کوردستان

لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئاوات شێخ جەناب و دکتۆر ئومێد سەباح  و دکتۆر ئامانج رەحیم و خالد چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم و فارس عیسا و سەمیر ھەورامی ئامادەی بوون، ڕێوشوێن و میکانیزمی ھەماھەنگی ھاوبەش بە فەرمی واژووکرا بە مەبەستی ھەماھەنگی نێوان ھەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیی و ھەرێم.


ھەر لە ‌کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا جەختیان کردەوە کە پێکەوە کار دەکەن و ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ ئەوەی ڕاپۆرتێک ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و ھەرێمی کوردستان بکرێت، بە مەبەستی ئاسانکاری جێبەجێکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق لە پێناوی خەرجکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێم.


شاندی ھەرێمی کوردستانیش لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی وەفدی دانوستانکار، ئامادەیی خۆی نیشاندا کە ھەموو ئاسانکاریی و ئامادەکارییەک بکات بۆ ئەوەی چاودێری دارایی فیدڕاڵ بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی ھەرێم ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن لە چوارچێوەی ئەو میکانیزمەی لەسەری ڕێککەوتوون و بە گوێرەی یاسا بەرکارەکان و ئەولەویەتیش بدەن بە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی یاسای بودجەی عێراق پێی سپاردوون لە چوارچێوەی ماددەی ١١ی یاساکە کە تایبەتە بە ھەرێمی کوردستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دکتۆر "یاد نەقشبەندی" وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتیە بە رەگەز عەرەبە و دوای چەند رۆژێک لە توشبوونی بە نەخۆشی کەڕووی ڕەش گیانی لەدەستداوە. وتیشی، ھاوڵاتییەکە تەمەنی ٧٨ ساڵ بووە و نەخۆشی درێژخایەنی ھەبووە لە جۆری شەکرە و نەخۆشی دڵ و  بۆ ماوەی سێ ھەفتەیە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکدا بووە. 
ئەوە لە کاتێکدایە رۆژی سێ شەممە دوو حاڵەتی گیان لە دەستدان، بە کەڕووی رەش لە شاری ناسریە ناوەندی پارێزگای زیقار تۆمار کرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە دیدارەکەدا بە گرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی ھەماھەنگی و ھاریکاری بونیادنەر لە نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکان کرا، لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی وڵات و یەکلایکردنەوەی کێشە ھەڵپەسێردراوە داراییەکان و جێبەجێکردنی پابەندییەکان لە یاسای بودجەی گشتی و زامنکردنی مافی ھاووڵاتیان و مووچەخۆران و باشکردن و ھێنانەدی داواکارییە رەواکانی خەڵک بەگوێرەی دەستوور.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشھاتەکانی دۆخی سیاسی و ئابووری و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە مەرامیانە ئارامی ھەندێک ناوچە تێکبدەن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا "بافڵ تاڵەبانی" لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەری رێز و وەفا بۆ شەھیدەکان نەوی دەکەن ، ھاوکات ھەموو لایەک بانگێشت دەکات کە لەگەڵ یەکێتی بن بۆ ئەوەی باری لاری سەرشانی کوردستان ڕاست بکەنەوە و بێ دوودڵی ھەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێن. راشیگەیاند، دەرگا کراوەیە بۆ ھەر دۆست و دڵسۆزێک کە بیەوێت لە رێی یەکێتییەوە خزمەتی نیشتمان بکات.

راشیگەیاند، دەیانەوێت شوێنی شیاو بە کەسی شیاو پڕبکەنەوە و ژینگەی کاری حزبی و حوکمڕانیی ئەوتۆ بڕەخسێنن کە تیایدا گەنجان و خاوەن بڕوانامە و ھەموو چین و توێژەکان بتوانن دەرفەتی پێشخستنی خۆیان و بەرەوپێشبردنی کوردستانیان بۆ بڕەخسێندرێت.  بافڵ تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، دەیانەوێت کێشە بنچینەییەکانی ئێستای ھەرێم چارەسەر بکەن و کوردستانێک بنیادبنێین کە تیایدا ماف و ئەرکەکان دادپەروەرانە و بەھاوسەنگی دابەشکرابن، ھەروەھا قۆرخی سیاسی و ئابووری نەھێڵن و حوکمڕانییەکی بەرپرسیار و پارێزەری مافی ھاوڵاتی دروستبکەن،شاڕێی گەیشتنیش بەو ئامانجانە دروستکردنی باڵانسی ھێزە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە نێوان گوندی حەسار و دارەمانی شاری کەرکوک، ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر پێنج مووشەکی جۆری" گراد"دا گرتووە، مووشەکەکان سەعات ١٠ی شەوی رابردوو بە ئاراستەی شاری ھەولێر دانرابوون.

 پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، پێدەچێت پاتری تەقاندنی یەکێک لە مووشەکەکان، لە کاتی ھەوڵی تەقاندنی مووشەکەکان تەقیبێتەوە، ھەرئەوەش رێگربووە لە ھەوڵی تەقاندنەوەی.

وتیشی، ھێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی ھەڵگرتنەوەی مووشەکەکانن و رێگری لە نزیکبوونەوەی دەزگاکانی راگەیاندن، لە شوێنی رووداوەکە دەکەن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پسپۆڕانی تەقەمەنی سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی موشەکەکانن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدەکە بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدادی کردووە و لە دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە یەکەمجارە وەفدی ھەرێم بچێتە بەغداد. ئامانجی سەردانەکەش گفتوگۆکردنە لەبارەی داڕشتنی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق و ناردنی پشکی ھەرێم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە پیرۆزباییەکەی بزوتنەوەی گۆڕاندا کە ئاڕاستەی ھاوسەرۆک و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانی کردووە ھاتووە، "پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی ھاوسەرۆکەکان و ئەنجومەنی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین".

ھەروەھا ئاماژەی بەوەکردووە، ھیواخوازن ئەم یادە ھاندەری زیاتری تەبایی و یەکگوتاری کوردستانیان بێت لەسەر ئاستی عێراق، بۆ ناوخۆی ھەرێمیش فاکتەری بەھێزکردنەوەی ھەنگاوەکانی چاکسازی گشتگیر بێت بۆ خزمەتی ھاوڵاتیان.

بزوتنەوەی گۆڕان دەشڵێت، پەیوەست بە پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی ئومێدەوارین پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای وەڵامدانەوەی پێداویستیەکانی خەڵک و سەرخستنی ھاوپەیمانێتی کوردستان بێت بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەندراوێکی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوودا ھاتووە، لە چوارچێوەی بەردەوامەکانی ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بۆ نەھێشتنی دیاردەی بەکارھێنان و بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکانەوە، دوای ئەوەی لە ماوەکانی پێشوودا بە فەرمانی دادوەر ھێزەکانیان تۆمەتبارێکیان بەناوی (ر.ا.ح) دەستگیرکرد.

ئاسایشی شارەزوور ئاماژەی بەوەشکردووە، دواتر دۆسیەی بۆ کراوەتەوە و رەوانەی دادگا کرا و دادگای کەتنی ھەڵەبجە لە رێکەوتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ بڕیاریدا بە سزادانی بۆ ماوە یەک ساڵ سێ مانگ بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکەرە عەقڵییەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی نوسراوێکی حکومەتی ھەرێم ئەو ٦٤ فەرمانبەرە بۆ ماوەی ٦ مانگ  لەسەر میلاکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار– بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دادەمەزرێن. 

بەگوێرەی بڕیارەکە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە خەرج دەکرێت لە رێکەوتی دەستبەکاربوونیانەوە  بەمەرجێک مووچەی تریان نەبێت.

مووچەی تریان نەبێت. ئەوەش لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوودا ئەو ٦٤ کەسە نارەزایەتیان گەیاندە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و گوێ لە داواکارییەکانیان کیرا و دواتر ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانێک ڕەزامەندیدا لەسەر دامەزراندنیان بە گرێبەست.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە ، مانگی ئایار عێراق بەرمیلێک نەوتی بە ٦٢ دۆلار فرۆشتوە و کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە نزیکەی ٥ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار، ئەوەش بەرزترین داھاتە کە لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ەوە عێراق لەرێی فرۆشتنی نەوتەوە پێی گەیشتبێت. 

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا رەخنەی توند ئاراستەی حکومەت کراوە و ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، سەرباری ئەوەی داھاتی نەوتی و نا نەوتی عێراق بەشێوەیەکی زۆر باش بەرز بووەتەوە، بەڵام رەوشی ئابوری لە وڵاتەکەدا تائێستا ناجێگیرە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ٥٦٠ بەندکراوە بە مادەکانی تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان سزادراون و لەناویاندا پلەداری باڵای داعشیان تێدایە و ھۆکاری گواستنەوەشیان کەمکردنەوەی مەترسی ئەمنییە لەسەر پارێزگای کەرکوک و پاراستنی گرتوخانەی کەرکوکە لە پەلاماری تیرۆرستان. 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ھیچ سزادراوێکی مادەی تیرۆر و مادە ھۆشبەرەکان لە گرتوخانەی کەرکوک نەماون و سەرجەمیان لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا گوازراونەتەوە بۆ گرتوخانەکانی ھەرێمی کوردستان و باشووری عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پانێڵەکە بەشێکە لە پڕۆگرامی دامەزراندنی ژێرخانی بازرگانی، کە لەلایەن حکومەتی ھۆڵەنداوە پاڵپشتی دەکرێت، لەوبارەیەوە، کونسڵی ھۆڵندا رایگەیاند، دەیانەوێت ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکەن، بۆ ئەوەی بازرگانی ئەلیکترۆنی تێیدا گەشە بکات، بۆ ئەوەش ھەنگاو نراوە و ئەمەش دواین ھەوڵ نابێت.
ھەر لە پانێڵەکەدا، سەفین غەفور لە نوسینگەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەستیپێکردووە و بۆ ئەوەش ھەنگاوی باش نراوە، ئەگەرچی دووچاری ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە بەڵام دەگەینە ئامانج و بەردەوام دەبن لە سەر ئەو پرۆسەیە،روونیشکردەوە ئاستەنگەکان ژمارەیەکیان یاسایە و پێوستی بە دەرکردنی یاسای نوێیە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سوپای تورکیا بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر، ھاتۆتە سنووری ناحیەکانی دەرکار و باتیفا لە سنووری قەزای زاخۆ و دەستیکردووە بە بڕینەوە و تاڵانکردنی دارودرەختی ئەو سنوورە و زیانێکی زۆریشی بە رەز و باخی ھاوڵاتیان گەیاندووە، سەرەتا بڕینەوەی دارەکان تەنھا لە چەند گوندێک بووە، وەک "حەفتەنین و گەلی پساغا"، بەڵام ئێستا فراوانتر بووە، بەجۆرێک سنووری ناحیەکانی باتیفا و دەرکاری لە سنووری زاخۆ و کانی ماسی لە ئامێدی گرتۆتەوە، دوای بڕینەوەشیان ئەو درەختانە دەبرێنە بازاڕەکانی تورکیا و باکوری کوردستان و دەفرۆشرێن.
ئەو لەشکرکێشیانەی تورکیا و بڕینەوەی دارودرەختی ناوچە سنوورییەکان، نیگەرانی دروستکردووە، زیاتر لە ٣٠ پەرلەمانتاری کوردستان لە نوسراوێکدا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە، داوا دەکەن پەرلەمان لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێم کۆببێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٦٤٠ کەسی تر توشی کۆرۆنا بوون و شەش توشبووی تر گیانیان لەدەستدا و ٦٥٠ توشبووی تریش چاکبوونەوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرستی، ژمارەی توشبوون بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ١٧٠ ھەزار و ٩٤ کەس، لەو ژمارەیە چوار ھەزار و ٢٧٥ توشبوویان گیانیان لەدەستداوە و ١٥٦ ھەزار و ٣٦٤ توشبووش چاکبوونەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە : 
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
جەماوەری خۆڕاگری کوردستان
ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم و ھیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە ھەوێنی تەبایی و یەکڕیزی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ھەوڵدان بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیران و تەنگژەکان، بەتایبەتی کە ھێشتا ناوچەکە لەژێر مەترسی دایەو تیرۆرستان مەترسییەکانیان بەردەوامە.

ئەمڕۆ چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، ئەو یەکێتییەی لەدوای نسکۆی شۆڕش و بێ ئومێدی گەلەکەمان دامەزراو لە شاخە سەرکەشەکانی کوردستان دەستی بە خەبات کردەوە، بێ ئومێدی گەلەکەمانی گۆڕی بۆ بەرگری کردن و ڕزگارکردنی کوردستان لە دڕندەترین ڕژێمی فاشیست و دیکتاتۆر، بە ھەموو لایەکی گوت تا کوردێک مابێت خەبات بەردەوامەو پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی گەلەکەمان بەرگری دەکەن و بست بە بستی ئەم خاکە دەپارێزن.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکانی تەنھا شۆڕشیان ھەڵنەگیرساندەوە، بەڵکو خەباتیان کردو قوربانیان دا تا لە ساڵی ١٩٩١ ڕابەرایەتی ڕاپەڕینمان کردو کوردستانمان لەبەعسی فاشیست پاککردەوە، یەکەم ھەڵبژاردن لەکوردستان ئەنجامدراو کورد بووە خاوەنی حوکمڕانی ھەڵبژێردراوی خۆی، بەردەوام بووین تا رووخانی ڕژێمی بەعس و ئازادکردنی عێراق لە حوکمی دیکتاتۆری و ھەوڵدان بۆ بنیاتنانی عێراقێکی فیدرالی دیموکراسی، ھەموو ئەوانە یەکێتی ڕابەرو پێشەنگی بوو.

کوردستانیانی خۆشەویست...
ئەمڕۆی کوردستان بەرھەمی خەبات و قوربانیدانی تێکۆشەران و شەھیدە قارەمانەکانمانە، ئەو کەڵەپیاو و جوامێرانەی ژیان و گیانی خۆیان کردە قوربانی گەلەکەمان، بۆیە ئەرکە لەسەرشانی ھەموومان یەکێتی بپارێزین و ڕێگەنەدەین لە شاڕێگای خۆی لابدات، دەبێت یەکێتی پێشەنگی خزمەتکردنی خەڵک و داکۆکی کردن لە دیموکراسی و ئازادی و مافی مرۆڤ بێت، یەکێتی لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی چەوسانەوە دامەزراو خەباتی کرد بۆ زامنکردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ گەلەکەمان، ئەمڕۆ و بەیانیش دەبێت ھەر لەم پێناوە خەبات بکات و پێشەنگی دیموکراسی و چاکسازی بێت و نەبێتە بەشێک لە ھەوڵدان بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین و چەوساندنەوەی خەڵک و حوکمڕانیەکی ناتەندروست و ناسەقامگیر.
جارێکی تر پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لە کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و زیندانیانی سیاسی و کەمئەندامانی سەنگەرو تەواوی کوردستانیان دەکەم.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە : 

بەڕێز : جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان 

سڵاوێکی گەرم..

 بە بۆنەی یادی٤٦ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەین ، ئومێدەوارین ئەم یادە ھاندەر بێ بۆ پتر پێشکەوتنی  تێکۆشانی یەکێتی و بەرجەستەکردنی یەکڕیزیی کوردستانی و بەدیھێنانی ماف و داخوازییەکانی گەلەلەکەمان .
یادی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کاتێ دایە ، کە  رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، عێراق و کوردستان بە دۆخێکی سیاسی ناجێگیر و ھەستیار و ئاڵۆز  تێپەڕ دەبێت ، لەو پێوەندەدا باشووری کوردستانیش لە سۆنگەی نەبوونی کۆدەنگی  سیاسی و کارنامەیەکی ھاوبەش،  رۆژ لە دوای رۆژ کێشەکانی لەسەر یەک کەلەکە دەکات ، ھاوکات کێشە ھەلپەسێردراوەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بێ چارەسەر ماونەتەوە و ناوچە دابڕێندراوەکان لەگەڵ ھەڕەشەی تیرۆر و سیاسەتێکی نوێی تەعریبکردن بەرەو ڕوو بۆتەوە ، بۆیە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕوانگەی درککردن بە بەرپرسیارێتی، ھێنانەئارای کەشێکی ئارام و یەکدی قەبووڵکردن بە ئەرکی ھەمووان دەزانێ و بەھێزکردنی پەیوەندی لە نێوان حزبە سیاسییەکانی کوردستان ، وەک پێویستییەکی ھەنووکەیی قۆناخەکە و بەرنگاربوونەوەی ئالنگاریەکان لێکدەداتەوە. 
 ھەر لەم بۆنەیەدا ، وێڕای تەندروستی باش بۆ جەنابتان و پیرۆزبایی دووبارەمان ، جەخت لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەینەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...633634635636637...659