فیدان: نیگەرانیەكانمان لە بارەی باكوری سوریاوە گەیاندووەتە ترەمپ
ئاکام
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣١
وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی نیگەرانیەكانی خۆی لە بارەی باكوری سوریاوە بە سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا گەیاندووە.
بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی ئاكیت، هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاندووە، هێشتا سیاسەتی ترەمپ لەبارەی باكوری سوریاوە روون نییە، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر دەربارەی ئەو بابەتە هۆشداری خۆیان پێداوە و داوایانكردووە ئەمریكا چاو بە سیاسەتەكانی خۆی لەگەڵ باكوری سوریا بخشێنێتەوە.
دەشڵێت، لە هەر دەرفەتێكدا وەك توركیا ئەوە دووپاتدەكەنەوە هەڵوێستەكانیان دەربارەی باكوری سوریا جدین و پێویستە داواكارییەكانیان بەهەند وەربگیرێن.