...
پێشمەرگە قارەمانەکان...
جەماوەری دڵسۆز و ھەڤاڵانی تێکۆشەری یەکێتی... 
 (١) ی حوزەیرانی ساڵی (١٩٧٥)، لەھەلومەرجێکدا، کە کوردایەتی و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە ئاڵۆزترین ‌و سەخترین دۆخدا بوو، بەھۆی ھەرەسی شۆڕشی ئەیلول‌و پیلانی شوومی (جەزائیر)ەوە، نائومێدی ناخ‌و دەروونی ھەموو کوردێکی دڵسۆز و تێکۆشەری تەنیبوو، ڕژێمی بەعس-یش لە لوتکەی  لەخۆبایبووندا سەرقاڵی  ستراتیژی شۆفێنانەی سڕینەوەی گەلی کوردستان بوو، لە بارودۆخێکی نێودەوڵەتی وا کە زلھێزەکانیش بە ھۆی  پاراستنی بەرژەوەندییان ویژدانیان سڕ ببوو، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕابەرایەتی ڕابەر و سەرۆکی مێژووییمان جەنابی مام جەلال و پۆڵێک تێکۆشەری دەستەی دامەزرێنەر و سەرکردایەتی ناوەوەی وڵات  دامەزرا و ھاتە کۆڕی خەباتەوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو واقیعە داسەپاوە.
ئەم دامەزراندنە وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەش بوو لە مێژووی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان. ڕچەشکێنێکی ناوازەش بوو، لە شێوازی خەباتی پێشمەرگانە ‌و ژیانی حزبایەتی لە کوردستان و بگرە تەواوی ناوچەکەیشدا.
زۆری نەخایاند لە ساڵرۆژی یەکەمدا شاخ ‌و چیا و گوندەکانی کوردستان، بوون بە سەنگەری ئاوەدانی  پێشمەرگە چالاکی ‌و داستانەکانی شۆڕشی نوێ، ورەیان دایەوە بە خەڵک و ئەژنۆی رژێمیشیان شکاند. لەزیندانەکانیشدا جەلادەکان لە خۆراگری و ئازایەتی تێکۆشەرەکانی یەکێتی تاسابوون، کە وانەی (کەم ژیان، کەڵ ژیان)ی رابەرانی سێ کۆچکەی کۆمەڵە بوو بە سەرمەشقی خەبات، کۆچە و کۆڵانی شار و شارۆچکەکان، زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن، سەنگەرێکی تری شۆڕش بوون و دوژمنیان ھەراسان کردبوو.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی ،حکومەتی ھەرێم دووپاتی دەکاتەوە، کە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە ھەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان، بووەتە ھۆی ھاتنی ھێزەکانی تورکیا و دروستبوونی شەڕو پێکدادانی نێوان ھەردوولا ، بۆیە داوا دەکەین کە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرن و چیتر دانیشتووانی ئەم ناوچەیە دووچاری نەھامەتی وئاوارەیی وماڵوێرانی نەکەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستی جیھانی و نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دەکەن، مەبەست لە سەردانەکەش بۆ پێشکەش کردنی چەند ھاوکارییەک و پڕۆژەی نوێیە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چیای "کورەژار" لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردوومان کراوە ئەوەش لە کاتێکدایە نزیکەی ٤٠ رۆژە بۆردوومانەکانی تورکیا لەو ناوچەیە بەردەوامە بە تایبەتی لە "بەرواری باڵا"، بەھۆشیەوە ٤ گوند چۆڵکراون و ھێشتا ئاگری بۆردوومانەکان لە رەز و باغی ناوچەکە نەکوژاوەتەوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 سەبارەت بە تۆمارکردنی حاڵەتی کەڕوی رەشیش رایگەیاند ، کەڕوی رەش نەخۆشییەکی نوێ نیە و لە ئەنجامی دابەزینی بەرگری لەش دروست دەبێت ، لێکۆڵینەوەی زیاتریش لەو حاڵەتە دەکرێت کە لە سلێمانی تۆمارکراوە  ، ھەروەھا رایگەیاند نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشە و کەموکورتییەکانی بە تەندروستی سلێمانی داوە  ، ھەریەک لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی و نەتەوەیەکگرتوەکانیش ھاوکاری پزیشکیان پێشکەشی تەندروستی سلێمانی کرد، نوێنەری رێکخراوی تەندروستی جیھانییش لە عێراق رایگەیاند کۆرۆنا لە ھەرێم بەرەو کەمبونەوە دەچێت و ھەوڵ دەدەن لە داھاتودا ھاوکارییەکانیان بۆ سلێمانی زیاتر بکەن ..

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قائیمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایانگەیاند  ، ئەو پەنیری کونافەیەی دەستی بەسەردا گیراوە کەڕوی کردووەو لە یەکێک لە کۆگاکانی تایبەت بە ھەڵگرتنی خۆراکدا لە ناوچەی پیشەسازی سلێمانیدا بووە، بریتیبووە لە (۳٦٠) کارتۆنی (۱۲) پارچەیی، ھۆکاری خراپبونیشی خراپ ھەڵگرتنی بووە.
 ئاماژەیان بووەشکرد ،دوای دەستبەسەرداگرتنی، یٔەو پەنیرە خراپبووە لەلایەن لیژنەی لەناوبردن لەناو دەبرێت و خاوەنەکەی روبەروی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بە كوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەفدی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت سەردانی بەغداد بكات و لە سبەینێوە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ وەفدی حكومەتی بەغدا دەستپێدەكات.
لەبارەی ئامانجی سەردانەكەش رایگەیاند، وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی دارَشتنی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی پشكی هەرێم لەگەڵ وەفدی  بەغداد كۆدەبێتەوە و وتیشی حكومەتی هەرێم پابەندبوونی خۆی بە یاسای بودجە دووپاتكردووەتەوەو ئەو ئەرك و پابەندییانەی لەسەریەتی وەك خۆی جێبەجێیان دەكات بۆ ئەوەی حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رادیۆی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتوچۆی سلێمانی، ئاماری ھەفتەی رابردووی روداوەکانی ھاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژی ٢٣ی ئایار تاکو ئەمڕۆ  لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ١٣ ڕوداوی ھاتوچۆ تۆمارکراون و  بەھۆی ئەو روداوانەشەوە، ٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و  ١٧ کەسیش برینداربوون.
بەرپرسانی ھاتوچۆ و پسپۆڕان زۆربوونی روودوەکانی ھاتوچۆ لە ھەریمی کوردستان بۆ خراپی رێگا و بان و تیژڕەوی شۆفێران دەگەڕێنەوە کە ساڵانە بەھۆیانەوە سەدان ھاوڵاتی گیان لەدەست دەدەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...634635636637638...659