عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست دەکرێت و بڕیارەکە لە گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و قۆناغ بە قۆناغ مامۆستایان دەبنە خاوەنی خانوو.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی ٤٠٠ مامۆستا دەکرێت، کە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە سوودمەند بوون و پێشتریش تیروپشک بۆ ناوی ھەزار و ٢٠٠ مامۆستا کراوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئامادەی بوو، "بافڵ تاڵەبانی" ھاوسەرۆکی یەکێتی دڵنیاییدا لە دوایین گۆڕانکارییەکان و وتی ئەو ھەنگاوانەی نراون لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا بووە، وتیشی لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبن بۆ پاراستنی ئارامی ناوچەکە و ڕێگری لە ھەر ھەولێک دەکەن کە ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری و چەواشەکاری خەڵک بێت.
ھاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەشی بۆ خزمانی عەشیرەتی میراودەلی خستەڕوو کە یەکێتی دەبێتەوە یەکێتییە بەھێزەکەی جاران و لە ئاست چاوەڕوانی خەڵک دەبێت و لە داھاتوودا دەرئەنجامی باش دەبینن.
ھەروەھا ستایشی ڕۆڵ و مێژووی عەشیرەتی میراودەلی کرد کە خاوەن ھەڵوێستی جوامێرانەن و پاڵپشتی یەکێتییەکەی مام بوون.
ئێزدییەکان ڕایانگەیاند، نیگەرانن لە ڕەوشی ئەمنی و کەمی خزمەتگوزاری شەنگال و دوای حەوت ساڵ، تاوەکو ئێستا بە پێی پێویست قەرەبوو نەکراونەتەوە و کارئاسانی نەکراوە بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر زێدی خۆیان.
"د. ڕەھێڵ فەرەیدون" بریکاری وەزارەتی تەندروستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە چەند مانگی ڕابردوودا ھندستان ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەرفراوانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوویەوە و گەشتکردنی ھاوڵاتیان لە نێوان ھندستان و ھەرێم ڕاگیرا.
لە ئێستادا کە ئامارەکانی کۆرۆنا لە ھندستان کەمی کردووە، کونسوڵگەری ئەو وڵاتە داوایکردووە گەشتکردن و ھاتوچۆی ھاوڵاتیان لە نێوان ھەردوولا دەستپێبیکاتەوە، چونکە ژمارەیەک کرێکاری ھندستان لە شارەکانی ھەرێم کاردەکەن و لە ھەرێمیشەوە بە مەبەستی چارەسەر نەخۆش ڕەوانەی ھندستان دەکرێت.
وتیشی، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم پێی ڕاگەیاندوون ھەڵسەنگاندن بۆ ڕەوشی تەندروستی ھەردوولا دەکەن و لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیاری لە بارەوە دەدرێت.
وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣١٤٩ کەسی تر توشی کۆرۆنا بوون و ١٦ توشبووی تریش گیان لەدەستدا و ٧٩٧ توشبووش چاکبوونەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٥٢٤ )
١. پشکنین: ( ١٦٥٦٩ پشکنینی نوێ)
• ( ٥٠٤٢) ھەولێر
• ( ٢٩١٣) سلێمانی
• ( ٧٩٥١) دھۆک
• ( ٨٥) ھەڵەبجە
• ( ٥٧٨) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
•
٢. تووشبوو: ( ٣١٤٩ تووشبووی نوێ)
• ( ٨٤٨) ھەولێر
• ( ٨١٣) سلێمانی
• ( ١٤٠٥) دھۆک
• ( ٣٦) ھەڵەبجە
• ( ٤٧) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٧٩٧ چاکبوون)
• ( ٢٨٦) ھەولێر
• ( ٣٢٩) سلێمانی
• ( ١٤٣) دھۆک
• ( ٣) ھەڵەبجە
• ( ٣٢) گەرمیان
• ( ٤) ڕاپەڕین
•
٤. مردن: ( ١٦ مردن)
• ( ٣) ھەولێر
• ( ٤) سلێمانی
• ( ٨) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
•
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٥٠٥٣٧٩ (٨٥٢١٥٨ ھەولێر، ٦٢٥٦١٩ سلێمانی، ١٠١٠٤٦٧ دھۆک، ١٧١٣٥ ھەڵەبجە)
تووشبوون ٢٤٠٨٧٩ (٧٠٥٢٤ ھەولێر، ٧٧٣٤٩ سلێمانی، ٨٨٨٧٨ دھۆک، ٤١٢٨ ھەڵەبجە)
چاکبوون ٢٠١٩٨٠ ( ٥٧٧٠٠ ھەولێر، ٦٤٣٠٦ سلێمانی، ٧٦٢٥٣ دھۆک، ٣٧٢١ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٤٠٦٥ (١١٥٢١ ھەولێر، ١٠٨٦٧ سلێمانی، ١١٤٣٢ دھۆک، ٢٤٥ ھەڵەبجە)
مردن ٤٨٣٤ (١٣٠٣ ھەولێر، ٢١٧٦ سلێمانی، ١١٩٣ دھۆک، ١٦٢ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٣ی ئاب ٢٠٢١
حازم گۆران، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، پێشتر لە رێگەی دابەشکردنی فۆڕمێکەوە بەدواداچوونمان بۆ خانەنشینی پلە باڵاکان کردووە و ئەو فۆڕمەش بە سەرجەم پلە باڵاکان پڕدەکرێتەوە لە وەزارەتی پێشمەرگەش ئەوانەی پلەدارن و خانەنشین کراون.
باسی لەوەشکرد، ئەو فۆڕمەی دابەشکراوە زیاتر لە ١٥٠٠ فۆڕم بووە و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆریان گەڕاوەتەوەەو چاوەڕوان گەڕانەوەی سەرجەم فۆڕمەکان دەکەن.
ئاشکراشیکرد، بەردەوام کۆبوونەوەمان ھەیە لە بارەی خانەنشینی پلە باڵاکان و ھەر کەسێک بەدەر لە یاسا خانەنشین کرابێت دەگەڕێنرێتەوە بۆ سەر کارەکەی پێشتری و خانەنشینی ھەڵدەوەشێتەوە.
د. کەمال وەرتی، بەڕێوەبەری گشتی باج و دەرامەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لە ئێستادا لێخوشبوون بۆ ھیچ کۆمپانیایەک نەماوە لە پێدانی باج و ئەوانەشی پێشتر لێخۆش بوونیان بۆ کرابوو سەرجەمیان ھەڵوەشاوەتەوە جگە لەوانەی بەپێی یاسا دیاریکراون.
باسی لەوەشکرد، ژمارەیەک لەو کۆمپانیایانەی پێشتر لێخوش بوونیان ھەبوە و لە ئێستادا لێخوشبونەکانیان ھەڵوەشاوەتەوە سکاڵایان کردبوو لە دادگا بەڵام سکاڵاکانیشیان ھەڵوەشاوەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی باج و دەرامەتەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی ئاشکرا کرد، ھەر کۆمپانیایەک باجی ناڕاست پێشکەش بکات و ئاشکرا بکرێت دەدرێتە دادگاو بۆ ئەوەش ساڵی رابردوو ١٥٠ کۆمپانیا دراونەتە دادگاو ٣٠٠ کۆمپانیاش غەرامە کراون.
مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی ھەسەدە لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند، بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان ئامادەن لەگەڵ ھەموو لایەنەکاندا گفتوگۆ بکەن، بە حکومەتی دیمەشقیشەوە.
داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد، پشتگیری گەڕانەوەی ئاوارەکان بکەن بۆ ئەوەی ھەسەدە ئەرکی شکستپێھێنانی داعش جێبەجێ بکات.
وتیشی، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕوبەڕووی ئاستەنگ بوونەتەوە، بەڵام لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان توانیویانە روبەڕووی ئەو ئاستەنگانە ببنەوە.
مەزڵوم کۆبانێ ھۆشداریشیدا لە مەترسی گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا.
وتیشی، ١٠ ھەزار تیرۆریستی داعش لە زیندانەکانی ھەسەدەن، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکانیش رێگە بدات کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چارەسەرێک بۆ ئەو دیلانە بدۆزێتەوە.