لە ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٧٠٠ ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا بەستراوە
کوردسات نیوز
١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٨٧٠
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای ھەرێم، لە کۆی ملیۆنێک و ٤٨٠ ھەزار ھاوبەشی کارەبا، نزیکەی ٧٠٠ ھەزار پێوەری زیرەک بەستراوە، ئەمەش دەکاتە ٤٨٪ی ھاوبەشانی کارەبا.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای ھەرێمدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبا بووە بەھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی بەفیڕۆدانی وزەی کارەبا لەلایەن ھاوبەشانەوە، لەلایەکی دیکەوە بووە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی پێدانی کارەبای نیشتمانی و کەمکردنەوەی کارپێکردنی مولیدە ئەھلییەکان و کەمبوونەوەی پیسبوونی ژینگە و دادپەروەری لە وزەی بەکارھاتووش دەستەبەر بووە.