پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو پڕۆژەیاسا دەكات
٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬٤٧٨
دوێنێش، پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بە كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەكەمەكان و قەیرانی سوتەمەنی كۆبۆوە و "لوقمان وەردی"سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، فراكسیۆنی یەكێتی پشتیوانی لە داواكانی هاووڵاتیان دەكات و ئەركی حكومەت و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیشە پشتیوانی لە دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی بكەن، بە تایبەت بەنزین و نەوت و غازی ماڵان، چونكە بەرزبونەوەی نرخی پێداویستییەكان كاریگەری راستەوخۆی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان كردووە.