وەزارەتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان بە ئیمزای وەزیری پەروەردە فەرمانێکی وزاری بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەرکرد، بە پێی فەرمانەکە ١٠ نمرە بە خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەبەخشرێت بە ھەموو بەشەکانییەوە، زانستی و وێژەیی و پیشەییەکان و خوێندنی ئیسلامی.
 بەپێی فەرمانەکە بەخشینی ئەو نمرانە لە پێناو داخڵ بوونی خوێندکارانە لە ئەزموونە گشتییەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی.