لە کەلار تیروپشک بۆ دابەشکردنی یەکەی نیشتەجێبوون دەکرێت
کوردسات نیوز
٣ی ئابی ٢٠٢١
٣٨٧
عەبدولواحید محەمەد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، یەکەی نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دروست دەکرێت و بڕیارەکە لە گەرمیان جێبەجێ دەکرێت و قۆناغ بە قۆناغ مامۆستایان دەبنە خاوەنی خانوو.
لەو چوارچێوەیەدا، ئەمڕۆ تیروپشک بۆ ناوی ٤٠٠ مامۆستا دەکرێت، کە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی قەڵای شێروانە سوودمەند بوون و پێشتریش تیروپشک بۆ ناوی ھەزار و ٢٠٠ مامۆستا کراوە.