ئاسایشی سلێمانی: ھێزە چەکدارەکە بە شێوەی دوور لە یاسا رووبەڕووی ھێزە ئەمنییەکان بوونەتەوە
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٥٣١
ئاسایشی سلێمانی: کەسێک پابەندی رێنماییەکان نەبووە و ھێزی چەکداری بەکارھێناوە
کوردسات نیوز
٢٢ی حوزەیرانی ٢٠٢١
٥٣١
دەستەی ئاماری عیراق رایگەیاند، لەئەمڕۆوە قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەستپێدەكات و تا ١٠ی ١٢ بەردەوام دەبێت.
د. زیا عەواد سەرۆكی دەستەی ئامار و سیستیمی زانیاری جوگرافی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تیمی مەیدانی سەرژمێری دەست بە قۆناغی سێیەمی سەرژمێری دەكەن و ئەوانەشی لە رۆژانی رابردو لە قۆناغی دووەمدا تۆمارنەكراون ناویان تۆماردەكرێت.
دەشڵێت، بژمێرەكان زانیاری لە بارەی شێوازی ژیانی هاووڵاتیان كۆدەكەنەوە لە بوارەكانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری ئەوەش بە ئامانجی گەشەپێدان و باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان و ئەنجامدانی پرۆژەی پێویستە.
وەزارەتی دارایی هەرێم گشتاندنی بۆ بەهەمیشەیكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەركرد.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم گشتاندنێكی بۆ بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەكرد و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانەی كراونەتە هەمیشەیی ئەو بڕوانامەیان بۆ هەژماردەكرێت كە پێی دامەزراون و پێویستە سێ ساڵ خزمەتی كردبێت و فەرمانگەكە پێویستی بە راژەكەی هەبێت.
دەشڵێت، فەرمانبەرەكە كاتێك دەتوانێت خانەنشین بێت كە ٢٠ ساڵ خزمەتی هەبێت و بكات، دوای سێ ساڵ لە بڕیاری دامەزراندنی بەشێوەی هەمیشەیی دەتوانێت داوای گواستنەوەی راژەكەی بكات.
وتیشی، پێویستە ئەو كەسە تۆماری بایۆمەتری هەبێت و دوای دامەزراندنی بەشێوەیە هەمیشەیی ناتوانێت كەسێكی تر بخاتە شوێنی خۆی.
ئەوەش لەكاتێكدایە، لە مانگی رابردودا حكومەتی هەرێم بڕیاریدا فەرمانبەرانی گرێبەست بەشێوەی هەمیشەیی دابمەزرێن كە ژمارەیان ٣١ هەزار كەس دەبێت.
لێپرسراوانی ئیسرائیل رایانگەیاند، حزبوڵای لوبنانی موشەكی ئیسرائیلی دژە تانكی پەیداكردووە.
لێپرسراوانی سەربازی ئیسرائیل رایانگەیاند، حزبوڵای لوبنانی موشەكی سپایكی دژە تانكی ئیسرائیلی دەستكەوتووە لە كاتی جەنگی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل لەساڵی ٢٠٠٦دا و دواتر رەوانەی ئێرانی كردووە بۆ ئەوەی دروستی بكاتەوە.
لە ماوەی رابردودا حزبوڵای لوبنانی موشەكی دژە تانكی ئەڵماسی ئاڕاستەی بنكەی سەربازی ئیسرائیل كرد و ئەوەش بووەتە جێگەی مشتومڕ لەلایەن لێپرسراوانی ئیسرائیلەوە.
رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی رایگەیاندووە، چەكی دژە تانكی حزبوڵا كە ئێران دروستی كردووە مەترسییە بۆ سەر تانكەكانی ئیسرائیل و كوالێتیەكەی زۆر باشە و كەمترین هەڵەی هەیە.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا.
راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.
ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەم مانگە بەھۆی ئەوەی وادەی دابەشکردنی مووچە دەکەوێتە رۆژی ھەینی لە رۆژی یەک شەممەوە دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و لە وادەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
ھاوکات سەرچاوەیەکی دیکەی وەزارەتی دارایی جەختی لەوەکردەوە، بۆ ئەم مانگەش ھاوشێوەی مانگەکانی پێشوو مووچە بە لێبڕینی ٢١% بۆ فەرمانبەران و ٥٠% پلە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.
سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.
سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.
دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.