وتیشی، دوا بەدوای فەرمانی ژمارە ٤٧٤ لە ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، بڕیاردراوە بە خەرجکردنی منحەی ١٩٧ زیندانیی سیاسی وەک قۆناغی دووەم، ئەو کەسانەی ڕێکارەکانی بایۆمەتری و بەڵێنامەی دادنوسیان تەواوکردووە لە کاتی ڕاگەیاندنی خشتەی موچەی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان، منحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ٢٠٢١ وەردەگرن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، بابەتی یەکەمی کۆبوونەوەکە بەردەوامیدانە بە گفتوگۆکردن لەسەر ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١.دواتریش پوختەی کۆبوونەوەکانی وەزیرەکانی (دارایی و ئابوری، کاروباری پێشمەرگە، کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان) و سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، لەگەڵ لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری و لیژنەی دەسپاکی لە پەرلەمانی کوردستان دەربارەی ڕاپۆرتی دووەمی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. دەخرێتە روو.
لە کۆتایشدا ڕاپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (پەروەردە و فێرکاریی لە ھەرێمی کوردستان - عێراق) کە لە (١٩٧) ماددە پێکھاتووە دەخرێتەروو.
ئەفیف کوخافی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل لە سەردانێکدا بۆ واشنتن، لەگەڵ ڵۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا و مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی ھاوبەشی سوپای ئەمریکا کۆبووەتەوە و ھەوڵی داوە ئەمریکییەکان قایل بکات بە ھیچ جۆرێک لەگەڵ ئێران رێکنەکەون و نەگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنەکە.
کوفاخی ھۆشداری بە ئەمریکا داوە لەبارەی گەڕانەوەی بۆ رێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ کە ئەگەر ھەیە ئەم ھەفتەیە گفتوگۆکان بەرەو بەرەوپێشچوون بەخۆیانەوە ببینن. سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل وردەکاری بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی ئێرانی بەبیر ئەمریکییەکاندا ھێناوەتەوە کە نزیکە تاران لە چەند ساڵی ئایندەدا ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی.
ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ (کوردسات نیوز) رایگەیاند، لە رابردوو ژمارەیەک زەوی و زاری گەشتیاری بۆ مەبەستی دیکە زیادەڕەوی کراوەتە سەرو بەکارھێنراوە، بۆ ئەوەش لەگەڵ وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆ دەکەین و سەرجەم ئەو زەویانەی لە ماستەر پلاندا تایبەتن بە گەشت و گوزار ھەوڵی وەرگرتنەوەی دەدەین.
باسی لەوەشکرد، لەکاتی دروستکردنی ھەندێک لە بەنداوەکانیش زیادەڕەوی کراوەتە سەر ئەو زەوییە گەشتیارییانەو بۆ ئەوەش دەبێت لایەنی پەیوەندیدار لە وەزارەتی شارەوانی ھەوڵی چارەسەرکردنی بدات.
زیاد جەبار بە (کوردسات نیوز)ی راگەیاند، دوو یاداشتی پەرلەمانتاران دراوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ بانگھێشتکردنی ژمارەیەک وەزیری حکومەتی ھەرێم لەسەر پرسی مووچەو پرسە داراییەکان ، ژمارەیەک وەزیریش ئامادەییان دەربڕیوە بێنە پەرلەمانی کوردستان.
وتیشی، "چاوەڕواندەکرێت لە رۆژانی داھاتوو کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیری حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت". یەکێک لەو پرسیارانەی ئاراستەیان دەکرێن بڕی ئەو قەرزانەیە کە حکومەتی ھەرێم کردوویەتی و چۆنێتی دانەوەی قەرزەکانە، جگە لەوەش حکومەتی ھەرێم رێککەوتنی لەگەڵ بانکی بازرگانی عیراق کردووە کە لەو ٢٠٠ ملیارەی لە بەغداوە رەوانەی ھەرێم دەکرێت مانگانە ٢٠ ملیاری بدرێتەوە بە قەرزەکانی بانکی بازرگانی عیراق".
لە کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە ماڵئاواییکردن لە "ستیفن ھیکی" باڵیۆز و "جیمس تورنتن" کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە ھەرێمی کوردستان ، گفتوگۆ کرا لەبارەی ھەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی عێراق لە تشرینی یەکەمی داھاتوو، ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی ئامادەکاری باش بکرێت بۆ ئەوەی ھەڵبژاردن ببێتە ھۆی سەقامگیری سیاسی و لە سایەیدا حکومەتێک دروست بکرێت کە جێگای متمانەی ھەموولا بێت .
ھەر لەو کۆبونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی سوپاسی باڵیۆز و کۆنسولی بەریتانی کرد لە ھاوکاریکردنی ھەمەجۆری ھەرێمی کوردستان و پاڵپشتیکردن لە رێکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و پرۆسەی چاکسازیدا ، وەفدەکەی بەریتانیاش پشتیوانی خۆیان بۆ یەکڕیزی ھێزە کوردستانییەکان دووپات کردەوە و پابەندیی وڵاتەکەیان خستەڕوو بە پشتیوانیکردن و ھاوکاری زیاتری ھەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری، رونکردنەوەی زیاتر و پێویستی لەبارەی ژمارە و داتاکانی تایبەت بە داھات و خەرجی و کورتھێنانی ناو بودجەی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١ خستەڕوو .
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەزارەتەکانی دارایی وئابووری و پلاندانان و سامانە سرووشتییەکان، بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان، کۆبوونەوەی پێویست ئەنجام بدەن لەگەڵ لیژنە تایبەتمەندەکانی پەرلەمانی کوردستان (دارایی و کاروباری ئابووری، سامانە سروشتییەکان و یاسایی) ، ئەمە سەرەڕای کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان، بۆ پێدانی بەرچاوڕوونی زیاتر و ھێنانەدی لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەش لە نێوان حکومەت و پەرلەماندا، بۆ ئەوەی پڕۆژە یاسایەکی شەفاف و گشتگیر ئامادە بکرێت و دوای پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ، بنێردرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگدان .
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٥٣٣ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و١١ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٥٠٧ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
فەرمانگەی میدیای و زانیاری حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ١٠٠ لە رێکەوتی ٢١ی ٤ی ٢٠٢١، کە تایبەت بوو بە بابەتی وشکە ساڵی لە ھەرێمی کوردستان، بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار، بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەک ھەنگاوی یەکەم لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج کرا.
عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەرێم رایگەیاند، حکومەتی عێراق رەزامەندی لەسەر گواستنەوەی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەغداد دەرنەبڕیوە.
وتیشی، لە داھاتوودا سەردانی حکومەتی عێراق دەکەنەوە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسە و گواستنەوەی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان بۆ سەر بەغداد.
رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی سەردانی پەرلەمانتاران بۆ پرۆژەکان نوسراوێکی ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کردوە و بەمەبەستی کاری بەدواداچونی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران ئاگادار دەکاتەوە، ھیچ پەرلەمانتارێک لە رێگەی کەسییەوە ناتوانێت سەردانی پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و پرۆژەخزمەتگوزارییە گشتییەکانی بواری بەڵێندەرایەتی و بواری وەبەرھێنان بکات، بەڵکو دەبێت بەبڕیاری لیژنەکان ئەو بەدواداچونانە بکرێت، یاخود بە نوسراوی رەسمی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.
لە بەشێکی نوسراوەکەدا ھاتووە، لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، وەزارەت و دەستە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە، پەرلەمانتاران بەبێ مۆڵەت سەردانی پرۆژەکان نەکەن.
ئەمڕۆ ٢٣ حوزەیرانی ٢٠٢١ دابان شەدەڵە جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی شانشینی سویدی کرد و لەگەڵ ئان لیندێ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
لە کۆبونەوەکەدا ئان لیندێ وەزیری دەرەوەی سوید جەختیکردەوە، دەیانەوێت ھەرێمی کوردستان، ھەرێمێکی بەھێز بێت لە رووی دیموکراسی، ئاسایش و ئارامی و ئابوری لە عیراقی فیدراڵدا.
ھەروەھا جەختیکردەوە، سوید ئامادەیە یارمەتی ھەرێمی کوردستان بدات بۆ بەھێزبونی لە رووی دیموکراسی و ئاسایش و ئارامی و ئابورییەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێت ئەو پرۆژە ھاوبەشانەی ھەن، بەردەوامییان پێبدات.
لەوبارەیەوە دابان شەدەڵە رایگەیاند، لە کۆبونەوەکەدا باسمان لە پەیوەندییە ھەمەلایەنەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و سوید کرد، بە تایبەتی چۆنێتی رێکخستنی کار و چالاکی لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و کلتوری.
ھەروەھا ھەڵبژاردنی داھاتوی عیراق و ئارامی و ئاسایش و ھاتنی کۆمپانیاکانی سوید بۆ ھەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوە.
ساڵی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار تۆن گەنم بەرھەم ھێنراوە، بەڵام ئەمساڵ بەھۆی کەمبارانییەوە، لە چەندین ناوچە زیان بە بەرھەمی گەنمی جوتیاران کەوتووە و پێشبینی دەکرێت بەرھەمی ئەمساڵ نزیکەی ٧٠٠ ھەزار تۆن بێت.