کوردستان

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سنوری پارێزگای سلێمانی ٤٢٨ ھەزار خوێندکار بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن. وتیشی، لە سیستمی نوێی خوێندندا کەوتن نیە و ھەر خوێندکارێک تووشی کۆرۆنا بووبێت، لە خولی دووەمدا تاقیکردنەوەکانی دەکات.


ڕاشیگەیاند، ئەگەر خولی دووەمی تاقیکردنەوەکان پێشبخرێت، دەتوانن لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولدا وەرزی نوێی خوێندن دەستپێبکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عوسمان بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بۆ کاروباری پیشەسازی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی ٢١ی ئەم مانگە بۆ دیاریکردنی میکانزمێکی نوێ سەبارەت بە لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کارگەکانی بەرھەمھێنانی پیشەسازی کۆبوونەوەیەک کراوە و بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و نوێنەرایەتی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ و چەند لایەنێکی دیکەی پەیوەندیدار پێکھێنراوە.


وتیشی، لە دوای شەش مانگ، لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کارگەکانی پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و میکانزمێک بۆ چۆنیەتی لێخۆشبوونەکە دیاریکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شیروان میرزا لە لێدوانێکدا بۆ "کوردسات نیوز" وتی، "ھیچ گرفتێک لە بەردەم ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیارە نییە کە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستانی بکات و لە ئێستاشدا چاوەڕوانی گەیشتنی پارەکە دەکەن.


وتیشی، تا ئێستا ڕوون نییە پارەکە تەنھا بۆ یەک مانگ ڕەوانە دەکرێت یاخود بەغداد ئەو شەش مانگەی پێشتری ساڵی ٢٠٢١یش بۆ ھەرێم خەرج دەکات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕایگەیاند، لە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەوە نوێنەری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە ھەولێر و دوو ئەندامی پەیوەندییەکانی "پەیەدە"، لەلایەن دەزگا  ئەمنییەکانەوە لە شاری ھەولێر، بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت دەستگیرکراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.


ڕاشیگەیاند، ئەو کارە پێچەوانەی بەھا دیپلۆماسییەکانە و بەرپرسیاریەتی ژیانیان دەخەنە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم، داواشی لە لایەنە ڕەسمییەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد، ھاوکاریان بن، لە ئاشکراکردنی شوێنی دەستگیرکردنیان و ئازادکردنیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ لە ھەولێر، قوباد تاڵەبانی، سەرەتا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی نوێی یۆنان کرد لە ئەرکی نوێیدا و داوایکرد ھەرچی دەتوانێت بیکات بۆ برەودانی زیاتری پەپوەندییەکانی نێوان ھەولێر و ئەسینا بە تایبەت لە بوارەکانی گەشتیاری و خوێندنی باڵا و کەلەپوور و بازرگانی. 


دواتر قوباد تاڵەبانی پوختەیەکی لە بارەی کارنامەی حکومەتی ھەرێم پێشکەش بە کونسوڵی یۆنان کرد و جەختیکردەوە، حکومەتی ھەرێم کار بۆ فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داھات دەکات و ستایشی نموونەی یۆنانی کرد لە گرنگیدان بە گەشتوگوزار کە دەکرێت ببێتە وانە و ئەزموون بۆ ھەرێمی کوردستان. 


لای خۆیەوە کونسوڵ ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی ھاریکاری زیاتر لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بە تایبەت لە دروستکردنی پەیوەندی نێوان شارەکانی ھەرێمی کوردستان و شارەکانی یۆنان. ھەروەھا بە گرنگییەوە باسی لەوەشکرد بڕیارە بەم نزیکانە سەرۆک وەزیرانی یۆنان بێتە عێراق و ھەرێمی کوردستانیش یەکێک دەبێت لە وێستگەکانی سەردانەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٢٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٥٢٤ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە درێژەی راگەیاندراوەکەیە ئاسایشی سلێمانیدا ئەوەش ھاتووە، رێوشوێنە یاساییەکان بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوە بەجێدەھێڵن و ھەموو لایەکیش دڵنیا دەکەنەوە ھەرگیز دەستبەرداری ئەرکی نیشتمانی خۆیان نابن بۆ پاراستنی سەروماڵی ھاوڵاتیان و لەو پێناوەشدا ئامادەی ھەموو قوربانییەکن و ھیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازن.

ئاسایشی سلێمانی: کەسێک پابەندی رێنماییەکان نەبووە و ھێزی چەکداری بەکارھێناوە

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ لە ھەولێر، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە،  لە ڕێکخستنەوەی شێوازی کۆکردنەوەی داھاتی دەروازە سنوورییەکان و ھەروەھا ڕێکخستنەوەی میکانیزمی جێبەجێ کردنی ئەو رێنماییانەی تایبەتن بە کاروباری دەروازە سنورییەکان. 
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، گرنگە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بەکاری دەروازەکان، کار لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین بکەن، لەپێناو ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان کە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ چالاکترکردنی جموجۆڵی بازرگانی و بەھێزکردنی کەرتی تایبەت، ھەر بۆ ئەو مەبەستەش پێداگری کرد لەسەر داڕشتنی پەیڕەوێکی کاری ھاوبەش لەگەڵ دیاریکردنی میکانیزم بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی لە دەروازە سنوورییەکان. 
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی ناوخۆ، دارایی و ئابوری، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی، گواستنەوەو گەیاندن، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوبەری گشتی گومرگ، نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون.
ئەم کۆبوونەوەیە تەواوکەری کۆبوونەوەی ھەفتەی رابردووی قوباد تاڵەبانی بوو لەگەڵ بەڕێوبەرانی گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان و بانکە بازرگانییەکان کە تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر چاکسازی کردن و ڕێکخستنەوەی کاری گومرگەکان و دەروازە سنورییەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین بە مەبەستی زیادکردن و ھەمەجۆرکردنی داھاتی دارایی و چالاکترکردنی جموجوڵی بازرگانی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا ئەمڕۆ لە ھەولێر، قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە،  لە ڕێکخستنەوەی شێوازی کۆکردنەوەی داھاتی دەروازە سنوورییەکان و ھەروەھا ڕێکخستنەوەی میکانیزمی جێبەجێ کردنی ئەو رێنماییانەی تایبەتن بە کاروباری دەروازە سنورییەکان. 
جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، گرنگە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی پەیوەست بەکاری دەروازەکان، کار لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین بکەن، لەپێناو ئاسانکاری زیاتر بۆ بازرگانان کە ئەمەش ھۆکارێکە بۆ چالاکترکردنی جموجۆڵی بازرگانی و بەھێزکردنی کەرتی تایبەت، ھەر بۆ ئەو مەبەستەش پێداگری کرد لەسەر داڕشتنی پەیڕەوێکی کاری ھاوبەش لەگەڵ دیاریکردنی میکانیزم بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی لە دەروازە سنوورییەکان. 
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرانی ناوخۆ، دارایی و ئابوری، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە، تەندروستی، گواستنەوەو گەیاندن، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوبەری گشتی گومرگ، نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و بەرێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون.
ئەم کۆبوونەوەیە تەواوکەری کۆبوونەوەی ھەفتەی رابردووی قوباد تاڵەبانی بوو لەگەڵ بەڕێوبەرانی گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان و بانکە بازرگانییەکان کە تیایدا جەخت کرایەوە لەسەر چاکسازی کردن و ڕێکخستنەوەی کاری گومرگەکان و دەروازە سنورییەکان و کەمکردنەوەی ڕۆتین بە مەبەستی زیادکردن و ھەمەجۆرکردنی داھاتی دارایی و چالاکترکردنی جموجوڵی بازرگانی.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوەکە باسی لەوە کردووە، جوانڕۆ کەریم قادر ناسراو بە جوانڕۆی باڵەبان کارمەندی وەزارەتەکەیان بووە و دوابەدوای بەدواداچوونی یەکە سەبازییەکەی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان و ئاسایش، تەرمی ناوبراو بە دەستبەستراوی لە نزیک گوندی پەلکەڕەشی نێوان کەسنەزان و دێگەڵە دۆزراوەتەوە.


ئاماژە بەوەش کراوە، وەزارەتی پێشمەرگە بەدواداچوون و رێوشوێنی پێویستی لەبارەی ئەم تاوانەوە گرتووەتەبەر و لە ئێستادا لەلایەن پۆلیسەوە دۆسییەی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و چاوەڕێی دەرئەنجامی لیکۆڵینەوەکانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەرچاوەیەک لە دادگای دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئومێد بەرۆشکی یەکێک لە دەستگیرکراوانی بادینان دادگایی کراوەو لەسەر دوو سکاڵا و بە پێی یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرە ئەلکترۆنییەکان، سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێنراوەو لە سەر سکایەکی تریش بەپێی یاسای سزادانی عێراقی سزای دارایی ٢٤٠ ھەزار دیناری بەسەردا سەپێنراوە. پارێزەرانی ئومێد بەرۆشکی رایانگەیاندوە، لە دادگای تەمیز تانە لە بڕیارەکەی دادگا دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەو كۆدەی بۆ ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا دروست كراوە بە مەبەستی وەرگرتنی ئامار بووە و بە بەڵگەنامەی ڕێگەپێدان ئەژمار ناكرێت. جەختیشیكردەوە، بوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەكان كارێكی نایاساییە و هەركاتێك بكەونە مەفرەزەكانی پۆلیسی هاتوچۆ یان سەرپێچی ئەنجام بدەن دەستیان بەسەردا دەگیرێت. لە ماوەی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم بڕیاردا بە ئاماركردنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گومانی ئەوە لای هاوڵاتیان دروستكرا كە ئەو ئاماركردنە مەبەست لێی دروستكردنی سەرتایە بۆیان.

 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"دابان شەدەڵە" جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان سەردانی سویدی کرد و لەگەڵ "پێتەر ھولکڤیست"وەزیری بەرگریی سوید کۆبویەوە ،وەزیری بەرگری جەختیکردەوە، ھەر کاتێک پێویست بکات ئامادەن کەسانی پسپۆڕ و شارەزای سەربازیی بۆ مەشق و راھێنان بە ھێزەکانی پێشمەرگە رەوانەی ھەرێم بکەن. لای خۆشیەوە "دابان شەدەڵە" رایگەیاند، سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان پەیوەندی بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەوروپاوە ھەیە، ئەگەر کورد رێگری لە داعش و گروپە تیرۆیستییەکان نەکات، ئەوا مەترسییەکە دەگاتە بەر دەرگای وڵاتانی ئەوروپا. وتیشی، پێویستە ئەوروپا بەگشتی و سوید بە تایبەتی ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی داعش و ئەو گروپانەی مەترسین لەسەر مرۆڤایەتی.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان رەزا بەڕێوەبەری گشتی پۆستەو گەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوز رایگەیاند،  تاوەکو ئێستا ھیچ رێنماییەکی تایبەت بۆ دیاریکردنی باج لەسەر ھێڵەکانی ئینتەرنێت دەرنەچووەو رێککەوتنی لەسەر نەکراوە.


سەبارەت بە نرخ و گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیش، وتی، "لە ئێستا ھێڵەکانی ئینتەرنێت لە ھەرێمی کوردستان ھاوشێوەی وڵاتانە لە خزمەتگوزارییەکانی و نرخەکانیش بەراورد بە ھەندێک وڵات کەمترە و بەراورد بە عیراق و چەند وڵاتێکی دیکەش زۆر پێشکەوتوترە". 


لە ١٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە رێکخستنەوەی سیستەمی کۆرکردنەوەی باج و یەکێک لە بڕگەکان تایبەت بوو بە ھێڵەکانی ئینتەرنێت و وەرگرتنی ٢٠% باجی فرۆشراوەکان ھاوشێوەی کۆمپانیاکانی دیکە لە عیراق کە پابەند کراون

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قادر حەمەجان رایگەیاند، مافی خۆمانە ھەرێمەکەمان بکەینە ھەرێمێکی دەستوری.


وتیشی دەستور بۆ خەڵک دەنوسرێتەوە و دەبێت کۆکەرەوەی جیاوازییەکان بێت و کورد خاوەنی یەکڕیزی و یەک وتاری سیاسی بێت. 


ھاوکات "ئاری ھەرسین" ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی وتی، دەستور تەنھا بۆ حزبێکی سیاسی نییە. 


بە وتەی چۆمان محەمەد ئەندامی جڤاتی بزووتنەوەی گۆڕانیش، ئەگەر دەستور نەتوانێت دەسەڵات لە حزبەکان وەربگرێتەوە ئەرزشێکی نابێت و سیستمی پەرلەمانی باشترینە بۆ ھەرێم. 


محەمەد حەکیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵیش رایگەیاند، دەبێت پێگەی ئایین لە دەستوردا دیار بێت و مافی کەمە نەتەوە و ئاینییەکان بپارێزرێت و چارەنوسی ناوچە دابڕێنراوەکانیش باس بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوزاد ئەدھەم بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی بازرگانی عێراق، رۆژی سێ شەممە سایلۆکانی ھەرێمی کوردستان دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکەن، داواشی لە جوتیاران کرد، پابەندی ڕێکارەکانبن بۆ رادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکان.


ئەمساڵ حکومەتی عێراق ٣٧٥ ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێت و سایلۆکانی ھەرێمیش ئامادەکاریانکردوە بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە گەنمە لە جوتیاران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...630631632633634...672