وەزیری خوێندنی باڵا پشتیوانی داواکاری خوێندکارانی دەرچووی پۆلی ١٢ دەکات
کوردسات نیوز
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
٩٢٦
د.ئارام محەمەد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، ٩٩ی رێک کورسی لە کۆلێژی پزیشکی گشتی بۆ دابین نەکراوە و بەرگری لە داواکارییەکانیان دەکات.
وتیشی، خوێندنی بنەڕەتی و باڵا لە بەردەم کارەساتدایە و پێویستیان بە ریفۆرم و سەربەخۆیی زانکۆکان ھەیە.
راشیگەیاند، ئەو لێشاوەی خوێندکاران کە دێنە خوێندنی باڵا زۆرە و زانکۆکان لە توانای خۆیان زیاتریان وەرگرتووە.
وتیشی، دەبێت خوێندنی پیشەیی و تەکنیکی زیاتر بکرێت.