بەرزترین پلەی گەرما لەسەر ئاستی ھەرێم لە سلێمانی تۆماردەکرێت
کوردسات نیوز
١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٢٬٦٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پلەکانی گەرما بەرزبوویەوە بۆ ٤٥ پلەی سیلیزی، ئەوەش بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوی ئەمڕۆیە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان.
ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسی عێراقی ئەمڕۆ شاری سلێمانی دووەم گەرمترین شارە لەسەر ئاستی وڵات و تەنھا شاری میسان پلەی گەرمی بەرزترە ئەویش ٤٦ پلەی سیلیزیە.