سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەر ناشیۆناڵ پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی دەکات
کوردسات نیوز
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
١٬٢٧٢
بێندێکتا لاسی سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ بە بۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندامی ئەو حزبە دەکات و دەڵێت، شانازییەکی گەورەیە کە پەیامی ھاودەنگی و پشتیوانیان بە یەکێتی بگەیەنن لە کاتێکدا ئەو حزبە کۆدەبنەوە بۆ وردبوونەوە لە کارەکانیان.
دەشڵێت، لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی ئامادە نابێت، بەڵام ھاودەنگن لەگەڵ یەکێتی و پشتگیری لە خواستەکانی ئەو حزبە دەکەن بۆ کۆمەڵگایەکی گشتگیرتر، دیموکراسیتر و یەکسانتر.
سکرتێری گشتی سۆسیالیست ئینتەرناشیۆناڵ ھیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەخوازێت و پێیوایە، لە رێگەی گفتوگۆ، ھاوکاری و پابەندبوون بە بەھا ھاوبەشەکانەوە ھەموو لایەک دەتوانێت بەشداربێت لە داھاتوویەکی باشتر.