لە سلێمانی ئامادەکارییەکانی بەر لە وەرزی بارانبارین راگەیەندرا
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
١٬١٣٩
قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی بارانبارین ئامادەکاری پێشوەختی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی لافاو رووداوی سروشتی بەانای ھاووڵاتیانەوە بچن.
سەبارەت بە پلانی ئەمساڵ بەر لە ھاتنی وەرزی بارانبارین قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندوە، لەھەنگاوی یەکەمدا تیمەکانی شارەوانی دەستیان کردووە بە پاک کردنەوەی مەنھۆڵ و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی لەکاتی بارانبارینی بەخوڕ رێگری بکرێت لە دروست بونی لافاو و کارەسات و رووداوی نەخوازراو.