کوردستان

دەقی پەیامەکە:

بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت


پیرۆزبایی لە ئێوە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرکردایەتی و کادرو جەماوەرەکەتان دەکەم بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرە و ھەڵبژاردنتان بەسەرۆکی یەکێتی.

ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتن و بەخششی زیاترتان لە ئەرکە حیزبییە نیشتمانییەکان و لەرێچکەی حیزبایەتیدا بۆ دەخوازم کە سەرۆکی کۆچکردوو سەرۆک جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەری بوو، ئێوەش لەئێستادا بە ئیرادە و توانایەکی گەورەوە درێژەپێدەری ئەو رێبازەن.
 ئەوپەڕی رێزمان قبوڵ بفەرموون


رەشید ئەلعەزاوی
ئەمینداری گشتی حیزبی ئیسلامی عێراق
٢٧/٩/٢٠٢٣

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دەقی پەیامەکەی ئەدھەم بارزانیدا ھاتووە، "بۆ برای بەڕێزم کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی و تەواوی کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ھێژا. وێڕای سڵاو و ڕێزمان بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی و نوێبوونەوەی حزبەکەتان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی کادیری و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم. ئومێدەوارم کۆنگرەی ئەمجارەی یەکێتی ببێتە ھۆکاری زیاتر ئەنجامدانی کاری پێکەوەیی و بەدەستھێنانی ئامانج و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان".

ئەدھەم بارزانی بەشێکی پەیامەکەی تەرخانکردووە بۆ باسکردن لە "گرنگی نوێبوونەوەی یەکێتی"، و ئاماژەی بەوەکردووە، "نوێبوونەوە لە سیاسەتی حزبەکەتان دەرفەتێکی زێڕینە بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد و بەھێزکردنی پێگەی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوەی ھەرێم.

ئەو کەسایەتییە سیاسییەی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، "یەکێتی وەک ھێزێکی کاریگەر لەسەر گۆڕەپانی سیاسی سەنگ و قورسایی خۆی ھەیە و جگە لەسەر ئاستی ناوخۆی ھەرێم، پێگەیەکی بەھێزیشی لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە ھەیە. ئەمەش وادەکات بەستنی کۆنگرە لەم دۆخەدا کاریگەریی خۆی ھەبێت و وابکات دۆخی ھاووڵاتییانی ھەرێم لە چەقبەستوویی دەرباز بکات".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە بروسکەکەی نوری مالکیدا ھاتووە: "بەستنی پێنجەمین کۆنگرە بە پایەیەکی پرۆسەی سیاسی لە عیراق و لە بنیاتنەرانی سەردەمی نوێی سیاسی دادەنرێت".

ھەروەھا دەڵێت: "یەکێتیی نیشتمانی قوربانی بەنرخ و فراوانی لە پێناو کۆتاییھێنان بە قۆناغی دیکتاتۆری پێشکەش کردووە، ھەروەک جێدەست و رۆڵی دیاری سەرۆک مام جەلال و بیری سیاسی دەوڵەمەندیشی بەبیرھێناوەتەوە.

نوری مالیکی ھەروەھا لە بروسکەی پیرۆزباییەکەیدا دەڵێت شانازی بە پەیوەندی سیاسی و مێژووییمان لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی دەکەین، پەرۆشی خۆیشی بۆ گەشەپێدان و درێژەدان بەو پەیوەندییانە دووپات کردووەتەوە بەجۆرێک ئامانجە ھاوبەشەکان و خۆشگوزەرانی بۆ ھەموو پێکھاتەکان بھێنێتەدی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بە بەشداری ٦٠٠ ئەندام لە سلێمانی دەستی بە کارەکانی کرد کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، بە کۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەش بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە و کۆسرەت رەسوڵ عەلی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدیش لە پای رۆڵ و پێگە و ماندووبوونیان لە مێژووی یەکێتی وەک سیمبولی باڵای یەکێتی دیاریکران.

ئاسۆ مامەند ئەندامی کۆنگرەش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەکارەکانی دوای نیوەڕۆی یەکەم رۆژی کۆنگرە سەرەتا لیژنەی سەرپەشتیاری کۆنگرە ھەڵبژێردرا و دواتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی بە کۆی دەنگ بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردراوە.

وتیشی، بۆ رۆژی دووەمی کۆنگرە کارەکان لە سەعات ٩ی بەیانی دەستپێدەکات و لیژنەکانیش بەرنامەکان دەھێننەوە بۆ ناو کۆنگرە بۆئەوەی پەسەند بکرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای لێکۆڵینەوەی موسڵ راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی حەمدانیە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، لە یەکەم ساتی دوای رووداوەکەوە دادوەری لێکۆڵینەوە سەردانی شوێنی رووداوەکەی کردووە و وتەی لە نۆ شایەتحاڵ وەرگرتووە و بەپێی ماددەی ٣٤٢/ ١ و ٢ و ٤ لە یاسای سزادانی عێراقیش فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ چەند کەسێک دەرکرد کە پێکھاتبوون لە خاوەنی ھۆڵەکە و سەرپەرشتیارەکەی، دواتر ئەو کەسانە لە ھەولێر خۆیان رادەستی ھێزە ئەمنییەکان کرد و رەوانەی موسڵ کراونەتەوە بۆئەوەی لە رووی یاساییەوە وتەیان لێوەربگیرێت.

راشیگەیاندووە، ھۆکاری سەرەکی ئاگرکەوتنەکە یارییە ئاگرینەکان و کەرەستەکانی ناو ھۆڵەکە بووە کە زۆربەیان پلاستیک بوون و بە زوویی ئاگریان گرتووە و دەرگای تایبەت بە حاڵەتی کتووپڕی ھۆڵەکەش زۆر بچووک و دوور بووە و ئەو کەسانەی لەناو ھۆڵەکە بوون نەیانتوانیوە پێی بگەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دڵشێر ئیبراھیم ھاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە گوندی بۆکریسکانی بناری قەندیل ژنێک بەسەختی برینداربووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، ھەروەھا پیاوێکیش بەناوی میرزا ئیبراھیم تەمەن ٦٠ ساڵ بەسەختی بریندار بووە، بەمەبەستی وەگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی رانیە کراوە.
وتیشی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا ناو گوندی بۆکریسکانی لە بناری قەندیل کردووە ئامانج، جگە لە زیانی گیانی زیانی ماددیشی بەدوای خۆیدا ھێناوە.
ئەو بۆردومانەش لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەوە دووەمینجارە گوندی بۆکریسکان بەبیانوی بوونی گەریلاکانی پەکەکە لەلایەن تورکیاوە کراوەتە ئامانج.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

‎رووداوە دڵتەزێنەکەی قەزای حەمدانییە لە دڵەوە نیگەرانیکردین، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەم و لە خوای گەورە داواکارین ئارامی و سەبوورییان پێببەخشێت.

‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاوبەشی ئازار و ماتەمی برینداران و کەسوکاری قوربانییەکانە و ئامادەیی خۆی بە ھەموو یارمەتی و ھاوکارییەک دەردەبڕێت.
‎خوای گەورە کۆچکردووان بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و شیفا بە برینداران ببەخشێت.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

پەیامی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)
 
بە ‌بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام حەزرەتی محەمەد( دروودی خوای لەسەر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌ گشت موسڵمانانی کوردستان و جیھان دەکەم. 
ھیوادارم ئەو بۆنە پیرۆزە، ببێتە ھۆی گرنگیدان بە بەھا و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لە نێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان. 
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەزگای ئاسایشی ھەرێم رایگەیاند، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری وورد و چاودێری بەردەوام، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشدا بە ھەماھەنگی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لەپارێزگای کەرکوک تیرۆریستی داواکراو ( ابو بخاری ) دەستگیرکرد، ناوبراو ئەمیری کەتیبەی ( چەکدارە بیانیەکانی ) گرووپی تیرۆریستی داعش بووە. 

دەشڵێت، "ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم دڵنیایی دەداتە ھاوڵاتیان، ھەمیشە دەستێکی پۆڵاین دەبن بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و پاشماوەکانیان، لەپێناو فەراھەمکردنی ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ ھەرێمەکەمان".
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاند، مارک سترۆ کونسوڵی ئەمریکا لەگەڵ رۆژنامەوانانی ژمارەیەک ناوەندی راگەیاندنی سەربەخۆ کۆبووەتەوە و دەستخۆشی لێکردوون لە بەرامبەر ھەوڵە بەردەوامەکانیان، بۆ رووماڵکردنی بێلایەنانەی ھەواڵە سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان.

کونسوڵخانەی ئەمریکا دەشڵێت، نیگەرانییەکانیان لەبارەی پاشەکشەکانی ئەم دواییەی ئازادیی رۆژنامەوانی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوامن، لە نموونەی دەستبەسەرکردنی ھەرەمەکیانە و پشکنینی نایاسایی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و کەموکوڕیی لە جێبەجێکردنی یاسای کاری راگەیاندن و یاسای مافی بەدەستھێنانی زانیاری.

لە مانگی ئاداری ئەمساڵیش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی دۆخی ئازادی رادەربڕین و دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان رەخنەی لە حکومەتی ھەرێم گرت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە رۆژی چوارشەممە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بە دروشمی نوێگەری لەکاردا، کۆدەنگی لە بڕیاردا لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیش بۆ بەستنی کۆنگرە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کۆنفڕانسی مەکتەب و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی یەکێتیی بەڕێوەچوو، کە تیایدا ھەموو مەکتەب و مەڵبەندەکان ٢٦٠ کەسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ کۆنگرە ھەڵبژارد، کە ١٧٥ ئەندامی مەڵبەندەکان و ٨٥ ئەندام لە مەکتەبەکان بوون.

کۆی گشتی ئەندامانی کۆنگرەش لە ٦٠٠ ئەندام پێکدێت، ئەوەش یەکەمین کۆنگرەی یەکێتییە کە لە پێش وادەی خۆی ئەنجام بدرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای رووداوەکەش بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، درەنگای شەوی رابردوو لە گوندێکی سنوری ناحیەی شەمامکی سەربە پارێزگای ھەولێر، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ کە دایکی پێنج منداڵە کوژراوە، وتیشی، ئەو ژنە لەلایەن ھاوسەرەکەیەوە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کوژراوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوسەری ژنەکە کرێکاری کردووە، دوای رووداوەکەش ھەڵھاتووە، بەڵام بەیانی ئەمڕۆ خۆی رادەستی بنکەی پۆلیسی ناحیەی شەمامک کردووە و لەئێستادا بە برٍیاری دادوەر دەستگیرکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی رۆژنامەوانیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات-ھەسەدە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، گرووپێک چەکداری سەر بە حکومەتی سوریا، دزەیان کردووەتە ناوچەکانی ناحیەی زیبان لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور و لەلایەن ھێزەکانیانەوە گەمارۆدراون و شەڕ و پێکدادان دروسبووە و ژمارەیەک چەکداری ئەو گرووپە کوژراون و بریندار بوون.

راشیگەیاند، رێکاری ئەمنی و دەستبەجێ بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و ئاسانکاریی بۆ گواستنەوەی ھاووڵاتیان بۆ ناوچە سەلامەتەکان گیراونەتەبەر، ھاوکات ئەنجومەنی سەربازیی ھەجین، قەدەغەی ھاتووچۆی لە زیبان و دەوروبەری راگەیاند.

سەرھەڵدانەوەی پێکدادانەکان لە شارۆچکەی زیبان لەکاتێکدان، کۆتاییەکای مانگی رابردوو، ھەسەدە ھەڵمەتێکی لەژێر ناوی "پتەوکردنی ئاسایش" لە دێرەزوور دەستپێکرد  و بۆ ماوەی چەند رۆژێک لەگەڵ ژمارەیەک چەکداری "ھەڵگەڕاوە" لە ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوو.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند، سبەی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ کۆنگرەی پێنجی یەکێتی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان و کونسوڵی وڵاتان دەستپێدەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە دانیشتنی یەکەمی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وتارێک پێشکەش دەکات و دواتر لە دانیشتنی دووەمدا لیژنە تایبەتەمەندەکانی کۆنگرە کاروبارەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی دەستپێدەکەن.

وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی راشیگەیاند، لە کۆنگرەکەدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ھەمواردەکرێتەوە و تیایدا پێشنیازکراوە سێ ئەنجومەنی نوێ بۆ حزبەکە دروستبکرێت، کە ئەوانیش بریتین لە ئەنجومەنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی پشتیوانیی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بێندێکتا لاسی سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ بە بۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامی ئەو حزبە دەکات و دەڵێت، شانازییەکی گەورەیە کە پەیامی ھاودەنگی و پشتیوانیان بە یەکێتی بگەیەنن لە کاتێکدا ئەو حزبە کۆدەبنەوە بۆ وردبوونەوە لە کارەکانیان.

دەشڵێت، لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئامادە نابێت، بەڵام ھاودەنگن لەگەڵ یەکێتی و پشتگیری لە خواستەکانی ئەو حزبە دەکەن بۆ کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر، دیموکراسیتر و یەکسانتر.

سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ ھیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەخوازێت و پێیوایە، لە رێگەی گفتوگۆ، ھاوکاری و پابەندبوون بە بەھا ھاوبەشەکانەوە ھەموو لایەک دەتوانێت بەشداربێت لە داھاتوویەکی باشتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ڤیزای ئەمریکا بڵاویکردەوە، پارەدان بە نووسینگە گەشتیارییەکان بۆ بەدەستھێنانی ڤیزای ئەمریکا بە تەواوەتی کارێکی ھەڵەیە، چونکە پڕکردنەوەی فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزای ئەمریکا ئاسانە و ھەموو کەسێک دەتوانێت خۆی پڕی بکاتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پارەی ڤیزای گەشتیاریی ئەمریکا ١٨٥ دۆلارە و لەبەرامبەر رسوماتەکان لە کەسی پێشکەشکار وەردەگیرێت، دەشڵێت، بەشی زۆری ڤیزای گەشتیاری لە رێی چاوپێکەوتنەوە دەبێت و پێویستە پێشکەشکاران بێ کەموکوڕی ھۆکاری داواکاری ڤیزاکە بخەنەڕوو و بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە مانەوەیان لە ئەمریکا کاتی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...130131132133134...675