کوردستان

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند ، لەگەڵ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریین و نامانەوێت بەپاساوی سیاسی رێڕەوی بڕیارەکان و سەربەخۆیی دادگاکانمان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.
 بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە دەباشان پێشوازیکرد لە کلێمێنس زێمتنەر، کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم، رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی کوردستان کرا و  بەھێزترکردنی پێگەی کورد لە ناوەند تاوتوێکرا.
ھاوسەرۆک بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد، پەرۆشی و پشتگیری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی دووپاتکردەوە ، بۆ سەرخستنی ھەر ھەوڵێک کە لایەنەکان لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نیشتمانی کۆبکاتەوە و ناکۆکی و جیاوازییە سیاسییەکان بخاتە خزمەت بەرژەوەندی گشتی. بۆ ئەوەش رایگەیاند، یەکێتی دەرگای گفتوگۆی کراوەیە و دەمانەوێت ئاڕاستە و بیرکردنەوەکانمان ھەرچەند لەیەکتر دووربن، بەڵام دواجار ھەمووی بخەینە خزمەت کوردستان. چەندین ھەوڵی یەکێتی بۆ یەکڕیزی نیشتمانی ئاشکراکرد و داوایکرد چیتر مەرامی حزبی و ناکۆکییە کەسییەکان نەکرێنە پێوەر بۆ پەیوەندییە سیاسییەکان چونکە بەرژەوەندی ھەرێمەکەمان لەسەروو ھەموو ناکۆکییەکانەوەیە .
لەبارەی رێککەوتنی یەکێتی و گۆڕان و ھاوپەیمانی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی ئەم ھەنگاوە ئەرێنی و نیشتمانییەی بەسەرەتای یەکخستنەوەی ماڵی کورد وەسفکرد و جەختیکردەوە ، ئەم ھاوپەیمانییە رەھەندێکی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەیە و دژی ھیچ ھێز و لایەنێک نییە، بەڵکو دەمانەوێت لەو رێگایەوە پێگەی کورد لە بەغدا بەھێزبکەین و مافەکانمان بەدیبھێنین. خواستیشمانە ئەم بەرە نیشتمانییە فراوانتر بکەین.
ھەر لەدیدارەکەدا لەبارەی ئازادی نووسین و رادەڕبڕین و زیندانیکردنی گەنجەکانی بادینان ھاوسەرۆک روونیکردەوە، لەگەڵ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریین و نامانەوێت بەپاساوی سیاسی رێڕەوی بڕیارەکان و سەربەخۆیی دادگاکانمان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە. بۆئەوەش داوامان لە ناوەندە یاسایی و قەزاییەکان کردووە پێداچوونەوە بەم بڕیارانە بکرێت بۆئەوەی نەبینە ھۆکارێک بۆ لەکەدارکردنی ئەزموونی دیموکراتی لە ھەرێمەکەمان. وەک یەکێتیش بە ھەموو شێوەیەک پشتیوانی قەڵەمە ئازاد و بوێرەکان دەکەین و رێگەنادەین بەھیچ شێوەیەک سنوورەکانی ئازادی لە ھەرێمی کوردستان بەرتەسک بکرێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزیرانی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان و عێراق دوای دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ھەرێم لە شاری ھەولێر چەند پرۆژەیەکیان بەسەرکردەوە، تیایدا وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند، تا ئاستێکی باش ئەو لێکتێنەگەیشتنەی لە نێوان وەزارەتەکانی کشتوکاڵی عێراق و ھەرێمدا ھەبوون چارەسەر کراون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وتیشی، ئەمە  دوابەدوای ھەوڵە بەردەوامەکانمان  دێت بۆ مەبەستی ساغکردنەوە و ھەناردەکردنی بەرھەمەکانی ناوخۆی جوتیاران بۆ  بازاڕەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد،  لە ئێستادا وەزیری کشتوکاڵی عێراق و شاندێکی یاوەری لە ھەولێرن بۆ مەبەستی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکان و پەرەپێدانی پەیوندیەکان، ئەمڕۆ ئێوارەش بەئامادەبوونی ھەردوو تیمی وەزارەت کۆبونەوەیەکی ھاوبەش و گرنگ ئەنجام دەدرێت بۆ گفتوکۆ و چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکانی نێوان ھەردوو لا.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٩٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٦٤٥ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٥٩)
١. پشکنین: (٩٤٤٠ پشکنینی نوێ) 
• (٣٥١٥) ھەولێر
• (٢٤٥٧) سلێمانی
• (٢٨٢٩) دھۆک
• (٣٩) ھەڵەبجە
• (٥٤٣) گەرمیان
• (٥٧) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٥٩٢ تووشبووی نوێ)
• (١٥٤) ھەولێر
• (٣٠٨) سلێمانی
• (٧٧) دھۆک
• (٤) ھەڵەبجە
• (٤٦) گەرمیان
• (٣) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (٦٤٥ چاکبوون)
• (٢٨٣) ھەولێر
• (١١٨) سلێمانی
• (٢٠٢) دھۆک
• (١٧) ھەڵەبجە
• (١٥) گەرمیان
• (١٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٣ مردن)
• (٠) ھەولێر
• (١) سلێمانی
• (١) دھۆک
• (٠) ھەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین 

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٨٦٥٦٦٥ (٦٤٩١٧٢ ھەولێر، ٤٤٤٧٦٥ سلێمانی، ٧٥٦١٨١ دھۆک، ١٥٥٤٧ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٦٩٤٥٤ (٥٢٨٢٩ ھەولێر، ٥٣٧١٠ سلێمانی، ٥٩٢٠٧ دھۆک، ٣٧٠٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٥٥٧١٤ (٤٨٥٥٤ ھەولێر، ٤٧١٠٠ سلێمانی، ٥٦٦٦٣ دھۆک، ٣٣٩٧ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٤٧١ (٣١٠٩ ھەولێر، ٤٦٥٢ سلێمانی، ١٥٤٦ دھۆک، ١٦٤ ھەڵەبجە)
مردن ٤٢٦٩ (١١٦٦ ھەولێر، ١٩٥٨ سلێمانی، ٩٩٨ دھۆک، ١٤٧ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی ھەرێمی کوردستان    
٣٠ی ئایار ٢٠٢١
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، جارێکی تر وەفدی ھەرێم سەردانی بەغدادی کردووە و ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی عێراق بە تایبەتیش وەزیرانی دارایی و نەوت لەبارەی داڕشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی پشکی ھەرێم.

پێشتریش حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بە یاسای بودجە دووپاتکردووەتەوە، کە ئەو ئەرک و پابەندییانەی لەسەریەتی وەک خۆی جێبەجێیان دەکات بۆئەوەی حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی ھەرێم بنێرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراویی ھەنگاوی مەدەنی لە قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، چەند ساڵێکە کێشەی کەمی ئاوی خواردنەوە و دابەشکردنی ئاو لە شارەکەیان ھەیە و بەشێک لە دانیشتوانەکەی لە رەوشێکی خراپدا دەژین، داوا دەکەن بەرپرسانی ناوچەکە و حکومەتی ھەرێم بە زوویی بەدەم داواکارییەکەیانەوە بچن و چارەسەری بکەن. 

ئەندامانی پەرلەمانیش لە نوسینگەی سلێمانی  پشتیوانییان بۆ داواکاریی ھاوڵاتیانی چەمچەماڵ دەربڕی و بەڵێنیاندا، ھەموو ھەوڵێک بۆ چارەسەری کێشەی کەم ئاوی قەزاکە بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تۆپخانەکان و فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندەکانی زناری کێستە و ھرور و گوندەکانی بەرواری باڵا بۆردومان دەکەن، بەھۆی ئەو بۆردومانەشەوە ئاگرێکی گەورە لە دارستان و ڕەز و باخ و پوشوپاوانی ھاووڵاتیان کەوتووەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاش بە بەردەوامی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.


ماوەیەکی زۆرە بە بەردەوامی سوپای تورکیا ناوچە سنورییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆردومان و تۆپباران دەکات، لە چەند ناوچەیەکش ھێزی سەربازیی جێگیرکردووە و بنکەی سەربازیی داناوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ١٩٨ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ١٠٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری لە سلێمانی ڕایگەیاند، سکچوون و ڕشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە کە ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرما زۆر زیاد دەکات و بەھۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرما و پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ ھەڵگرتنی خۆراک، لەگەڵ چەند ھۆکارێکی تر.


باسی لەوەشکردووە، ھۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە لەوانەیە ڤایرۆس، بەکتریا، پاراسایت، خواردنی شیرینی، ھەستیاری بە پڕۆتین، نەخۆشی گەنم و جۆ، ژەھراوی بوون، ھەستیاری بەجۆرە خواردنێک یاخود کۆرۆنا یان چەندین ھۆکاری تر بێت.


بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی (د. جەمال ئەحمەد ڕەشیدی)ی منداڵان لە سلێمانی داواش دەکات ھاوڵاتیان بە بێ ڕاوێژ و سەردانی پزیشکی پسپۆڕ دەرمان بەکارنەھێنن، چونکە ھۆکار و چارەسەرەکانیش جیاوازن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان میرزا ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراق رێککەوتن لەنێوانیان ھەیە و رایانگەیاندووە ھەردوولا رازین بە رێککەوتنەکە و کێشەی سیاسی و یاسایی نییە، بەڵام ھۆکاری جێبەجێ نەکردنی یاسای بودجە خەم ساردی ھەردوو حکومەتە و پێویستە حکومەتی ھەرێم زیاتر گرنگی بەو بابەتە بدات بۆ جێبەجێکردنی، چونکە یاساکە راستەوخۆ پەیوەندی بە مووچەی ھاوڵاتیان و پشکی ھەرێمی کوردستانەوەیە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەدھەم بارزانی لە پەیامێکدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردووەتەوە و ئاڕاستەی سەرجەم لایەنەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کردووە  دەڵێت" کوردستان کەوتووەتە بەر گەڕێکی دیکەی داگیرکاری سوپایی و جینۆسایدی ژینگەیی.

لە پەیامەکەیدا دەڵێت" بەپێی ئەزموونی رابردوو سوپای تورکیا، ھەر جوگرافیا و ناوچەیەکی داگیر کردبێت، ھەرگیز پاشەکشەی لێ نەکردووە، لەئێستاشدا دەڤەری بادینان کەوتووەتە بەر شاڵاوێکی چڕی دەستبەسەرداگرتن و سوپای تورکیا تا قوڵایی ٤٠ کیڵۆمەتر سنوری بەزاندووە و خاکی کوردستانی خستووەتە ژێر ھەلومەرجی سەخت و نایاسایی داگیرکاریی سەربازی، گوندەکانیشی بە  دانیشتووانی چۆڵ کردووە و دەیان کەسیش بەو ھۆیەوە شەھید بوون.

ئەدھەم بارزانی بانگی لە دەسەڵات و  ھەموو لایەنەکانی کردووە، کە ھەموو ھەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، چ لەڕێی گفتووگۆ و دانووسانی دوولایەنە یان لەڕێگەی بەغداد یان رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان فشاری لەسەر ئەنقەرە دروستبکرێت، کە  سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاری و داگیرکاریە دابنێن.

ئەدھەم بارزانی نەیشاردووەتەوە کە کاتی لێدانی زەنگی مەترسی ھاتووە کە ھەموومان بە بێ دوودڵی لێبدەن و  بەھەندی وەربگرن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، کچەکە ناوی (ب.س.ئ)لە دایکبووی ١٩٩١ پیشەی کچی ماڵە، دانیشتووی گوندی بێشیر سەر بەناحیەی ھێرۆ قەزای پشدەرە.

بەوتەی باوکی، کچەکەی لە تەنیشت حەوزێکی ئاودا سەرقاڵی شۆردنی جلەکانی بووە و دواتر کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە، کە لەوکاتەدا خۆی لە مزگەوت بووە و دایکیشی نوێژی خەوتنانی کردووە. 

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نمایشەکە کە ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٧ ئایاری ٢٠٢١) لە ھەولێر کرا، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی و خۆی دەربڕی کە بەرھەمێکی تەواو کوردی ئەمڕۆ لە بەرچاوی نوێنەری وڵاتان نمایش کراوە و ھیوای خواست ئەمە ببێتە سەرەتا و دەسپێک بۆ بە پیشەسازیکردنی سینەما لە کوردستان و دەرخستنی توانای گەنجانی کورد لە بواری ھونەر.


لە پەراوێزی نمایشەکەدا قوباد تاڵەبانی گفتوگۆی لەگەڵ ستافی بەرھەمھێنەری فیلمەکە کرد کە ئامادەی نمایشەکە بوون و لە بارەی توانای گەنجان و ھونەرمەندانی کورد بیروڕایان گۆڕییەوە و پابەندی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی توانا نیشتمانییە داھێنەرەکان بە تایبەت بواری ھونەری نواندن و جەختیکردەوە سینەما پردێکە بۆ بەستنەوەی کۆمەڵگای کوردی بە دنیای سەردەم و دەکرێت ببێتە ئاوێنەی نمایشی خەون و خولیا و ئازار و بەسەرھاتەکانی نەتەوەی کورد بۆ ھەموو جیھان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و بیروبۆچوونیان لە بارەوە ئاڵوگۆڕکرا و گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنی نێوان ھەردوولا دووپاتکرایەوە بە تایبەت لە بوارەکانی پڕچەککردن و ڕاھێنان و پەرەپێدانانی توانا سەربازییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و سەقامگیرکردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.


‎ھاوسەرۆکان لە بارەی جموجوڵ و مەترسی داعش لە عێراق و سوریا و خۆڕێکخستنەوەیان ھۆشدارییاندا و تەئکیدیان لە ستراتیژێکی نوێی سەربازیکردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕێگریکردن لە ھێنانەدی مەرامەکانیان، بۆ ئەوەش بەردەوامی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە گرنگ زانرا و پێکھێنان و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بە ھەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم درا و داواشیان لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان کرد ڕۆڵی زیاتر بگێڕن و بەشداربن لە ژوورە ھاوبەشە ئەمنییەکاندا.


‎لە بارەی یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکان، ھاوسەرۆکان جەختیان لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان کردەوە بۆ یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و شەراکەت بە لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای نیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی و ڕاشیانگەیاند، یەکێتی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پێکھێنانی ھێزێکی یەکگرتووی مەشقپێکراوی نیشتمانی کوردستانی کە پارێزەری خاک و گەکەکەمان بێت. پشتیوانی و ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانانیشیان لەو ڕووەوە بە پێویست زانی.


‎لە بارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێشھاتەکانی ئەمدواییەی بەغدا، ھاوسەرۆکان بۆچوونی یەکێتییان خستەڕوو تەئکیدیانکردەوە لە چارەسەرکردنی سیاسیانەی تەواوی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم سەقامگیری سیاسی و ڕەوینەوەی گرژییەکان بە تایبەت لەم دۆخەدا کە بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەنگاو دەنێین و پێویستە زەمینەی لەبار بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراھەم بکرێت.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٣٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٨٦٠ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...635636637638639...659