ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە دەکات
١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٢٬٨١٠
پەری نوری بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەرۆژی ١١ی ئایاری ئەمساڵەوە پرۆژەیاسای بودجە لە وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کراوە و ماوەی زیاتر لە مانگێکە لیژنەی باڵای بودجە لە حکومەت کاری لەسەر دەکات و سەرقاڵی تاوتوێکردنی خەرجی و داھات و کورتھێنانە لە پڕۆژەیاساکە.
وتیشی، چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساکە بکرێت و دوای پەسەندکردنیشی بە مەبەستی خوێندنەوەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.