داوا دەکرێت پەرلەمانی کوردستان لەبارەی لەشکرکێشییەکانی تورکیا کۆببێتەوە
کوردسات نیوز
٣١ی ئایاری ٢٠٢١
١٬٤٧٦
ئەو لەشکرکێشیانەی تورکیا و بڕینەوەی دارودرەختی ناوچە سنوورییەکان، نیگەرانی دروستکردووە، زیاتر لە ٣٠ پەرلەمانتاری کوردستان لە نوسراوێکدا ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردووە، داوا دەکەن پەرلەمان لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا لە خاکی ھەرێم کۆببێتەوە.