بافڵ تاڵەبانی: پابەندین بەو ئەمانەتە گرنگ و ئەرکە مێژووییەی دوای سەرکەوتنی کۆنگرەی چوار خراوەتە سەرشانمان
کوردسات نیوز
١ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٢٬٢٧٥
لە ٤٦مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیدا "بافڵ تاڵەبانی" لە پەیامێکدا رایگەیاند، سەری رێز و وەفا بۆ شەھیدەکان نەوی دەکەن ، ھاوکات ھەموو لایەک بانگێشت دەکات کە لەگەڵ یەکێتی بن بۆ ئەوەی باری لاری سەرشانی کوردستان ڕاست بکەنەوە و بێ دوودڵی ھەنگاو بەرەو سەرکەوتن بنێن. راشیگەیاند، دەرگا کراوەیە بۆ ھەر دۆست و دڵسۆزێک کە بیەوێت لە رێی یەکێتییەوە خزمەتی نیشتمان بکات.
راشیگەیاند، دەیانەوێت شوێنی شیاو بە کەسی شیاو پڕبکەنەوە و ژینگەی کاری حزبی و حوکمڕانیی ئەوتۆ بڕەخسێنن کە تیایدا گەنجان و خاوەن بڕوانامە و ھەموو چین و توێژەکان بتوانن دەرفەتی پێشخستنی خۆیان و بەرەوپێشبردنی کوردستانیان بۆ بڕەخسێندرێت. بافڵ تاڵەبانی جەختیشیکردەوە، دەیانەوێت کێشە بنچینەییەکانی ئێستای ھەرێم چارەسەر بکەن و کوردستانێک بنیادبنێین کە تیایدا ماف و ئەرکەکان دادپەروەرانە و بەھاوسەنگی دابەشکرابن، ھەروەھا قۆرخی سیاسی و ئابووری نەھێڵن و حوکمڕانییەکی بەرپرسیار و پارێزەری مافی ھاوڵاتی دروستبکەن،شاڕێی گەیشتنیش بەو ئامانجانە دروستکردنی باڵانسی ھێزە.