وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕێگە بە ھاوردەکردنی بەنزین دەدات
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٢٦٣
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمی سوتەمەنی بڕیار دراوە، مۆڵەت بدرێتە ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت بەنزین ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکەن. بە مەرجێک ڕەچاوی ڕێنماییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوش کردووە، لە دوای بڕیارەکەوە کۆمپانیاکان دەتوانن سوتەمەنی ھاوردە بکەن.