بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان لە ھەرێم رایگەیاند، دەستیان گرتووە بەسەر ٢٦ ھەزار و ٣٢ شیت حەبی جۆراو جۆر لەگەڵ ٧ ھەزار و ١٩٠ دەرزی جۆراوجۆر، کە بەشێکیان ھۆشبەربوون، لەگەڵ دەستگیرکردنی ٥ تۆمەتبار کە ئەو حەب و دەرزییەیان بەشێوەی قاچاغ دەیان ھێنایە ھەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، رۆژی ٢ی ئەم مانگەش لە ناحیەی خەلیفان، ٩ ھەزار و ٣٨٤ حەپی ھۆشبەر و قاچاغ دەستیان بەسردا گیراوە، ھاوکات تۆمەتبارێکیش کە کاری فرۆشتنی حەبی ھۆشبەر بووە دەستگیرکراوە.