ئەمرۆ لە مەراسیمێکدا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان بەشی سیاسی رێککەوتنەکەی نێوانیان ئیمزا دەکەن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە ٣٠ نیسانی رابردوودا بەرەسمی لیستی ھاوپەیمانی کوردستانیان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق تۆمار کرد بە مەبەستی بەشدارییکردنی لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا.