وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە، ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ، ھێزی ئەرکە ھاوبەشەکان لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی پێداگری پتەو ، بەبڕی زیاتر لە ٦٥٥ ھەزار کەلوپەلی سەربازی رادەستی ھێزی پێشمەرگە کردووە.
رونیشیکردۆتەوە، ئەو کەلوپەلانە بۆ پشتیوانیکردنی عێراقە لە ئەرکەکانی لەپێناو لەناوبردنی داعش  و بەشێکە لە بەرنامەی سندوقی کۆمەکی مەشق و پڕچەککردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کەلە ساڵی ٢٠١٤ەوە جێبەجێدەکرێت ، بودجەش ھاوکارییەکانیش لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە دابین دەکرێت.