کوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەنزیک زانکۆی سۆران کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەوە تەقەی لە دوو کەسی تر کردووەو برینداری کردوون، دوای رووداوەکەش ھەڵھاتووە و دەستگیرنەکراوە.


وتیشی، بەوتەی شایەتحاڵەکان، ئەوانەی تەقەیان لێکراوە خەڵکی ھەریرن و پێدەچێت بەھۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی بارانبارین ئامادەکاری پێشوەختی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی لافاو رووداوی سروشتی بەانای ھاووڵاتیانەوە بچن.


سەبارەت بە پلانی ئەمساڵ بەر لە ھاتنی وەرزی بارانبارین قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندوە،  لەھەنگاوی یەکەمدا تیمەکانی شارەوانی دەستیان کردووە بە پاک کردنەوەی مەنھۆڵ و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی لەکاتی بارانبارینی بەخوڕ رێگری بکرێت لە دروست بونی لافاو و کارەسات و رووداوی نەخوازراو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دەرچونی بڕیارەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ھێزی پێشمەرگە بە ٤ کاروان رەوانەی کۆبانێ کران، لە ماوەی مانەوەیان لە کۆبانێ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعش شەھیدێک و چەند بریندارێکیان ھەبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئارام محەمەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، ٩٩ی رێک کورسی لە کۆلێژی پزیشکی گشتی بۆ دابین نەکراوە و بەرگری لە داواکارییەکانیان دەکات. 


وتیشی، خوێندنی بنەڕەتی و باڵا لە بەردەم کارەساتدایە و پێویستیان بە ریفۆرم و سەربەخۆیی زانکۆکان ھەیە. 


راشیگەیاند، ئەو لێشاوەی خوێندکاران کە دێنە خوێندنی باڵا زۆرە و زانکۆکان لە توانای خۆیان زیاتریان وەرگرتووە. 


وتیشی، دەبێت خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی زیاتر بکرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆبوونەوەیەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی- سلێمانی  ئامادەی بوون، تاوتوێی بارودۆخی ناوخۆی حزب و ڕووداو و پێشھاتەکانی ناوچەکە کرا، لەبەر ڕۆشنایی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق.


ھەروەھا جەختکرایەوە کە پێویستە گرنگی زیاتر بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ھاوڵاتیان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی بدرێت و کار بکرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان.


لە بارەی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی تردا، کۆبوونەوە بە گرنگی زانی پەرە بە ھەوڵەکانی یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و یەک گوتاری کورد بدرێت، ئەوەش دووپاتکرایەوە کە پێویستە  گفتوگۆی بنیاتنەرانە بکرێتە بنەمای سەرەکی بۆ یەکلاکردنەوەی کێشە و ململانێ سیاسییەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە سیمپۆزیۆمەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر چەمکی (ھاوڕێ و دوژمن لە سیاسەت) و بەرژەوەندییەکان لە سیاسەت و چەندین بابەتی تری سیاسی تر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوورییش چەند ڕێنماییەک بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بڵاوکردەوە، بە پێی ڕێنماییەکانی کەمترین شایستەی دارایی ٢٥٠ ھەزار دینار دەبێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم، زۆرترینیش ٤٢٥ ھەزار دینار دەبێت بۆ ھەڵگرانی بڕوانامەکانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا گفتوگۆی ھەمەلایەنە کرا لەسەر پرسە سیاسی، ئەمنی، ئابوورییەکان، کاری پەرلەمان و ڕۆڵی لە پێشخستنی کۆمەڵگا، چاودێریکردنی دەسەڵاتی جێبەجێکردن، دەرکردنی یاسا و ڕێکخستنی ژیانی خەڵک. ھەروەھا تەئکید لە ھەماھەنگی زیاتر و ڕاوێژ لە نێوان ھەرێم و بەریتانیا کرایەوە بۆ پێشخستنی کاری پەرلەمانی.


بافڵ تاڵەبانی گرنگی بوونی دەستووری لە ھەرێم ڕوونکردەوە بۆ وەفدی میوان و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد دەمانەوێت لە ڕێگای دەستوورەوە بنەماکانی دەوڵەتداری و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی دەسەڵاتەکان ڕێکبخەینەوە و لە ڕوویی سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە ژیانی خەڵک باشتر کۆبکەینەوە و ھەمووان لە چوارچێوەی دەستوورێکی گەلپەسەند ماف و ئەرکەکانیان یەکسان بکرێت.


ھاوسەرۆک ڕوونیشیکردەوە یەکێتی دەیەوێت دەستوورێک لە ھەرێم بنیاد بنرێت کە کۆدەنگی نیشتمانی و ڕای ھەموو لایەنەکان و خەڵکی لەسەر بێت و لەسەر بنەمای بەرژەوەندی و پێشخستنی ئەزموونی ھەرێم دابڕێژرێت و ھەمووان لە سایەیدا وەک یەک بن و مافی ھاووڵاتیبوون بەرجەستە بکات و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا یەکبگرێتەوە و بتوانرێت خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەی پێبکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سوتەمەنی بڕیار دراوە، مۆڵەت بدرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن. بە مەرجێک ڕەچاوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکرێت.


ئاماژەی بۆ ئەوش کردووە، لە دوای بڕیارەکەوە کۆمپانیاکان دەتوانن سوتەمەنی ھاوردە بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سەعات 10 و 30 خولەكی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم دەكات بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی و پڕۆژەیاسای بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسەندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان. 
دوێنێش، پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ‌ یەكەمەكان و قەیرانی سوتەمەنی كۆبۆوە و "لوقمان وەردی"سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی پشتیوانی لە داواكانی هاووڵاتیان دەكات و ئەركی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشە پشتیوانی لە دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی بكەن، بە تایبەت بەنزین و نەوت و غازی ماڵان، چونكە بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەكان كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان كردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، کۆبوونەوەی ھەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت و لە تەوەری یەکەمدا راپۆرتی وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە ھەنگاو و پڕۆژەکانی وەزارەت لە بواری رێکخستنەوەی کەرتی کارەبای نیشتیمانی و پڕۆژەی تایبەت بە ھاوبەشی پێکردنی کەرتی تایبەت لە قۆناغەکانی دابەشکردن و گواستنەوەی کارەبا و کۆکردنەوەی داھاتی کارەبا تاوتوێ دەکرێت.

دواتر راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دوا ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی کوتان و بڕیارەکانی دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەخرێتەڕوو.

لە تەوەری کۆتاییشدا ئەنجومەنی وەزیران گرانبوونی نرخی سووتەمەنییەکان لە ھەرێمی کوردستان و دوا ھەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرکردنی ئەو بابەتە و ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ لەو بوارەدا تاوتوێ دەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
زانکۆی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، داواکاری خوێندکارانی دەرچووی ئامادەییەکانی خانەقین و ناوچەکانی دەوروبەری بەمەبەستی دابەشکردنی فۆرمی راستەوخۆ بە وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە ھەرێمی کوردستان پەسەند کران و خوێندکارانی بەشی زانستی و وێژەیی و ئامادەییە پیشەسازییەکانی سنووری جەلەولا و سەعدیە و قەرەتەپە و جەبارە و مەندەلی دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، دابەشکردنی فۆڕمەکان لە ھۆبەی تۆمار لە کەمپی کۆلێژی زمان و زانستە مرۆڤایەتییەکان لە شاری خانەقین بۆ ماوەی ھەفتەیەک دابەشدەکرێت و لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات تا ٤ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە


دەقی  پەیامەکە: 

زۆر بەڕێز کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان
بەڕێزان مەکتەبی سیاسی و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرکەتان

سڵاوێکی گەرم ...
بەبۆنەی بەستنی حەوتەمین کۆنگرەی حزبی شیوعی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان لێی دەکەین ئومێدی سەرکەوتن بۆ کۆنگرەکەتان دەخوازین، بەخۆداچونەوەو گۆڕانکاری و دانانی بەرنامەی نوێ داخوازی سەردەمەکەیە لە پێناو بەدیھێنانی مافە نیشتمانی و نەتەوەیی و دیموکراسیەکاندا و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی ئاسوودە و بەختەوەر بۆ گەلەکەمان.
بەو بۆنەیەوە جەخت دەکەینەوە لە سەر پتەوکردنی پەیوەندی دۆستایەتی بە ھێزی نێوانمان و  سوور بوون لە پێناو پتەوکردنی بنەماکانی خەباتی مەدەنی و دیموکراسی و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگاریەکان و بەدیھێنانی ماف و خواست ‌و ئامانجە نیشتمانیی و دیموکراسیەکانی گەلانی عێراق.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شانازی بە دۆستایەتی ‌و ھاوخەباتی حزبی شیوعی دەکات، ھیوادارین پەرەی زیاتر بە پەیوەندییەکانمان بدەین ‌و بیخەینە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کوردستان و عێراقەوە.
ئەمڕۆ کوردستان و عێراق بە ھەلومەرجێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، تەبایی و ھەماھەنگی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و عێراق، پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە، ئاواتەخوازین بەستنی کۆنگرەکەتان ھەوێنی زیاتر یەکڕیزیی و تەبایی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بێت، لە پێناوی ھێنانەدی تەواوی مافەکانی گەلانی کوردستان و عێراق.
دووبارە پیرۆزبایی بەستنی کونگرەکەتان لێی دەکەین.
درود بۆخوێنی پاکی شەھیدان، سەربەرز و سەرفراز بن...
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٠٢١/١٠/٢٧
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوێنێ پەرلەمانتارێکی پارتی لەناو ھۆڵی پەرلەمان قسەی نەشیاو و دوور لە کاری پەرلەمانتاری کردووە، ئەمڕۆ فراکسیۆنەکانی پەرلەمان داوایان کرد ئەو پەرلەمانتارە داوای لێبوردن لە ھاوڵاتیانی ھەرێم بکات و لێپرسینەوەشی لەگەڵ بکرێت، بەڵام بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا لێپرسینەوەی لەگەڵ نەکرێت، لەبەر ئەو کارەش فراکسیۆنەکانی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و نەوەی نوێ و سەربەخۆکان بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد و ھۆڵی پەرلەمانیان جێھێشت و تەنھا پارتی و چەند حزبێکی کەمینە لەناو ھۆڵی پەرلەمانن.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خوێندكاران داوایان لەوەزارەتی خوێندنی باڵا كرد پێداچونەوە بە نمرەكانیاندا بكەن، چونكە ژمارەیەكی نمرەی بەرزیان هێناوەو ناویان لە پەیمانگاكان هاتۆتەوە، لەكاتێكدا نمرەكەیان بەرزە و شایستەی ئەوەیە لە زانكۆكاندا بخوێنن .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...535536537538539...675