لە‌بارە‌ی كێشە‌ ئیدارییە‌كانە‌وە‌، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "بەم نزیكانە دە‌سە‌ڵاتە‌كان شۆڕ دە‌كرێنە‌وە‌  بۆ پارێزگار و بەرێوبەرایەتییە گشتییەكان بۆ ئە‌وە‌ی بتوانن زووتر و باشتر خزمە‌تی هاوڵاتیان بكە‌ن". لای خۆشییەوە پارێزگاری دهۆك جەختیكردەوە كە‌ "بەشێك لە كێشە ئیدارییەكانیان بە شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكانیان چارەسەر دەبن و ئە‌مە‌ش هە‌نگاوێكی گرنگە‌". 


لە تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكەدا باس لە‌ كێشە‌ و گرفتە‌كانی پارێزگاكە‌ كرا و چۆنییە‌تی چارە‌سە‌ركردنیان تاوتوێ كرا. پارێزگار و بە‌رپرسانی ئیدارەی دهۆك چە‌ند داواكارییە‌كیان خستە‌ بە‌ردە‌م جێگری سە‌رۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە‌ پە‌یوە‌ست بوون بە‌ خزمە‌تگوزاری و كێشەكانی وشكەساڵییەوە.